ئارام
<%ArchiveInfo%>

حیکایەتەکانی باخ

چینی: -----

 

نەنکم هەموو جارێک حیکایەتێکی بۆ دەگێڕامەوە و دەیگووت :
کاتی خۆی لە دێر زەماندا لە مەملەکەتی باخە کریستاڵیەکاندا دوو باوک دەبن ، هەریەکەیان گەنجینەیەک منداڵی لە دەور دەبێت و هەریەکە گەنجینەیەک باخی دەبێت . باوکی یەکەم بە دەسەڵات و توند منداڵەکانی لەسەر ئامۆژگاریی و هەردەم بە لای راست رۆشتندا ڕادەهێنا و پەروەردە دەکرد. نەیدەیهێشت شەو دور لە ماڵ بمێننەوە ، و نە ڕاوی حەرام بکەن. لە حوجرە پڕ نورەکانی خۆیدا دەستی ساڵح بونی بەسەردا دەبزواندن .
باوکی دوەم باکی نەبوو، سەرقاڵ بوو، نەیدەپەرژایە سەر ئامۆژگاری ، لە منداڵەکانی توڕە نەدەبوو و بە گژیاندا نەدەهات، بە نەرمی لەگەڵیان ڕەفتاری دەکرد ، قەتیش بە زمانی سزا رێگای باخەکانی لێ مین رێژ نەدەکردن ، ئەگەر منداڵەکانی لە باخەکانی ئەوبەری بەهەشتەوە نە تەنها سێو ، هەناریشیان بهێنایەتەوە بە نەحلەتی نەدەکردن و لە ماڵەکەی دەری نەدەکردن .
ساڵ هات و چوو تا ئەودەمەی منداڵ چاوی کەوتە دەرەوەی دونیای باوک و دەرەوەی باخی باوک ، وەختێک باوک کەوت بەساڵدا ، باوکی یەکەم هەموو ئەولادەکانی بە لای چەپدا وەرگەران و، وەک ئەوەی کە چاوەڕێی ئەو کاتە بن کە دەستیان لە گیرەو قوفڵی حوجرەکانی ماڵی باوک دەرباز بێت تا دوور دوور هەڵبێن ، لە باخ تۆران و پەرتەوازە هەریەک لە جێیەک لەگۆشەیەکی دونیادا بونەوە بە باوک..

باوکی دوەمیش چارەنوسی هەر پیر بون بوو ، بەڵام منداڵەکان باخیان لە جاران خۆشتر ویست ....
نەنکم هەرخۆی دوایی دەیگوت : باوک هەر باوکە...

 

15:38 - 7.8.2007 - ناردنی په‌یام


لاپه‌ڕه‌ی پێش لاپه‌ڕه‌ی پاش