ئارام
<%ArchiveInfo%>

زمانی چاو

چینی: -----

وشه‌کان پێش ئه‌وه‌ی له‌ گه‌رو بێنه‌ده‌ر ده‌نگیان نامێنێت. که‌چی وا له‌ده‌فته‌ری چاوانیا نوسراون. له‌ نێوان بریقه‌یاندا خۆیان مه‌ڵاس داوه‌. وه‌ک بڵێی ده‌ستێک به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ گه‌رو دایبڕیون و نه‌یه‌وێت گه‌رد و تۆزی هه‌وایه‌ک زه‌فه‌ریان پێ ببات. بیه‌وێت له‌ ناسکترین جێدا شه‌ونخونیان به‌دیاره‌وه‌ بکێشێت، له‌گه‌ڵ هه‌موو چاو تروکاندنێکداچاویان پیابگێڕێت.

وتی: مه‌ترسه‌ له‌گه‌ڵ دڵۆپه‌ی فرمێسکه‌کاندا بۆت هه‌ڵده‌گرم.

وتم: ده‌ترسم وام لێ بێت له‌ زمان بکه‌وم و نه‌توانم چیدی هیچت بۆ بڵێم ، سه‌رچاوه‌ی وشه‌کان وشک بکه‌ن.

هه‌ستێک دامده‌گرێت که‌ ئیتر وا زمانی چاوه‌ بۆته‌ سوڵتانی کۆشکی ئه‌وین.

15:52 - 20.7.2007 - ناردنی په‌یام


لاپه‌ڕه‌ی پێش لاپه‌ڕه‌ی پاش