|
<%ArchiveInfo%>
هێشتا له‌به‌رده‌م ئاوێنهكهدای . من نازانم ئاوێنه‌ت لێ بشارنه‌وه هه‌ناسه‌كانت به‌ره‌و كوێ ورد ده‌بن و شه‌پۆله‌كانی نیگات له كوێدا له‌نگه‌ر ده‌گرن. ئاره‌زویه‌كی ئه‌فسوناویت تێدایه، ئاخر كوا ئاوێنه ده‌توانێ ئه‌و هه‌موو جوانیه ببینێ. ئاوێنه ره‌قه و وشك بێ هه‌سته ئه‌سته‌مه بتوانێ ڕیشاڵه‌كانی خورپه و گه‌رمی دڵۆپه خوێنه‌كانت بژمێرێ . كه‌ی ئه‌و ده‌توانێ به‌رز و نزمی ترپه‌ی دڵت بدوێنێ كه‌ی بۆن و ته‌زوی هه‌ناسه‌ت ڕایدهچڵهكێنێ ئه‌زانی، ئاوێنه ناتوانێ مۆسیقای ئه‌و پرچانه بهۆنێته‌وه نازانێ ده‌ستبخاته ناو نۆته‌كانی ژاكاندنی و سه‌مفۆنیای تاڵه‌كانی بنوسێته‌وه. نه ته‌ڕی لێو ده‌یبزوێنێ و نه جریوه‌ی ده‌نگ دهیپهشۆكێنێ نه نه‌غمه‌ی شه‌رمی چاو دهیههژێنێ . ئاوێنه شه‌وان ئه‌و هه‌موو ڕوناكیه‌ی له تۆدایه نایبینێ چاوه‌كانی كز بون و تاریك ده‌نوێنێ. ئه‌وه‌نده عه‌شقی ئه‌وینی ئاوێنه‌ی شه‌ویش خه‌وی پێوه ده‌بینی . خه‌وه‌كانت پڕبون له پارچه شوشه‌ی ورد هه‌ست به خوێنی به‌ری پێت ناكه‌ی خوێنێكی ئاڵ له بنه‌وه دڵۆپ ده‌كا. سه‌یرم لێ دێت ، ئه‌م هه‌موو خوێنه مه‌سته‌ت له كوێ بوو ئه‌م هه‌مو كاته‌ت له كوێ بوو ده ده‌ی دوركه‌وه لێی و واز بهێنه له‌م به‌زمانه ئاخر من بڵێم چی ، دكتۆر بۆی نوسیوی خۆت دووربگری له ئاوێنه درێژەی بابه‌ت ....
به‌یانیه‌كی دیت باش شازاده‌ی میهره‌بانی شیعر ئه‌وه‌نده‌م غه‌ریبی كردی ئه‌مشه‌و ،به‌قه‌د به‌رینی ئاسمانی فڕین ئه‌وه‌نده‌م گریه كرد ده‌ترسام هه‌رچی جۆگه و ڕوباره‌كانی نیشتیمانی دڵم هه‌یه وشك بكه‌ن. ئه‌وه‌ند گریام چاوه‌كانم ئێستاش ئهبرژێنهوه و قرچه‌ی جه‌رگیان دێت باوه‌رناكه‌م قه‌ت ئه‌وه‌نده، ئه‌م موریدی جوانیه گریابێت به قوڵپ ئه‌گریام و گیرسانه‌وه‌ی نه‌بوو قوڵپ قوڵپ تۆ خۆت ئاگات له قوڵپی گریان هه‌یه ده‌زانی قوڵپ چۆنه. ئه‌وه‌نده له قوڵاییه‌وه كانی فرمێسكه‌كان هه‌ڵده‌قوڵان ئێستاش له‌شم سڕه و ماندو و هیلاكه ، خاكی ڕوم شل شل و هه‌ڵته‌كاوه. ئه‌ڵێ ی بیری ئاوی فرمێسكم لێداوه یه‌كه‌م جارمه كه رێگه له خۆم نه‌گرم و بیه‌ڵم فرمێسكه‌كانم به ئازادی و سه‌ربه‌ستی بێنه‌ده‌ر یه‌كه‌م جارمه گوێ بۆ ئه‌فسانه‌ی ئه‌و حیكایه‌تانه نه‌گرم كه ده‌ڵێن عه‌یبه تۆ كوڕی نابێ بگری تۆ پیاوی بۆ پیاو شه‌رم و ترسنۆكیه گریان هه‌میشه دڵ ره‌قانه له ناوه‌وه دهمپهساندن و فرمێسكه‌كانم رێگه‌یه‌كیان شك نه‌ده‌برد بۆ سه‌ر هێنانه ده‌ر ئازادیم لێ زه‌ود كردبون و له ناو سنورێكی قوڵی به خه‌م مینڕێژكراو ، به پان و به‌رینی ئه‌ندێشه‌ی ناوخۆیی ته‌نراو ، ده‌رگاكانی هاتنهدهرهوهم له‌سه‌ریان داخستبوو. ئه‌بێ ئه‌م گریانه چی به ده‌مه‌وه بێ؟ نازانم؟ ئه‌بی سه‌ره‌تاكانی ته‌سلیم بون و نیشانه‌كانی ره‌ق بونی عاتیفه تان و پۆی پیربونی دڵی پێوه‌بێ؟ نازانم؟ یا ره‌نگه به‌ره‌به‌یانی مه‌ستترین عه‌شق بێت. درێژەی بابه‌ت ....
01:16 - 12.6.2008
- {3}
-
هێشتا
هێشتا كاتژمێره‌كه‌ی ده‌ستم له‌و رۆژه‌وه كه پایزی تیا سه‌وزبوو
وه‌ستاوه.
هێشتا لێوی جێماوی سهرگهڵاكان لاره لاریانه.
هێشتا ئێواره‌یه‌كی ئه‌فسوناوی له‌چاوه‌ڕوانی دوو عاشق‌دا،
مه‌سته.
هێشتا شه‌كری مره‌بای ماچێ له‌شوێنی خۆی شیرین ده‌نوێنێ.
هێشتا خه‌می دوری ڕیگا له‌كاروان له‌فیكردا ماوه.
هێشتا سه‌كۆی دڵێكی شین وه‌ك هه‌ور ده‌گرمێنێ ،
ده‌گری به‌سه‌ر باڵا و بۆنی خاكی جێ ژوانی ئێوارانێ
درێژەی بابه‌ت ....
18:24 - 4.6.2008
- {0}
-
بیرت دەکەم
بیرت ده‌که‌م به قه‌د پانتایی هه‌موو گه‌ردون وه‌خته بۆ یه‌ک نیگا و قومێ ده‌نگ بچمه ئه‌ودیو فه‌له‌که‌ی ئاسمان . عه‌شقه جوانه‌که‌ی دڵ شه‌کره شیرینه‌که‌ی روح بمگره خۆت و ئاشتمکه‌وه به ژیان. عاشقه هوشیاره‌که‌ی زمان پڕمکه له ڕێزمانی ماچ و چاوداگرتن . په‌پوله نه‌خشینه‌که‌ی دڵ له گه‌رمی دڵت باڵێکم به‌رێ بۆ ئه‌م هه‌موو گڕه ناونیشانێکم بۆ بدۆزه‌وه ، بۆ ئه‌م هه‌موو په‌مه‌یی بونه ڕسته‌یه‌کم بۆ پێکه‌وه نێ . له‌ناو ده‌فته‌ری به‌حری شینتا وه‌ک ماسیه‌ک حه‌ز به مه‌له ده‌که‌م حه‌ز له خه‌تی لێو و نه‌رمی هه‌ڵمژینی دێڕێکت ده‌که‌م شیعرێکم بۆ بنوسه ، و بڵێ ، ئه‌وه کێیه ته‌په ته‌پ ده‌کات ، کاسه و که‌وچکم پڕ له ماچ ده‌کا پر له باوه‌ش و بۆن ده‌کا منیش به گه‌رویه‌کی پڕ له تاسه ، ده‌ڵێم ئه‌وه منم منمنۆکێ، دو چاوم هه‌یه بزبزۆکێ کێ بردویه‌تی دڵی من بێته شه‌ڕه جه‌نگی من درێژەی بابه‌ت ....
18:27 - 20.4.2008
- {4}
-
چونە دەرەوەی حەسار
عاشقه نوستوه‌كه له‌كوێی ئه‌مرۆ رۆژێكی جوانه وه‌ره با دڵمان پڕ له نهشئهكهین با دڵمان هه‌تا ئه‌به‌د بسپێرین به‌عه‌شق وه‌ره با حوزنی ئه‌و شه‌وانه، عه‌شقی ئه‌و شه‌وانه بچنینه‌وه، كه‌خۆشمان نه‌مانزانی چۆن له‌ده‌ستمان ده‌رباز بون وه‌ره ئه‌مجاره گه‌نجانه‌تر له‌سڕی ڕوتبونهی شه‌و ده‌گه‌ین له‌ناو كه‌ناری مانگدا وه‌ره‌وه چكلێتی لێوی شه‌وێك ئاڵدهكهینهوه وه‌ره و به‌رگی شینی شه‌وێك روتدهكهینهوه سینه‌ی سیحری شه‌وێك تا به‌ره‌به‌یان گه‌رم ده‌كه‌ینه‌وه وه‌ره ، دڵی عه‌شق گه‌ر ئه‌مجاره له‌كار كه‌وت مه‌حاڵه بكه‌وێته‌وه گه‌ڕ و زیندوبێته‌وه وه‌ره و شێتانه ببه هاوڕێم ، وه‌ره دار و په‌ردوی مه‌مله‌كه‌تی خاپوربوی دڵی شیعر سه‌ریه‌ك بخه‌وه هه‌ر ئه‌مشه‌وم وه‌خت ماوه بۆ زیاره‌تی كه‌عبه‌ی ڕووت تا نهرۆشتوم و له‌دونیا نه‌بوم بێخهبهر ، ده‌ستم بگره‌و پڕمكه له‌نور به‌شكه گه‌ر چومه دیداری خودا ، پڕیشكی نوری تۆ بناسێته‌وه، بمكاته په‌ری بۆ خزمه‌تی ڕوناكی ئه‌به‌دیی تۆ عه‌شقه جوانه‌كه‌ی ئه‌و به‌ری دیار ، شیعره نهنوسراوهكهی مه‌ستیی كه‌نار ده‌زانم دڵت له‌شیعر تۆراوه، چونكه قودره‌تی وه‌سفی تۆی له‌خۆیا پێ هه‌ڵناگیرێ ده‌زانم دڵت له‌چیرۆكه دڵ یهشاوهكان ڕه‌نجاوه ، كه چیرۆكی شیكارێكی زه‌ردی ملی پایزتی نه نه‌خشاندوه. ده‌زانم ئه‌فسانه‌كان نه‌یان توانیوه سیحری چاوێكت بنوسنه‌وه ئه‌مشه‌و گه‌ر بێیت ، نهشیعرێك و نه‌دوان ، نهچیرۆكێك و نه‌دوان ، نهئهفسانهیهك و نه‌سیان له‌دڵمدا بهرپادهكهی گه‌ر بێیت ئیعلانی عه‌شقێكی نه‌نوسراوه ده‌كه‌ین گه‌ر بێیت ئیعلانی سه‌ربه‌خۆیی وڵاتی باران ده‌كه‌ین مه‌مله‌كه‌تی باڵ جودا ده‌كه‌ینه‌وه و ئاسمانی فڕین ده‌ده‌ینه‌وه ده‌ست عه‌شق فڕین پڕده‌كه‌ین له‌شێتی و مه‌ستی ده‌چین له‌وپه‌ڕی دونیا ، له‌ژێر كه‌پرێكی ئهفسوناویا ترێ ده‌ڕنین بۆ شه‌رابی دوای فڕینێكی ته‌نهاییانه ئه‌زانی ئه‌چین بۆ كوێ ؟ ئه‌چین سه‌فه‌ر ده‌ده‌ینه‌وه ده‌ستی دایكی ئه‌چین هیلاكی موسافیره عاشقه‌كان ده‌كه‌ینه مێژوو و سه‌فه‌رنامه‌ی عه‌شق ده‌كه‌ینه كتێبێكی پیرۆز ئه‌چین نه‌خشه‌ی سه‌ڵته‌نه‌تی عه‌شق سه‌رله‌نوێ داده‌ڕێژینه‌وه، تۆ ببه‌ره شازاده و منیش به‌نده حه‌زده‌كه‌م وێنه‌ی ئه‌وساته بكێشم كه به‌خه‌یاڵ شیعرێكی تۆم ، له‌من زیاتر كه‌س شكنابهی بیكه‌یته سه‌گوزشته‌ی رۆمانێك ، له‌تۆ زیاتر كه‌س شك نابه‌م كه تۆ هی منیت ئه‌مجاره به‌ڵێن له"با" ی هۆنراوه وه‌رده‌گرم ئه‌وه‌نده سارد نه‌بێت ، كه‌ڵكی روتبونه‌وه‌ی پێوه‌بێت به" ته‌م"ی ده‌وروبه‌ری باخچه‌ی قه‌سیده‌یه‌ك ده‌ڵێم بۆ یه‌ك رۆژ قودره‌تی خۆی بنوێنێ، دونیا پركات له‌حوزنی دوو ده‌ستی شه‌رمن به‌فه‌رهادی نه‌وره‌سێك ده‌ڵێم له‌په‌نا هێلانه‌كه‌ی شیریندا ئه‌فسانه‌یه‌ك بۆ باڵی عه‌شق له‌كێوی فڕین‌دا سازبدا ده‌چینه ده‌ره‌وه‌ی حه‌سار، ده‌چین له‌پشت گاشه‌به‌رده‌كانی زه‌مه‌نه‌وه به‌فه‌رامۆشی و له‌رزی عه‌شق پێده‌كه‌نین
درێژەی بابه‌ت ....
17:45 - 15.4.2008
- {3}
-
کە گەڕایتەوە
كه گه‌ڕایته‌وه له‌گه‌ڵ خۆتدا ،
به‌شی ئینجانه‌یه‌ك پیاسه‌م له‌م شوێنانه بۆ بچنه‌وه :
قه‌ره‌باڵغی چیرۆكێكی به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره ،
سه‌ره‌وخواربونه‌وه‌ی هه‌ناسه‌ی دێڕێكی جاده‌ی كاوه ،
ژماره‌ی شیشه‌كانی په‌خشانێكی باخی گشتی ،
شیعرێكی قه‌ره‌باڵغی جاده‌ی مه‌وله‌وی،
یه‌ك عه‌لاگه‌ی پڕ موسیكی هاوار هاواری میوه‌فرۆشێكی داره‌سوتاوه‌كه و،
نازی گۆران و عه‌شقی نالی و كۆپله‌یه‌كی گه‌رمی بێكه‌سم بۆ بهێنه.
كه هاتیه‌وه له‌گه‌ڵ خۆت باوه‌شێك وه‌ستانی به‌رده‌ركی سه‌رام بۆ بهێنه ،
توره‌كه‌یه‌ك پیاسه‌ی سه‌هۆڵه‌كه و
نه‌رمه هه‌وایه‌كی تێكه‌ڵ به دووكه‌ڵی برژانی دڵی عاشقانی سه‌رچنارم له‌گه‌ڵ خۆت بۆ بهێنه،
له پاڵ تاڤگه‌كه‌یا هه‌ڵپه‌ڕكێ جێماوه‌كانی زه‌ماوه‌ند بچنه‌وه و ،
زمانی عه‌شقی كه‌ناریه‌كانیم بۆ لێكبده‌ره‌وه، له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆی مێژویدا ده‌نگ و باسێكی بنوسه‌وه.
به كتێبه تۆزاویه‌كانی سه‌ر شه‌قام بڵێ زۆریان بیرده‌كه‌م.
له‌سه‌ر سینی گوڵه‌به‌رۆزه فرۆشێك نه‌ختێ ناوكی سوێرم بۆ بهێنه،
له لای كۆنه‌فرۆشه‌كانی به‌رده‌م مه‌حكه‌مه هۆره‌ی ته‌نزیلاتێكم بۆ بهێنه.
به‌سه‌رهاتی دانیشتن و داستانی پاره‌كۆكردنه‌وه‌یه‌كی ناو پاسێكم بۆ بگێڕه‌وه ،
چاوی ته‌ماشایه‌كم بۆ پڕكه له وێنه‌ی سه‌وز و شین .
بایی دوو دینار پاقله‌م بۆ بێنه ، به‌س تخوا لیمۆ‌ندۆزی پێوه‌مه‌كه .
شوشه‌یه‌ك بۆنم له قه‌ره‌باڵغی عه‌تری ئاڵه‌تی حه‌وزه‌وشكه‌كه بۆ پڕكه.
نازی خۆپێچانه‌وه‌ی پاروێك نانی گه‌رمم بۆ هه‌ڵبگره كه به ده‌وری كه‌بابێكا وه‌ك لاولاو خۆی لول ده‌كا
ده‌سكێ تور و كه‌وه‌ر و ته‌ڕه‌تیزه‌ی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ی گۆرانیه‌كی لاكۆڵانم بۆ چه‌پك بكه.
به‌سه‌رهاتی مزره‌سێو و چواله و رێواسی ئه‌سحابه‌سیم بۆ بهێنه‌وه.
وێنه‌ی خرمه‌ی قه‌پێك خه‌یاری گوڵبه‌ده‌مم بۆ بگره.
به ئاڵوباڵو و كاهوو بڵێ حه‌زم لێیانه ،
به‌سته‌یه‌ك بنه‌گۆزروان و چاوبازه‌ی گۆیژه‌م بۆ هه‌ڵكه‌نه.
گه‌ر باخه‌وانه‌كه‌ی باخی گشتیت دی بیرت نه‌چی لێی بپرسه ، چی ده‌كاته بن ئه‌و گوڵانه وا بۆنیان رۆژه‌ڕێیه‌ك ده‌ڕوا ،
گه‌ر نهێنیه‌كه‌ی پێ وتی بیرت نه‌چی نه‌ختێكی بهێنه‌وه بۆ بن گوڵه‌كانی ئێره.
به هاوڕێكانم بڵێ به‌شی منیش هه‌ڵگرن ، نه‌كا تا دێمه‌وه هه‌نار بگرێ گوڵ.
بۆ شیعرێك وه‌سفێكم له لای منداڵیی چوارباخه‌وه بۆ بێنه‌وه.
گه‌ر مناڵیمت دی پێی بڵێ: نه‌ده‌كرا ئه‌وه‌نده شه‌رمن نه‌بیت
گه‌ر دایكمت دی پێی بڵێ ده‌سته‌كانی ماچ ده‌كه‌م و گه‌ردنم ئازادكا
سه‌رێك له حه‌وت ماڵه‌كه‌ی حاجی حان بده و چایه‌ك لای پوره سه‌لمه بخۆره‌وه
له ئیسكان بپرسه ، دیه‌ی گه‌ردانه‌یه‌كی عه‌شقی بیره؟
بزانه قاتی دوه‌می شێمحێدین ئێستاش ڕێچكه‌ی ڕه‌و به‌به‌رده‌میدا تێپه‌ڕ ده‌بێت؟
له هه‌واری تازه بپرسه ، دوایین ئێواره‌ی بیره؟
وای ، حه‌زم له كاردوه تخوا كه گه‌رایته‌وه له‌گه‌ڵ خۆت بیهێنه.
درێژەی بابه‌ت ....
22:47 - 9.4.2008
- {4}
-
باران پرسیاری تۆم لێ ده‌كا
به‌فرێكی زۆر شه‌قام و كوچه و ڕێگاكانی گرتوه ، هێشتا ئۆتۆمۆبیلی رێگه‌وبان پاككه‌ره‌وه‌كان ده‌ستیان نه‌كردوه به ڕاماڵینی ، به‌فرێكی نه‌رم له ئاسمانه‌وه به‌ره‌و خوار داده‌به‌زێ ، دونیا سپی ده‌چێته‌وه ، له چاوه‌ڕوانی به‌هار دا زستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه ، چاوه‌كان خۆیان ئاماده كردووه پڕ بن له سه‌وزی كه‌چی به‌ره‌و سپێتی گه‌ڕانه‌وه .
له په‌نجه‌ره‌كه‌یه‌وه ده‌ڕوانێته ده‌ر ، وای له‌م هه‌موو فریشته‌یه هه‌ریه‌ك كڵۆیه‌ك به‌فری به ده‌سته‌وه گرتوه و هێواش هێواش دایده‌گرێت و دایده‌نێت و هه‌ڵده‌كشێته‌وه تا كڵۆیه‌كی دی بێنێ. ئێستا ده‌وروبه‌ر له‌و كاغه‌زه سپیه جوانه ده‌كا كه هیچی له‌سه‌ر نه‌نوسراوه و پاك پاكه ، پاش كه‌مێكی دی پڕ ده‌بێ له خه‌تی خوار و خێچی ماشێن و ده‌ست و خه‌تی ناشیرین و دوكه‌ڵی قسه بێسه‌روبه‌ره‌كان . ده‌یخۆ ناشكرێ ئه‌م كاغه‌زه هه‌ر به سپێتی هه‌ڵبگیرێ و هیچی له‌سه‌ر نه‌نوسرێ ، هه‌رچی بنوسرێ سپێتی كاغه‌ز ده‌شێوێ ، به‌ڵام بۆی هه‌یه شتێكیش بنوسرێ له خودی سپێتی جوانتر ، گه‌ر به عه‌شقی سپیه‌وه بنوسرێ ڕوی سپی هه‌ر سور ده‌بێ . كاغه‌زێكی سپی ڕاسته جوانه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا یه‌ك ڕه‌نگه ، له‌گه‌ڵ نوسینا سپی ده‌ڕوا به‌ڵام ڕه‌نگه‌كان ده‌رده‌كه‌ون ...
ماوه‌یه‌كه له یه‌كێ له خه‌ونه‌كانیدا داپیره‌یه‌كی به‌رگ و كه‌وا سپی كه‌هه‌ر به شاژنی فریشته‌كانی به‌فری ده‌كرد پێی گوت :
بیرته له هه‌مان كۆتاییه‌كانی زستانی پاردا بوو چه‌ند جوان له‌ناو سه‌رما و به‌سته‌ڵه‌كا سه‌ماتده‌كرد و ده‌فڕیت و باكت نه‌بوو ، ئه‌وه بۆ ئێستا وا بێ وره و بێ توانا خۆت له ژوره‌وه خزاندوه ، هه‌ر كه ده‌تویست بڕۆی بۆ لای خۆر و ده‌ست له پرچی گه‌رمی بده‌ی ، به ئه‌سپایی خۆت كۆده‌كرده‌وه و به یه‌ك هه‌ناسه ده‌گه‌یشتیته لای ، به یه‌ك شه‌ققه‌ی باڵ ڕێگاكانت ده‌بڕی. ئێستا بۆ وا باڵه‌كانت تێكناوه و تۆزیان له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه بوه . ئه‌وه تۆ نه‌بوی حیكایه‌تی سه‌وزبونی باخ و میوه‌كانت ده‌نوسیوه و رۆژانه چه‌پكێ بۆنی ره‌نگاوڕه‌نگت ده‌چنیه‌وه ، زه‌ردبونی به‌هێ و ئاڵبونی ئاڵوباڵوت ده‌لاوانده‌وه ، له‌گه‌ڵ به‌رسیله‌دا ده‌بویته هاوڕێ و له‌ته‌ك شه‌رابدا پیاسه‌ت ده‌كرد ، گوێت بۆ حیكایه‌تی كه‌روێشكه سركه‌كان ده‌له‌قان.
ئه‌ی بۆوا ره‌نگه‌كان له ڕوتا ته‌ریون و تاریك و لێڵ ده‌نوێنی ئه‌مڕۆ خۆری تۆ بۆ وا شه‌رمنه و له پشت كۆڵانه‌كانی گه‌ڕه‌كی به‌فره‌وه خۆی گرمۆڵه داوه ؟ هه‌سته وه‌ره بتبه‌م بۆ لای ، ئه‌ویش وا له‌وێ له‌رزیه‌تی ، ئه‌ویش ماوه‌یه‌كه خه‌ریكه فێری ته‌مه‌ڵی ده‌بێت و لێم ده‌پرسێ له كوێیه ئه‌و عه‌شقه‌ی زستانی ڕابوردوو دڵی گه‌رمده‌كردیه‌وه ؟ هه‌سته ئه‌ها زستان چ موسیكێكی سپی لێده‌دا و گه‌رمت ده‌كاته‌وه ، هه‌سته و باڵه‌كانت واڵاكه هێشتا هه‌زار ساڵ زۆری ماوه.
وا بارانی هاوڕێت پرسیاری تۆم لێ ده‌كا، چی وه‌ڵام بده‌مه‌وه ده‌ڵێ بیری ته‌ڕبونی به‌ر بارانێك ناكا؟
19:15 - 28.3.2008
- {2}
-
ساڵی تازه
وا ساڵی تازه به‌خۆی و په‌ڕتوکه‌کانیه‌وه هات، که‌چی ئێمه هێشتا فریای گوێگرتن و خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکه‌کانی ساڵی کۆن نه‌که‌وتین. ئه‌مساڵیش وه‌ک ساڵانی دی چه‌ندین چیرۆکمان له‌ده‌ست ده‌رچوو، چه‌ندین شیعری ناسکمان نه‌خوێنده‌وه‌و گوێمان له‌و موسیکه شادانه نه‌بوو که حه‌زی خه‌مه‌کانمان بگه‌شێنێته‌وه. ساڵی کۆن وه‌ک ساڵانی دی نیوه‌ی خه‌و و نیوه‌ی خه‌یاڵ و نویه‌که‌ی دی خه‌ون بوو. نه‌مانزانی ئاخۆ خه‌ونه‌کان له خه‌زانی پایزێکا هه‌ڵوه‌رین . ئاخۆ فڵچه‌ی حه‌زه‌کان له ناو ڕه‌نگاڵه‌ی به‌هاری عه‌شقا سه‌وزبون. چیرۆکه‌کانی عه‌شق زیادبون یا نه‌مان و تهرهبون. عاشقان که‌وتن و وازیان له عه‌شق هێنا، یاکۆچیانکرد؟
ئاره‌زوم وایه ساڵی تازه زیاتر دونیا به‌و حیکایه‌تانه پڕ بێ که حیکایه‌تخوانه ڕیشسپیهکانی عه‌شق نهیانگێڕاوهتهوه. ئاره‌زومه ساڵی تازه پڕ بێ له‌و حیکایه‌تانه‌ی گوێکان له ساردترین رۆژانی بێههستی و توندوتیژی و ناخۆشهویتیدا، گه‌رمده‌که‌نه‌وه.
ساڵی تازه‌ت پڕ له حیکایه‌تی جوان
درێژەی بابه‌ت ....
14:13 - 30.12.2007
- {5}
-
تۆ و رۆژهه‌ڵات
دایه، هه‌ر که له تۆ جودابومهوە ڕۆژهه‌ڵاتم ناسی. ده‌زانم دایه سه‌رت قاڵه و نات په‌رژێ. ده‌زانم هه‌موو جار دەتوت" ڕۆڵه دایک چۆن ئه‌ولادی خۆی له‌بیرده‌کا" به‌س من هه‌روا بۆ خۆم حه‌زمکرد پێت بڵێم کە ڕۆژهه‌ڵاتیش کچه‌که‌ی خۆته با چه‌ندین ساڵیش لێت دوربێت ، پێویستی به نازه.
درێژەی بابه‌ت ....
15:45 - 16.12.2007
- {2}
-
شەرم نایەڵێت
هەڵاڵەی دەنگەکانه کە له‌سنگدا به‌ندن ، کە نایەنە خوار دەردێکیان هەیە ، یا ئه‌گه‌ر جار ناجاریش بوترێن، نه‌توانن ئه‌وه‌ی که‌لە ناخیاندایه ده‌ری بخه‌ن، ئەوا شەرم ناهێڵێت. وشه‌کان له‌گه‌رودا مه‌ستن و شه‌رمده‌که‌ن. له‌گۆشه‌یه‌کدا دورگه‌یه‌کیان بۆ خۆیان پێکهێناوه. تا نه‌چیته ناوی هه‌ست به‌ڕه‌نگه‌کانی ناکه‌یت.
بچم له‌وێ له‌کتێبه‌کانی چاویا دێڕ دێڕ بیخوێنمه‌وه، لێیان نزیک ببمه‌وه‌و به‌ده‌ست له‌مسیان بکه‌م و هه‌ست به‌بونیان بکه‌م. هه‌میشه هه‌روا بووم ، قه‌ت نه‌متوانیوه دوو وشه پڕ به‌دڵی خۆم به‌لێوه‌کانم بدرکێنم.
ئه‌و هانم ده‌دات منیش دهلهزم ، له‌چاوه‌کانیا په‌ڕه‌یه‌کی سه‌وز ده‌خوێنمه‌وه، هانم ده‌دات ، با‌نگم ده‌کات. من بێ ده‌نگ ئه‌و بێ ده‌نگ...
وشه‌کان له‌ناوما بڵاوده‌بنه‌وه، له‌ڕه‌نگی ئه‌ودا ده‌یان بینم، هه‌موی به‌سه‌ر قژیدا پهخشاون. لێی نزیک ده‌بمه‌وه‌و بهسڵاوێک ده‌ست له‌ناو ده‌ستی ده‌خه‌م ، ده‌ستێکی ناسک و نه‌رم ، هێشتا ڕه‌نگه‌کانی ژیان لهبهرهکانیا یاری ده‌که‌ن. هه‌ست به‌ترپه گه‌وره‌کانی دڵ دەکەم ، هه‌ست به‌ته‌زوی سڕبوی خوێنی ده‌ماره‌کان دەکەم.
ووتم: چ شنه‌بایه‌کی جوان له هه‌ناسه‌ته‌وه گیای دڵ ده‌گه‌شێنێته‌وه.
ووتی: چه‌ن خۆش باوه‌ڕیت ، ناترسیت شنه هه‌ورێکی ڕه‌ش و گه‌رده‌لولێکی بێ ئامانی بهدهمهوهبێت، دار و به‌رد له‌بنه‌وه هه‌ڵبکه‌نێت،.. پێش ئه‌وه‌ی شنه‌ی گه‌شانه‌وه‌م له‌دایک بێت قه‌ده‌ری هه‌ڵوه‌رینم له‌دایک بووه.
ئه‌م جاره‌ش هیچم نه‌وت و بێده‌نگیم هه‌ڵبژارد......
درێژەی بابه‌ت ....
14:42 - 10.10.2007
- {1}
-
-------
لە شوشەی تەڵخی، ناو چوارچێوەیەکی خواروخێچی ،
هەڵواسراوی سەر دیوارەکەی ، ماڵی خۆمانەوە ،
هەست بە دەستی دایکم دەکەم، وەختێ تۆزی سەر ڕوخسارم ، لادەدا.
لەژێر کەپری ماڵەکەیدا ، ڕەنگم پڕ دەبێت لە بۆنی مێخەک و ، بۆنی چێشت و ، ڕیحانەی وشکی ناو جلەکانی.
پێش خەو دێتە لام و ، چاوێک بە باڵای وێنەکەمدا ، دەگێڕێ و دەڵێ، کوڕم ئارام هیچت ناوێت.
شەوانێک دایکم ، لە هاواری خەوێکم ، رادەچەنێت و ، دێت دەستێک لە شانم دەدا و ، وەخەبەرم دێنێتەوە.
وەختێک تۆزی نیشتوی، سەر دەم وچاوم ، بە لایەکی لەچکەکەی دەسڕێت ، بە بزەیەکەوە ، منداڵیم بیر دەهێنێتەوە،
کاتێ لەگەڵ مهیرەبانترین دەستگرتنا شەڕم دەکرد ،
شەرمم دەکرد،
لە گەڵیدا نەدەچووم، ئێستاشی لەگەڵ بێت نەمدەزانی، بۆ نەدەچووم
کاتێکیش کە دەچووم ، دەبوو، هەموو کۆڵان بزانێت، کە ئەو ڕۆژە ئارام حەمام دەکات و
بە نیازە لەسوچێکی حەمامی ژناندا دایکی بیشوات....
16:44 - 16.9.2007
- {2}
-
نامەیەکی دی نەنکم بە بۆنەی لوقمەقازیەوە
نەنکم نامەیەکی بۆ نا‌ردوم منیش وەک خۆی دەیخەمە بەردەست :
" دەزانم حەزت لە لوقمە قازیە ،
درێژەی بابه‌ت ....
11:40 - 13.9.2007
- {1}
-
دەچم
ده‌چم ده‌ستێک له‌لای باخ ده‌گرمه‌وه ده‌چم له سیحری نقێمێکی سه‌وز ڕاده‌مێنم ده‌چم ته‌فسیری لێوی ناز لهخهنده وه‌ریوه‌کانی سه‌رگه‌ڵا ده‌پرسم ده‌چم بۆ بۆنی شه‌مامه ، سه‌ر به‌سه‌ر سه‌کۆی بهردهنوێژهکاندا شۆڕ ده‌که‌مه‌وه ده‌چم به‌سۆراخی موفهڕکێک لهمهرقهده دوره‌کانی ده‌نگت ده‌چم بۆ باوه‌شی بایه‌ک که‌هه‌ر ئێستا هه‌ناسه‌ی تۆی له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵه ده‌چمه ناخی وێنه‌یه‌ک ته‌ڕ ته‌ڕ وشکی ڕێگاکانی گیانمی پێ ده‌شۆم
12:15 - 2.9.2007
- {0}
-
چاو
چاو بێ ئاگایە له‌وه‌ی کە فیکرێکی شه‌که‌ت دەینەخشێنێت. لێرەو لەوێیە . هه‌ر وه‌ختێک ، پێش ههرنوسینێک دەریایەک لە گریان لەڕێیدایە. ڕێگاکانی ناچنه‌وه سه‌ر ئهوهڵڵی ئاوه‌دانی و دهرگایەک شک نابه‌ن بۆ لێدان. نەسیمێک لهدەرگایەکی کراوه‌وه گوزه‌ر ده‌کات ، دهرگایەک له ڕوخساریدا هیلاکی هه‌موو زه‌مه‌ن ده‌چۆڕێت. چاوه‌کانی پڕ له گریەی بێ بڕانەوەن. بهچاوانێک سه‌رنجی خسه‌ته سه‌رم که له کۆنه‌وه دەمناسێت. نه‌مدەتوانی چاویان تێ نه‌بڕم ، ده‌مزانی لهچاونیدا، له نهێنی ئه‌و نهخشهیە ده‌گه‌ڕێم کهدهمباته سهرجادوی نقێمە سه‌وزه پیرۆزه‌کان . به‌چاو دواندم ، به‌چاو دواندمی ، وه‌ک به‌هارێکی سه‌وز له‌ژێر گڕه‌ی گه‌رمای ئابدا دڵۆپ دڵۆپ ئازاری ده‌باراند. ساڵانێکە لهچاوانێک ورد ده‌بمه‌وه مه‌ست ، ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ به‌خه‌به‌ر هاتنه‌وه‌دا ئیتر نهیانبینمەوه....
20:12 - 24.8.2007
- {0}
-
حیکایەتەکانی باخ
نەنکم هەموو جارێک حیکایەتێکی بۆ دەگێڕامەوە و دەیگووت : کاتی خۆی لە دێر زەماندا لە مەملەکەتی باخە کریستاڵیەکاندا دوو باوک دەبن ، هەریەکەیان گەنجینەیەک منداڵی لە دەور دەبێت و هەریەکە گەنجینەیەک باخی دەبێت . باوکی یەکەم بە دەسەڵات و توند منداڵەکانی لەسەر ئامۆژگاریی و هەردەم بە لای راست رۆشتندا ڕادەهێنا و پەروەردە دەکرد. نەیدەیهێشت شەو دور لە ماڵ بمێننەوە ، و نە ڕاوی حەرام بکەن. لە حوجرە پڕ نورەکانی خۆیدا دەستی ساڵح بونی بەسەردا دەبزواندن . باوکی دوەم باکی نەبوو، سەرقاڵ بوو، نەیدەپەرژایە سەر ئامۆژگاری ، لە منداڵەکانی توڕە نەدەبوو و بە گژیاندا نەدەهات، بە نەرمی لەگەڵیان ڕەفتاری دەکرد ، قەتیش بە زمانی سزا رێگای باخەکانی لێ مین رێژ نەدەکردن ، ئەگەر منداڵەکانی لە باخەکانی ئەوبەری بەهەشتەوە نە تەنها سێ‌و ، هەناریشیان بهێنایەتەوە بە نەحلەتی نەدەکردن و لە ماڵەکەی دەری نەدەکردن . ساڵ هات و چوو تا ئەودەمەی منداڵ چاوی کەوتە دەرەوەی دونیای باوک و دەرەوەی باخی باوک ، وەختێک باوک کەوت بەساڵدا ، باوکی یەکەم هەموو ئەولادەکانی بە لای چەپدا وەرگەران و، وەک ئەوەی کە چاوەڕێی ئەو کاتە بن کە دەستیان لە گیرەو قوفڵی حوجرەکانی ماڵی باوک دەرباز بێت تا دوور دوور هەڵبێن ، لە باخ تۆران و پەرتەوازە هەریەک لە جێیەک لەگۆشەیەکی دونیادا بونەوە بە باوک.. باوکی دوەمیش چارەنوسی هەر پیر بون بوو ، بەڵام منداڵەکان باخیان لە جاران خۆشتر ویست .... نەنکم هەرخۆی دوایی دەیگوت : باوک هەر باوکە...
15:38 - 7.8.2007
- {0}
-
بەیتێک لە وشەی تازە
قەت لە کاتی تەنهایی و بێزاریدا ڕێت کەوتۆتە قەبرسانێکی ڕووت تا لەوێدا پر بە هەست بگریت و گلەیی خۆت بە نادیار بسپێریت. قەت لەوێ کچێکی عاشقت دیوە کە لەسەر بەرماڵی عاشقە ڕاکشاوەکەی کڕنوشی دادابێت و نوێژێکی عاشقانە بۆ دیداری ئەو بکات، خۆی لە لێواری کێلەکەی بسوێت و نەرمە نەرمە ماچی بکات . پێم ووت: خۆشت دەویست؟ ووتی: عەشقی ئەبەدی و نەغمەی رۆحمە. چاوم پڕ لە نوریەتی و هەموو کات لە دەورمە. گەمەم لەگەل دەکا. نازم دەکێشێت. سروەی گەرمی دەستەکانی لاپاڵی ملم پر دەکەن لە سەوزی. وەک منداڵێک لە باوەشی دایکیدا ، کە هەست دەکات بە ئەمان . لەسەر سنگی هەناسەی ژیان دێت بە بەرمدا. بە دەنگێکی نەرمتر وتی: تەنها وشەیەک مەرج نیە بتوانێت دەربڕی هەست و ناخ بێت . ئەو هەموو جوانیانە گوناحە لە تەنها وشەیەکدا کۆبکەیتەوە. من بۆ بەیتێک لە وشەی تازە دەگەڕێم لە بری خۆشەویستی بیدەم لەبەر یەخەی، لێوان لێو بێت ، پڕ پر بێت لەو . هەموو بوونی من کە ئەوه بە یەک وشە ناتوانم دەربخەم. کەوتە هاوار و گریان بانگی دەکرد: دە وەرەوە ، چیت کرد بۆ وا زۆرت پێ چوو؟ پێم ووت : پێت وایە گوێی لە دەنگت بێت؟ وتی: دەزانم لە جێیەکی دور نیە ، هەر لەم نزیکانەیە، ئاگای لێمەو دەنگیشم دەیگاتێ. پێم دەڵێت نایەمەوە ، بەڵام چاوەڕێی تۆ دەکەم و بۆ هیچ جێگەیەک ناچم. دەڵیت : منێک کە لە شەڕی خێڵدا بە غەدری برا چوم، بێمەوە چی بکەم، بێمەوە یەخەی کێ بگرم.
19:30 - 25.7.2007
- {3}
-
ئازار
ئازار لهکوێتهوه هاتوه‌و به‌ره‌و کوێت ده‌کشێ. ده‌زانم ئه‌وه‌نده ئازار له‌ڕۆحت ده‌چۆڕێت تا هەزار ساڵی دی ته‌واوبونیان نیه. ئازاره‌کانت هه‌مووی ئازاری مێینه‌ن .. ده‌بدوێ بۆم .. به‌ویستی خۆت گرنگ ئه‌وه‌یه بدوێی: چی بڵێم ئه‌وه‌نده‌ی که، ئازار خۆراکی گیانمه‌و له‌ناخه‌وه پێویستم پێیه‌تی هه‌روه‌ک ئاو و خۆراک و هه‌وره‌ک هه‌واش. ئازار ماڵیهو له‌گه‌ڵمدا ده‌ژی ، له‌ژیان زیاتر ده‌ست له‌ملانێی ده‌که‌م و خۆشم ده‌وێت. .. بۆچی ژیانم خۆش بوێت؟ خۆ ئه‌و دایمه ده‌ستی به‌تاڵه له‌ئاستم ، من له‌وه ناترسم که‌ڕۆژێک له‌خه‌و هه‌ستم ژیان له‌ته‌نیشتم نه‌مابێت . به‌ڵکو له‌وه‌ده‌ترسم که‌ئازار نه‌مێنێت. چونکه بومهتهعاشقی و بێ ئه‌و هه‌ڵناکه‌م ، وا منداڵه بزیوهکهی له‌ناخمدا یاری ده‌کا ، به‌م زوانه ده‌بمه دایکی ژان . له‌هه‌ر جێیه‌ک بم من جگه لهتارماییهکی نامۆ هیچی ترنیم. له‌ده‌وری خۆم ئه‌وانی دی ده‌بینم به‌ره‌و پێش ده‌ڕۆن، هه‌موو شته‌کان به‌ره‌وپێش ده‌رۆن، ماشێن ، میترۆ، ڕێگا، به‌له‌مه بچوک و گه‌وره‌کان،. ته‌نها من نه‌بێت له‌سه‌ر کورسی په‌ککه‌وتوی ژیان له‌جێی خۆما ناجوڵێم .
15:39 - 22.7.2007
- {0}
-
زمانی چاو
وشه‌کان پێش ئه‌وه‌ی له گه‌رو بێنه‌ده‌ر ده‌نگیان نامێنێت. که‌چی وا له‌ده‌فته‌ری چا‌وانیا نوسراون. له نێوان بریقهیاندا خۆیان مه‌ڵاس داوه. وه‌ک بڵێی ده‌ستێک به ئه‌نقه‌ست له گه‌رو دایبڕیون و نه‌یه‌وێت گه‌رد و تۆزی هه‌وایه‌ک زه‌فه‌ریان پێ ببات. بیه‌وێت له ناسکترین جێ‌دا شه‌ونخونیان به‌دیاره‌وه بکێشێت، له‌گه‌ڵ هه‌موو چاو تروکاندنێکداچاویان پیابگێڕێت.
وتی: مه‌ترسه له‌گه‌ڵ دڵۆپه‌ی فرمێسکه‌کاندا بۆت هه‌ڵده‌گرم. |