ئارام
<%ArchiveInfo%>

نامەیەکی دی نەنکم بە بۆنەی لوقمەقازیەوە

چینی: -----

نەنکم نامەیەکی بۆ ناردوم منیش وەک خۆی دەیخەمە بەردەست :

" دەزانم حەزت لە لوقمە قازیە ،

وا رەمەزانە و بۆنی لوقمەقازی بەربانگ ئیشتیهای گەڕانەوەت بۆ سفرەی مناڵی‌ی مەملەکەت دەبزوێنێت، لەبیرت بێت لەو لوقمە قازیە ناسکەم بۆ بێنە ، خۆت دەزانیت نە ددانم ماوە و نە دەمی بێ ددانیشم توانای پچڕینی نازی ئەو لوقمە جێڕانەیان ماوە. بیرت بێت ئەوەندەش بکڕە بەشی خواردنی خۆشت بکا، چونکە دەزانم هەرەوک جارانی‌دی فێڵم لێ دەکەیت و یەک لە دوای یەک لوقمەکان دادەکرمێنیت ، پێم دەلێی نەنە بۆ وا خاو دەیانخۆیت، بۆ خێرا نایان کەیت بەودیوا ، لەژێر زەبری داکرمانێکا هەڵیان نادەیتە خوارێ. هەموو جار دەبوو بیرت بخەمەو ە و پێتی بڵێم ئاخر ڕۆڵە من ددانم نەماون و وەک تۆم پێ ناکرێت، وەک تۆ نایان خۆم. لەبیرت نەچیت ڕۆڵە لەشەربەتە خۆشەکە ، کیسێک شەربەتی مێوژم بۆ بهێنەرەوە....

نەنە قوربانت بێت دەزانم ئێستە نە بەربانگێکت هەیە بۆ لوقمەقازی و نەبەکیسێک شەربەتەوە دێیەوە ماڵەوە. لەوەتەی تۆ نیت سفرەی بەربانگم بێ لوقمە قازی دەستەو دیاریتە، هەربۆیە ناچاربوم خۆم فێرکەم  چۆن دروستی‌بکەم، چاوم بەرویدا هەڵنایەت جگە لە تۆ کەسی تر بەدەستی لوقمەقازیەوە خۆی بکات بە ماڵدا .

ئێستا خۆم لوقمەقازی دەکەم ، بەڵام قەت وەک ئەوانەی تۆ ناسک نین، گەر تۆش وەک جاران تەممەڵ نیت، ئەوا بۆت باسدەکەم چۆن دروستی بکەیت و تۆش خۆت فێرکە."

پێکهێنەرەکان: نیشاستە و خەمیرە و ئاوی گەرم و گەر حەزیشت کرد شەکر و ڤانێلاشی تێکە ، چۆنیەتی دروستکردی لە وێنەی یەکەمدادا ، چۆنیەتی قرجاندنی لە وێنەی دوهەمدا ، چۆنیەتی خواردنی لە وێنەی سێهەمدا.

     

 

  

11:40 - 13.9.2007 - ناردنی په‌یام


ناسراو

منیش وەک تۆمکرد دەستم دایە لۆقمەقازی کردن بەلام وەکئەوانەی نەنکی تۆ ناسک نەبوون هاهاها

نه‌ناسراو - 13:23 - 16.9.2007


لاپه‌ڕه‌ی پێش لاپه‌ڕه‌ی پاش