|
<%ArchiveInfo%>
ماوه‌یه‌كی باشه له مێدیای وڵاتی هۆڵه‌نده، و ئه‌وروپا و دونیا ، باس له ئه‌گه‌ری بڵاو بونه‌وه و نه‌بونی ئه‌و فیلمه ده‌كرا ، كه هه‌وڵێكی زۆری له‌گه‌ڵدا درا بڵاو نه‌كرێته‌وه ، چونكه ئه‌م فیلمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێ قه‌یرانێكی تازه و گرژی و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی تازه و ئالۆزی لێ بكه‌وێته‌وه ، دواجار ترسی دوكانداره زه‌به‌لاحه‌كان له دوكانه‌كانیان و ئه‌گه‌ری بایكۆتكردنی كالای هۆڵاندی و شتی له‌و بابه‌ته هتد..
سه‌رۆكی یه‌كێ له پارته ڕاسته‌كانی هۆڵانده كه به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كه‌یه ، وه له لایه‌ن ئیسلامیه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی پێشووتری كوشتنی له‌سه‌ره ، كه‌وتوه به قیندا و سوره له‌سه‌ر ئه‌و كورته فیلمه 15 خوله‌كیه ، كه ئامانجه‌كه‌ی نواندن و خستنه‌ڕوی " قورئان " ه وه‌ك هانده‌رێك بۆ تیرۆر و كوشتن .
وا ئێستا ئه‌و فیلمه به ناوی فیتنه بڵاوكرایه‌وه ، سایتی ڕه‌سمی ئه‌و فیلمه داخرا ، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هێڵی ئینته‌رنێت بڵاوكرایه‌وه هه‌ر له ساته‌كانی ئه‌وه‌ڵه‌وه بروسكه و به‌رقیه‌كان ده‌ستیان پێكرد.
ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه ته‌نها جێی سه‌رنجه " ها به قوربان تۆش ته‌ماشای بكه" ، ئه‌وه‌یه كه ، ئه‌مه بوو ئه‌م شته عه‌نتیكه و موهیمه كه دونیایان پێوه سه‌رگه‌رم كردوه .. یاریه‌كی مناڵ بازاریانه ، جگه له گه‌رمكردن و بره‌ودان به دوژمنایه‌تی و پێكه‌وه‌نه‌ژیان هیچی تری لێنابێته‌وه . خۆشی له‌و توندڕه‌وانه‌ش كه خوا خوای یه‌ك سه‌ره داویانه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه .
فیلمه‌كه‌ی " ڤانكوخ " له‌ڕوی ته‌كنیك و بیرۆكه و فه‌نتازیای وێنه‌ییه‌وه زۆر پیشه‌ییانه سازكرابوو، به‌ڵام ئه‌مه له یاری مناڵان ده‌چێ . ورده ورده خه‌ریكه ئه‌و سایتانه فیلمه‌كه‌ی له‌سه‌ر داده‌نرێ داده‌خرێن ، جا تۆ وه‌ره ئیتر گوێ له قسه‌ی ئه‌وانه بگره كه فیلمه‌كه نابینن.
22:30 - 29.3.2008
- {0}
-
پرسیارێک دەکەم بزانین وەڵاممان دەست دەکەوێت. saphho .... به كوردی چۆن ده‌خوێنرێته‌وه ؟ saphho .. ناوی ژنه شاعیرێكی یۆنانی كۆنه ، نازانم داخۆ كام ناوه‌یان گونجاو تره سافۆ یا خود سافهۆ یان ساڤۆ یا چی؟ .......؟
زۆر ڕاڤه له‌سه‌ر چیرۆک هه‌یه، یان زۆر پۆلێنکردنیش هه‌یه، ڕەنگ بێت نوێترینیان ئه‌و شێوازه کلاسیکیه ڕه‌تبکاته‌وه که چیرۆکی پێده‌نوسرێت و چیرۆک له کۆمه‌ڵێک وشه‌ی ساده‌و گشتیه‌وه ده‌باته فۆڕمێکی نوخبه‌یی (ته‌کنۆکرات) و وای لێده‌کات که ته‌نها که‌سانیکی دیاریکراو له مانا شاراوه‌کانی تێبگه‌ن، بۆیه سه‌ره‌نجام تێکڕای وشه‌کان به ڕاڤەکردن و له‌بری دانان بە ڕوداوه واقعیه‌کانیه‌وه ده‌لکێنین و بۆخۆمان به زیهنی خۆمان له شته‌کانی دی نزیک ده‌که‌ینه‌وه‌و لێکچوی بۆ داده‌تاشین، یاخود پێویستمان به چه‌ندین شیکه‌ره‌وه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌بێت تا له سومبوله شاراوه‌کانی ئه‌و ده‌قه‌مان بگه‌یه‌نێت. زۆرجاریش ئه‌م ڕاڤه‌کردنه سنوری نائاسایی ڕه‌تده‌کات ، ده‌چێته خانه‌ی نائه‌قڵانیه‌ته‌وه‌و ته‌مێک له خه‌یاڵ به‌ده‌وری ئه‌و ده‌قه‌دا دروست ده‌کرێت و ده‌برێته ئەودیوی ئاسمان ، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ڕاڤه‌کردنی تلۆربونه‌ی شوشه به‌تاڵه‌که‌ی عه‌باسی کیاڕۆسته‌می ده‌رهێنه‌ری ئێرانی‌دا ڕویدا، کە دواجار خۆی مه‌به‌ستێکی ئەوتۆی له‌وگرته‌یه نه‌بوه و ته‌نها ته‌کنیکێکی ئاسایی بوه، بە پێی قسەکانی خۆی..
درێژەی بابه‌ت ....
16:12 - 8.2.2007
- {1}
-
کتێبی تازە
ئەم کتێبە تازانە لە کوردستان کەوتنە بەردیدەی خوێنەران ناونیشان جۆر کارەبا نایەتەوە دۆکیومێنتاری ئەمشەو کارەبا هەیە خەیاڵی عیلمی کارەبا و دەنگدان سیاسی من کارەبام هەیە کەواتە من هەم فەلسەفی کارەبا و پیاوخۆران شانۆنامە کارەبا وردیلەکە چیرۆکی مناڵان ماڵیک پڕ پڕ لە کارەبا شیعر و خەیاڵ و فەنتازیا چۆن بزانین کارەبا هەیە ؟ ئەندازیاریی ( بۆ پێشکەوتوان ) کورد و بێ کارەبایی لێکۆڵینەوەی مێژویی کارەبا و ئەعصاب دەروونناسی خۆزگە کارەبا بوومایە شیعری نەوجەوانان کارەباسالاریی یان مەرگەسات؟ فیمینیزم سەد شایەتحاڵی کارەبای بەردەوام مێژوویی عەمودەکانتان بەرنەوە ! زنجیرە وتاری ئۆپۆزیسیۆنیانە کارەبای ڕووت چیرۆکی سێکسی ژەنەڕاڵەکانی کارەبا عەسکەری ئەحکامی هاتنەوەی کارەبا لە هەر چوار مەزهەبەکەدا ئایینی *** *** *** کارەبا واتە بەرق ، دۆکۆمێنتاری واتە بەڵگەنامەیی ، عەمود واتە دارتێل لەسیخورمەوە .......................................
22:13 - 10.1.2007
- {4}
-
چیرۆکی کتێبێکی سوتاو
نوسەر تا بابەتێک بە بوون دێنێت یان بەرهەمێک و شاکارێک وەردەگێڕیت زۆر ماند و دەبێت و ڕۆحی دەبێت بە ئاو ، شەونخونی بەدیارەوە دەکێشێت. وەک دایکێک بە دڵێکی گەشەوە چاو لەو بەرهەمەی دەکات و لە دییەی خۆی خۆشتری دەوێت . لە کاتی شەڕە گەورەکاندا کە ململانێ ی مێژویی و کەلتوری لە نێوان دەسەڵاتە گەورەکان و ئیمپڕاتۆریەتەکاندا ڕویداوە سەرەنجام کاری لەم چەشنە بیستراوە ، بەڵام لەو چەشنەی کە نوسەرێک بە دەستی خۆی کتێبەکانی خۆی گڕ تێبەربدات ئەمەیان جێی تێڕامانە و قسەش هەڵدەگرێت ، و کۆمەڵێک پرسیار دەوروژێنێت . وەرگێڕکێک بە ناوی عەبدوللڕەحمان بەربەری هەستاوە بە سوتانی ئەو ڕۆمانەی کە خۆی کردویەتە سەرزمانی کوردی، ڕۆمانەکەش ناوی کوشتنی منداڵ ه و لە نوسینی نوسەری نەمساوی پیتەر تۆرنی ە . ئەم بیرۆکە و ئەم کارەش لە هەر وڵاتێک لەم وڵاتانەی رۆژئاوا بکرایە ئێستا وەرگێڕەکەی دەبوە ناسراوترین وەرگێڕ و لەسایەی ئەم کارەیدا دەحەسایەوە . هیچ زانیارەیەکم نیە ئاخۆ کەسی تر لەوەپێش کارێکی لەم چەشنەی کردبێت یاخود نا ، بەڵام ئەوە گرنگ نیە ئەوەش لێرە مەبەست نیە ... ئەوەی کە دەبێتە پرسیار لێرەدا ئاخۆ بەربەری بۆ ئاوا بەربەریانە کەوتۆتە گیانی کۆرپەکەی و دەستی دەچێتە کوشتنی ئەو منداڵە ، ئەگەر بەبەری بخرێتە مەحکەمەی ئەدەبیەوە چی دەڵێت و ئەم کارەی خۆی چۆن پاساودێنێت، هیچ یاسایەکی ئاسمانی و سەرزەمینی قبوڵی ناکەن کەس منداڵی خۆی بسوتێنێت ! ئایا ئەمە توندوتیژی ئەدەبی نیە؟ کێ لێی بەرپرسە؟ وەرگێڕ ؟ یان خوێنەر؟ یان دوبارە دەسەڵات!؟ دەسەڵاتی چاپ و بلاوکردنەوە ؟! بەربەری لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوە سەرەتاییانەی لەگەڵیدا کراوە لە دادگایی ڕۆژنامەکاندا دانی بەم کارەیدا ناوە و وتویەتی کە گوایە لە ترسی تۆز لی نەنیشتنی کتێبەکە لەسەر لێواری شۆستەی شەقامەکانی شار ئەم کارەی ئەنجام داوە ، هاوکات دانی بە تاوانەکەیدا ناوەو وتویەتی بۆیە ئەم کارەشم کردوە تا کتێبەکەم نەچێتە ژێر پێی ڕێبوارانی ڕێوە . ڕاستە نوسەر یان وەرگێڕ هەقی هەیە شانازی بە بەرهەمەکەی خۆی بکات و نازی پێوە بکات، بەڵام هەمیشە وا باوە کە نوسەر یان وەرگێڕ پاش ماوەیەک لە بڵاوکردنەوەی بابەتێکیان دەڵێن ئەگەر ئێستا هەمان بابەت بڵاوبکەینەوە ئەوا باشتر دەینوسینەوە و لاوازیەکانی لادەبەین، لێرەدا مەرج نیە ئەوەی ئەوان هەستی پێ دەکەن و بە لاوازی دەزانن هەمان هەست لای بەرامبەر و لە لای خوێنەر دروست بێت ، کە وایەبە بڕوای من زێدە ڕەویە گەر بوترێت خوێنه‌ران به‌های ئه‌م كتێبه چاكه نازانن . هیچ کات خوێنەر به‌رپرس نیه له نه‌خوێندنه‌وه‌ی ده‌قێک یان کتێبێک یا شاکارێک ... ئەوەندە نوسەر زۆر بوە ، خوێنەر ئەوەندە دەقی ناشیاو ناخۆشی خوێندۆتەوە ، ئیتر دەقە جوانەکانیش خوێنەریان نەماوە. کێشە بە ڕای من لێرەدا زۆری نوسەرە ، و خوێنەر نیگەران بوە لە بێپێزی بەرهەمەکان ، پێموابێت سەمەدی بەهرەنگی قسەیەکی هەیە کە دەڵێت ئەوەندە نوسین و کتێبی باش هەن ئەگەر مرۆڤ هەموو تەمەنی خۆی سەرف بکات لە پێناوی خوێندنەوەیاندا فریا ناکەوێت ، هەر بۆیە دەبێت بە ئاگابین کە چی دەخوێنینەوە ، بۆیە ئەگەر لە ناو ژیانتدا کتێبێکی خراپ بخوێنیتەوە ئەوا مانای وایە کە شانسی خوێندنەوەی کتێبێکی باشت لە دەست چووە، جا وەرە تۆ زۆرێک لەو کتێبانەی دەیانخوێنیتەوە خراپ دەرچن ، بزانە چەندە زەرەرمەند دەبیت و چەندی باشت لەدەست دەردەچێت و فریای خوێندنەوەیان ناکەویت ...... لە دونیادا وای لێهاتوە ، کتێب هەیە زۆر سەرف دەبێت هەشە سەرف نابێت. مەرج نیە ئەگەر کتێبێک سەرف نەبوو یەخەی خوێنەر بگرین، وەک وتم یەکێک لە هۆکارەکان خودی نوسەرانن، زۆرن ئەو نوسەرانەی لە هەموو تەمەنیاندا تەنها یەک شاکار و چەند بەرهەمێکیان هەیە بەڵام پەیتا پەیتا چاپ‌دەکرێتەوە و بگرە بە دزیشەوە کۆپی دەکرێت ، و نرخەکەشی دووقات گرانتر دەبێت.. دواجار ماوەتەوە بڵێم با زوڵم لە خوێنەر نەکرێت، خوێنەر نەکرێتە زاڵم ، ئەوە نوسەرە کە خۆی زوڵم لە خۆی دەکات .
14:55 - 26.12.2006
- {2}
-
سرود
ئەمە ئەو سرودەیە کە بەتەمان لە بری ئەی رەقیب داینێن .... کلیکی وێنەکە بکە تا بە گەورەتر بێت 
14:44 - 24.12.2006
- {3}
-
مێش تی‌ڤی
توخوا به‌ڕاست یه‌ک ڕجا ، خێرتان ده‌گات ئه‌گه‌ر خزمی مه‌نسولتان هه‌یه ، ئه‌گه‌ر خزمتان هه‌یه گاردی مه‌نسوله‌کانه ، کوره ئه‌گه‌ر گاڕدی مه‌نسوله‌کان دراوسێتانن ، کوره ئه‌گه‌ر گاردی مه‌نسوله‌کان دراوسێی خزمه‌کانتانن ، خێرتان ده‌گات و ده‌ستم دامانتان. یان ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێکی دی ده‌ناسن له‌و تی‌ڤیه دامه‌وه کارده‌کات پێیان بڵێن ئه‌و مێشانه‌ی ستۆدیۆی سه‌ته‌لایتی زاگرۆس خه‌و و خۆراک و ژیانیان لێ حه‌رام کردوین ، به‌شکوو چاره‌یه‌کیان بۆ بدۆزنه‌وه ، دوێنی شه‌و ئه‌و گه‌نجه به‌سته‌زمانه‌ی به‌رنامه‌ی پێشبڕکیی گۆرانی هه‌بوو ، باوه‌ڕ بکه‌ن له‌تاو ئه‌و مێشانه دۆڕاندی و له موسیک لای ده‌داو ئاوتی ده‌کرد . ئه‌وشه‌وه‌ی تریش ژنێک باسی نایه‌کسانی ده‌کرد له‌تاوی مێشه‌کانی ناو ستۆدیو، وتی مێش رێگه له یه‌کسانی ژن و پیاو ده‌گرێت . به‌وخوایه ئه‌م جاره یه‌ک مێش ببینم ناوی تیڤیه‌که‌تان ده‌که‌مه مێش تی‌ڤی . ئه‌گه‌ر به‌زه‌یتان به میوانه‌که‌تاندا نایه‌ته‌وه به‌زایتان به ئێمه‌دا بێته‌وه . من هه‌ولێر باش شاره‌زام به‌ڵام نازانم ئاخۆ ده‌بێت به‌و زوانه هیچ گۆشتفرۆشێکیان له‌ونزیکانه نه‌کردبێته‌وه و له‌وێوه مێشه‌کان گوزه‌ر بکه‌ن بۆ ناو ستۆدۆ ، یان خوا پێمنه‌گرێت له باخه‌که‌ی ئه‌ودیو کارمه‌ندانی تی‌ڤی گۆشت ده‌برژێنن. ده‌ستم دامانتان تا که‌سایه‌تیه‌کی ناودار نه‌هاتوه‌ته ناو ستۆدیۆ چاره‌ی ئه‌و مێشانه بکه‌ن ده‌نا حه‌یاو شه‌ره‌فمان ده‌چێت . یه‌ک شتی تر توخوا ئه‌گه‌ر پێتان وتن ، ئه‌م خاڵه‌شیان بۆ زیاد بکه‌ن ، ئه‌مڕۆ به‌یانی باشی زاگرۆس تی‌ڤی باسی ئیره‌یی واته غیره ی ده‌کرد ، خه‌ریک بوو ده‌ست بکه‌م به گریان له تاو بێ ئاستی ڕاده‌ی زانیاری پێشکه‌شکه‌ران ، با قسه له شتێک نه‌که‌ن که زانیاریان له‌سه‌ر نیه، ئه‌گه‌ر ده‌شیانه‌وێت باسی شتێک بکه‌ن با زانیاری وه‌رگرن و بخوێننه‌وه گه‌ر ناش خۆ ده‌توانن شت ئاماده‌بکه‌ن و ئاماژه به سه‌رچاوه‌که‌ی بکه‌ن تا بینه‌ریش سود له سه‌رچاوه‌کان وه‌رگرێت نه‌ک وه‌ک باسه‌کانی سه‌ر ته‌نور و چاخانه‌کان که هه‌ر که‌س له ئاستی خۆی قسه‌ده‌کات و نازانێت چی ده‌ڵێت و له کوێ ئه‌م قسه‌یه وه‌رده‌گرێت پیایدا ده‌کێشێت.
14:16 - 18.12.2006
- {1}
-
له‌وبه‌ری سیاسه‌ته‌وه
یه‌کێک له خه‌سڵه‌ت وسیما دیاره‌کانی هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی بونی ڕای جیاواز و بیری جیاواز و جیاوازی ده‌نگه‌کانه . ئێمه‌ش وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد له مێژه گورزی تاک ڕه‌وتی و نا جیاوازی ده‌ده‌ین ، چ له‌لایه‌ن سه‌رکوتکه‌رانی کورد و، چ له ناو خۆشمان‌دا . ئێستا دوای ده‌رکه‌وتنی چه‌ندین ڕه‌وت و ڕوانینی جیا هێشتا ماومانه مامه‌ڵه‌یه‌کی دروست له‌گه‌ڵ پێشهاته نه‌ته‌وه‌یه‌کاندا بکه‌ین ، له باشترین باردا عه‌قل له بیرۆکه‌یه‌کی پیرۆزی مه‌زاری حیزب ده‌رناچێت. سیاسه‌تمه‌داره‌کانی ئێمه یاری پیرۆزکردنی خۆیان له‌سه‌ر و هه‌موو شت داناوه‌و سوێندیان خواردوه که ته‌نها بیر له خۆیان بکه‌نه‌وه. که‌س له نه‌ته‌وه جیاجیاکانی دونیا به‌قه‌ده‌ر کورد کلۆڵ و نه‌گبه‌ت نیه و نه‌بوه به درێژی مێژوو ، هه‌ر ده‌وڵه‌ته‌و هه‌ر زلهێزه‌و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک به ویستی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی چه‌پۆکی پیاده‌دات ، که‌چی سیاسیه‌کانی ئێمه هه‌رده‌ستخۆشی ده‌نێرن . تا وای کردوه که‌لێنێک له نێوان هاوڵاتی و حوکمه‌ت و ده‌سه‌ڵات و حیزب و هه‌مو شتێکا دروست بوه‌و ، که‌چی ده‌شڵێن بۆ کۆچ زیاده‌کات و گه‌نج به‌دیارمانه‌وه دانانیشێت. ئه‌وه‌ی که له‌ته‌واوی نه‌ته‌وه‌کانی دی‌دا بینراوه‌و ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه که میلله‌ت و هاوڵاتی متمانه‌یان به بونی خه‌مخۆرێک ، بونی حیزبێک ، بونی ده‌سه‌ڵاتێک ، بونی حکومه‌تێک هه‌بێت ، که له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه کاتێ هاوڵاتی هه‌ست به بونی خۆی ده‌کات و هه‌ست به بونی ده‌ستێک ده‌کات له پشت باشکردنی ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌تی و به‌رگری لێ ئه‌کات ئاماده‌یه له‌پێناو مانه‌وه‌ی وه‌ک هاوڵاتی و له‌ساته‌وه‌ختی ته‌نگژه‌کاندا ببێته‌وه به پێشمه‌رگه.
درێژەی بابه‌ت ....
14:07 - 7.12.2006
- {1}
-
چیرۆکی دوو قاره‌مان
 مه‌سه‌له‌یه‌ک هه‌یه ده‌ڵێت له سیاسه‌ت و خۆشه‌وستیدا هه‌موو شتێک جاهیزه ، واته قابیلی کردنه. تۆ بڵێی ئه‌مه خۆشه‌ویستی بێت ؟ نا باوه‌ڕ ناکه‌م ؟ ده‌ی که وایه ئه‌مه سیاسه‌ته! ئه‌ی خاک به دامان تۆ ته‌ماشی ئه‌و سیاسه‌ته بکه که چۆن مرۆڤ له ناوەرۆک و پێکهاتەی خۆی دورده‌خاته‌وه ، ئه‌و قاره‌مانانە‌ی که بۆ ساتێکیش دان به بوونی ئه‌سڵدا نانێن ، به‌ناوی جیهاد و ئه‌ممه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامه‌وه ڕه‌وانه‌ی جه‌هه‌ننه‌مه سه‌رزه‌مینیه دروستکراوه‌کانی خۆیانی ده‌کات ، به‌رگێک ده‌پۆشن که بۆ ئه‌و ئه‌سڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ڕابەری مەزن فه‌رمووی ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌لام وه‌ک ژه‌هر خواردنه‌وه وایه، تۆ بلێی پۆشینی ئه‌م جاره‌ی ئه‌م قاره‌مانه‌شمان وه‌ک جامه ژه‌هره‌که بێت یان بۆ په‌شیمانی‌یه ؟ تۆ بڵێی ئه‌م قاره‌مانەی ئێستا کاتێک که ده‌بینێت قاره‌مانه‌که‌ی جاران پشتاوپشت سواری که‌رێک کراوەو و به‌ناو خه‌ڵکی ئاوایدا ده‌یگێڕن ، ئه‌ویش له داهاتوی خۆی نه‌ترسێت، یان قاره‌مان ویژدانی زیندوو بوبێته‌وه و به نیازه و به‌ڵێنی داوه پێش ئه‌وه‌ی بیبه‌ن، خۆی به پێی خۆی بچێت! نازانم ! ئاخر چۆن شه‌رم نیه ، تۆیه‌کی قاره‌مان به‌رگێک ده‌پۆشیت که به‌ده‌ستی خۆت که‌ڵه‌کێوی و ئاسکه‌کانی ئه‌م ئه‌سڵه‌ت برژاندوە و جەستەی بەرخە نێرەکانیت بە تێزاب داماڵیوە . ئاخر قاره‌مان چۆن خه‌جاڵه‌تی نیه ، تۆ کێت پێده‌ڵێن ! چۆن قاره‌مان خۆی ده‌خاته ئاستی ئه‌و پۆشینه‌وه ، ده‌ته‌وێت چیمان پێ بڵێت؟ چیمان بۆ بسه‌لمـێنیت له‌وه زیاتر، چیترت به ده‌سته‌وه‌یه بۆمانی بکه‌یت ؟ ئاخر کێ بێت ئێوه‌ی قاره‌مان نه‌ناسێت ، کێ بێت چیرۆکی قاره‌مانیه‌کانتان نه‌زانێت ، قاره‌مانەکەی پێش تۆ کاتێک ئه‌و به‌رگه‌ی پۆشی جه‌هه‌ننه‌مێکی له عه‌رعه‌ردا به‌رپاکرد و حه‌شری خوداوه‌ندی گۆڕی بۆ سه‌رئه‌رز ! و ئه‌و ئه‌رکه‌ی له کۆڵ خودا کرده‌وه! قاره‌مان حه‌زده‌که‌ی داستانی قاره‌مانیه‌کانت بۆبگێڕمه‌وه؟ ئاخر قاره‌مان کێ هه‌یه نه‌زانێت تۆ نوێنه‌ری نوورانی خوداوه‌ندی لێره. کێ بێت ئیتر به‌وه سه‌رسام بێت که ئه‌ها قاره‌مانه‌کان چه‌ند جوان و پاک و بێگه‌ردن. کێ بێت تێنه‌گات که ئه‌و ده‌سته که‌شفه. ئه‌و که ئه‌وه‌ی پۆشی ئه‌وه‌ی کرد، ئه‌ی تۆ که ئه‌مه‌ت پۆشی کامه‌ت کرد و کامه‌ی تر ده‌که‌ی ......... دایمە نەنکم وایدەگووت !
14:42 - 29.9.2006
- {3}
-
چیرۆکی شێخی ئه‌زهه‌ر و جگه‌ره‌كێشان
ماوەیەک لەمەوبەر هاورێیەک ئەم بابەتەی بۆ ناردم :
شێخی ئه‌زهه‌ر و جگه‌ره‌كێشان و ، فه‌توایه‌ك....
له‌كۆڕێكدا به‌ناونیشانی (ئه‌ده‌بی گفتوگۆ له‌ئیسلام‌دا) كه كۆلیژی ئادابی زانكۆی قاهیره له وڵاتی میسر بۆ شێخی ئه‌زهه‌ر د. (محمد سيد طنطاوي) به‌ستراوه، و له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كاتێك كه یه‌كێك له‌خوێندكارانی كۆلیژه‌كه ئاڕاسته‌ی شێخی کردوه له‌په‌یوه‌ند به هه‌ڵوێستی یان ڕای ئیسلام له‌مه‌ڕ جگه‌ره‌كێشان و مه‌سه‌له‌ی حه‌رام بوون و حه‌ڵاڵ بوونی ، له‌وه‌ڵامدا شێخ مه‌رجی جگه‌ره‌كێشانی په‌یوه‌ست كردوه به‌هه‌بوون و نه‌بوونه‌وه ، واته فه‌قیری‌و ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌وه . كه‌پیاوانی خاوه‌ن پاره‌وبه‌توانا جگه‌ره‌كێشان بۆیان كارێكی شه‌رعیه ، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی كه داهاتیان كه‌مه و فه‌قیرن حه‌رامه . سه‌رچاوه
14:52 - 26.9.2006
- {0}
-
|