| ئارام |
<%ArchiveInfo%>
ئازارئازار له‌کوێته‌وه هاتوه‌و به‌ره‌و کوێت ده‌کشێ. ده‌زانم ئه‌وه‌نده ئازار له‌ڕۆحت ده‌چۆڕێت تا هەزار ساڵی دی ته‌واوبونیان نیه. ئازاره‌کانت هه‌مووی ئازاری مێینه‌ن .. ده‌بدوێ بۆم .. به‌ویستی خۆت گرنگ ئه‌وه‌یه بدوێی: چی بڵێم ئه‌وه‌نده‌ی که، ئازار خۆراکی گیانمه‌و له‌ناخه‌وه پێویستم پێیه‌تی هه‌روه‌ک ئاو و خۆراک و هه‌وره‌ک هه‌واش. ئازار ماڵیه‌و له‌گه‌ڵمدا ده‌ژی ، له‌ژیان زیاتر ده‌ست له‌ملانێی ده‌که‌م و خۆشم ده‌وێت. .. بۆچی ژیانم خۆش بوێت؟ خۆ ئه‌و دایمه ده‌ستی به‌تاڵه له‌ئاستم ، من له‌وه ناترسم که‌ڕۆژێک له‌خه‌و هه‌ستم ژیان له‌ته‌نیشتم نه‌مابێت . به‌ڵکو له‌وه‌ده‌ترسم که‌ئازار نه‌مێنێت. چونکه بومه‌ته‌عاشقی و بێ ئه‌و هه‌ڵناکه‌م ، وا منداڵه بزیوه‌که‌ی له‌ناخمدا یاری ده‌کا ، به‌م زوانه ده‌بمه دایکی ژان . له‌هه‌ر جێیه‌ک بم من جگه له‌تارماییه‌کی نامۆ هیچی ترنیم. له‌ده‌وری خۆم ئه‌وانی دی ده‌بینم به‌ره‌و پێش ده‌ڕۆن، هه‌موو شته‌کان به‌ره‌وپێش ده‌رۆن، ماشێن ، میترۆ، ڕێگا، به‌له‌مه بچوک و گه‌وره‌کان،. ته‌نها من نه‌بێت له‌سه‌ر کورسی په‌ککه‌وتوی ژیان له‌جێی خۆما ناجوڵێم .
15:39 - 22.7.2007 - ناردنی په‌یام
|