ئارام
<%ArchiveInfo%>

بەیتێک لە وشەی تازە

چینی: -----

قەت لە کاتی تەنهایی و بێزاریدا ڕێت کەوتۆتە قەبرسانێکی ڕووت تا لەوێدا پر بە هەست بگریت و گلەیی خۆت بە نادیار بسپێریت. قەت لەوێ کچێکی عاشقت دیوە کە لەسەر بەرماڵی عاشقە ڕاکشاوەکەی کڕنوشی دادابێت و نوێژێکی عاشقانە بۆ دیداری ئەو بکات، خۆی لە لێواری کێلەکەی بسوێت و نەرمە نەرمە ماچی بکات .

پێم ووت: خۆشت دەویست؟

ووتی:  عەشقی ئەبەدی و نەغمەی رۆحمە. چاوم پڕ لە نوریەتی و هەموو کات لە دەورمە. گەمەم لەگەل دەکا. نازم دەکێشێت.  سروەی گەرمی دەستەکانی لاپاڵی ملم پر دەکەن لە سەوزی. وەک منداڵێک لە باوەشی دایکیدا ، کە هەست دەکات بە ئەمان . لەسەر سنگی هەناسەی ژیان دێت بە بەرمدا.

بە دەنگێکی نەرمتر وتی:   تەنها وشەیەک مەرج نیە بتوانێت دەربڕی هەست و ناخ بێت . ئەو هەموو جوانیانە گوناحە لە تەنها وشەیەکدا کۆبکەیتەوە. من بۆ بەیتێک لە وشەی تازە دەگەڕێم لە بری خۆشەویستی بیدەم لەبەر یەخەی، لێوان لێو بێت ، پڕ پر بێت لەو . هەموو بوونی من کە ئەوه بە یەک وشە ناتوانم دەربخەم.

کەوتە هاوار و گریان بانگی دەکرد:  دە وەرەوە ، چیت کرد بۆ وا زۆرت پێ چوو؟

پێم ووت : پێت وایە گوێی لە دەنگت بێت؟

وتی: دەزانم لە جێیەکی دور نیە ، هەر لەم نزیکانەیە، ئاگای لێمەو دەنگیشم دەیگاتێ. پێم دەڵێت نایەمەوە ، بەڵام چاوەڕێی تۆ دەکەم و بۆ هیچ جێگەیەک ناچم.

دەڵیت : منێک کە لە شەڕی خێڵدا بە غەدری برا چوم، بێمەوە چی بکەم، بێمەوە یەخەی کێ بگرم.

 

19:30 - 25.7.2007 - ناردنی په‌یام


کۆمێنتی بێ‌ناو

وشەکان جوانن..بیرکردنەوەکەی جوانتر...تێکستەکە گیانە شەکەتەکان دەهێنێتەوە سەر خوانی گەشبونەوە،وردە وردە بەدەم خەیاڵی بابەتەکەوە چاوم بەریەک دێن دەترسم لەسەر کۆمپیوتەرەکەم بەرببمەوە نێو زەمبیلەی نووسینەکانت..بەڵام دواتر لەبەر سارد و سڕی خەبەرم دێتەوە سەرێک بەرز دەکەمەوە دەبینم تەنێ من لێرانەم نازانم خەڵکانی دی لەکوێن! هاندان گرنگە بۆ نوسەر هەر وەک گرنگی بونی وشە بۆ شیعر..بەڵام دیارە هەر تەنێ من لەپشت ئەو کۆمێنتانتەوە.بەڵام من بڕیارە داومە ببم بە بەنزین و بسوتێم بۆ دانێ مسقاڵێ هان بەنوسەرێ جا چش گەنج بێ!..هیوای سەرکەوتن کاکا ئارام .

Sivar - 01:16 - 26.7.2007


کۆمێنتی بێ‌ناو

ئه‌ی قه‌ت دیوته‌ له‌ ژێر كرپه‌ی به‌فر بوركانه زینده‌ به‌ چاڵ كرێ؟ئه‌ی قه‌ت دیوته‌ سه‌هۆڵ گری تێ به‌ر بێ و ته‌مه‌ننا جام بێ؟

نه‌ناسراو - 16:55 - 27.7.2007


را

كاك ئارام دةست خؤش سايتةكةت زؤر جوانة هةر سةركةوتوو بيت تكاية بةرِيَزيشت سةردانم بكة و رِاى خؤتم بؤ بنيَرة كةورةم ئةكةيت .ئةمةش مالَبةةكةمة www.fryshtalaxobayaka.pib.ir

دلفان - 14:05 - 4.8.2007


لاپه‌ڕه‌ی پێش لاپه‌ڕه‌ی پاش