| ئارام |
<%ArchiveInfo%>
نامهههموو ڕۆژێ له‌به‌ر سه‌یری بتی ئه‌و به‌ژنوباڵایه له‌سه‌ر رێیا ئه‌وه‌ستم من هه‌تاکو ئاوی پێم دایه نامه‌یه‌کت بۆ بنوسم هاوڕێ؟ چی تێدا بێت ، چۆن بۆتی بڕازێنمه‌وه ؟ هه‌موو جارێک به‌وه له خشته‌ت ده‌بردم که‌ده‌تگوت خه‌تت خۆشه، ده‌تگوت نامه‌کانت سیحراویه ، زوو ڕێگه پڕ هه‌ورازه‌کانی دڵ ده‌بڕن. ئه‌ڵێ ی چی هاوڕێ نامه‌یه‌کت بۆ بنوسم ؟ هاوڕێ سیحراویه‌که‌م ، تا ئێستاش له‌و سڕه نه‌گه‌شتم چۆن ده‌تتوانی وا به ئاسانی دڵ ڕابهێنی، چۆن ده‌توانی به‌ره‌و‌ڕێگه وه‌نه‌وشه‌ییه‌کانی دڵ فه‌رشه ئاڵه‌کانی گه‌رمیی هه‌ناسه‌ت ڕابخه‌یت. ده ئاخر به‌سیه ئیدی ده‌رکه‌وه‌وه ، من نازانم تۆ له کوێی ، ئه‌وه‌نده ده‌زانم له کۆچیت، کۆچێکت کرد به‌ڵام بێ بن ، بێ کۆتایی . ده به‌سیه ئیتر ، شه‌رت بێت ئه‌م جاره نامه‌یه‌کی ئێجگار له‌وه‌ی جاران شیرێن‌تر و نازدارترت بۆ بنوسم ، به‌س تۆ ده‌رکه‌وه. ده‌زانم ته‌ممه‌ڵیت ، بڕیار بوو که له کۆچه‌که‌ت حه‌سایته‌وه نامه‌یه‌ک بنوسیت ، ده‌تگوت له‌وه‌ته‌ی هه‌م نامه‌کانم خه‌تیان ئه‌وه‌نده ناخۆشه من خه‌جاڵه‌تی ده‌مگرێت و ڕومنایه‌ت به‌ڕێیان بکه‌م، ئه‌وکات به‌زۆری زۆرداریش ئه‌رکه‌کانی قوتابخانه‌ت نه‌ده‌نوسیه‌وه ، به‌ڵام ئه‌م جاره به‌ڵێنت کرد، ده‌زانم ئێستا له ترسی نامه‌که خۆت حه‌شار داوه ، به‌ڵین بێت گه‌ر گوێت لێمه، گه‌ر ده‌رکه‌ویت ، له نامه‌که‌ت خۆشده‌بم و مه‌ینوسه، به‌س ڕه‌نگێک بنوێنه. تۆ ده‌زانیت ئه‌وه چه‌ند ساڵه رۆیشتویت ، هه‌ر له‌وساڵه‌وه‌ی که ته‌وره گه‌وره ژه‌نگاوه‌یه‌که‌ی داپیره فڕێ‌دا بوه کۆڵان له‌گه‌ڵ داره که‌ڵه‌گه‌ته‌که‌ی ماڵی خۆماندا ده‌ست له‌ناو ده‌ست ویستیان داره‌کانی دی ببڕنه‌وه، باش بیرمه ئه‌و‌ساڵه بوو کاتێ داره‌کانی دی له داره که‌ڵه‌گه‌ته‌که ته‌وه‌لابوون و دوور له ماڵی داپیره دانیشتبوون ، هه‌واڵی هه‌ڵاتنی 28 ته‌ڕه نه‌مامی تری ماڵه‌که‌مان ده‌نگی دایه‌وه. ئاخر داره گه‌وره‌کان پێیان نه‌کرا ، نه‌یان په‌رژا به سۆراخی نه‌مامه دڵته‌ڕ و عاشقه‌کان بکه‌ون ، ئێستاش به‌سه‌رهاتی ئێوه‌مان نه‌زانی ، له پرسی ئێوه‌دا ، له‌ترسی بیرنه‌که‌وتنه‌وه‌ی ئه‌وکاره‌ی داری که‌ڵه‌گه‌ت ، ئێوه‌ش له‌بیرکران. ئه‌بێ ئێستا تۆ له کوێ بیت ، له بن کام گڵکۆی کڕزۆڵی ئه‌م ماڵه‌دا خۆت مه‌ڵاسدابێت. 10:01 - 31.8.2006 - ناردنی په‌یام
|