ئارام
<%ArchiveInfo%>

-------

چینی: -----

لە شوشەی تەڵخی، ناو چوارچێوەیەکی خواروخێچی ،

هەڵواسراوی سەر دیوارەکەی ، ماڵی خۆمانەوە ،

هەست بە دەستی دایکم دەکەم، وەختێ تۆزی سەر ڕوخسارم ، لادەدا.

لەژێر کەپری ماڵەکەیدا ، ڕەنگم پڕ دەبێت لە بۆنی مێخەک و ، بۆنی چێشت و ، ڕیحانەی وشکی ناو جلەکانی.

پێش خەو دێتە لام و ، چاوێک بە باڵای وێنەکەمدا ، دەگێڕێ و دەڵێ، کوڕم ئارام هیچت ناوێت.

شەوانێک دایکم ، لە هاواری خەوێکم ، رادەچەنێت و ، دێت دەستێک لە شانم دەدا و ، وەخەبەرم دێنێتەوە.

وەختێک تۆزی نیشتوی، سەر دەم وچاوم ، بە لایەکی لەچکەکەی دەسڕێت ، بە بزەیەکەوە ، منداڵیم بیر دەهێنێتەوە،

 کاتێ لەگەڵ مهیرەبانترین دەستگرتنا شەڕم دەکرد ،

 شەرمم دەکرد،

 لە گەڵیدا نەدەچووم، ئێستاشی لەگەڵ بێت نەمدەزانی،  بۆ نەدەچووم

کاتێکیش کە  دەچووم ، دەبوو، هەموو کۆڵان بزانێت، کە ئەو ڕۆژە ئارام حەمام دەکات و

بە نیازە لەسوچێکی حەمامی ژناندا دایکی بیشوات....

16:44 - 16.9.2007 - ناردنی په‌یام


مێهری دایکت زۆر جوان بە ئێمە ناساند

تۆ دایکت دەستی دەگرتی و لەگەلی نەدەچوی ، منیش کە هەموو بە یانیەک بە شوێن باوکما دەگریام، دایکم دەستی دەگرتم بە زۆر دەیبردمەوە ژوورێ دەیکوت کچم ،ئافرەت بوی نییە .........

نه‌ناسراو - 22:23 - 16.9.2007


کۆمێنتی بێ‌ناو

نازانم چ بڵێم ، گەر دەستخۆشیت لێ نەکەم دەشێت بۆ ماوەی چل ڕۆژ هەستی سەرکۆنەکردنی خۆ سینەم بگرن و نەهێڵن بۆنی هەوا بەهاریەکانی ئێواران بکەم . ئەوسا گڕەیەک لە دوای چلە چوونی سەرکۆنەکردنی خۆوە خۆیان بە سینەمدا دەکەن و ئارامیم لێ زەوت دەکەن.
تەماشا کە ، کە مرۆڤ دیدی هونەریانە لە سینەیدا کەف و کوڵی بێت چۆن لە یادەوەریەکی ڕۆژانەوە تابلۆیەکی نەخشین دەخوڵقێنێت . سەرگوزەشتەیکی کورت و جوان . وێنەکردنی جوانترین خۆشەویستی ، خۆشەویستی دایک ، ئەو خۆشەویستییەی تەنانەت لە شوشەی وێنە هەڵواسراوەکانیشدا هەستی پێ دەکرێت .
دووری هۆکارەکەی هەرچییەک بێت دەخوازێت خۆشەویستی لە سینەماندا لەنگ بکات ، بەڵام یادەوەریەکان هەردەم لە بۆسەدان بۆ ویستی دووری ، یادەوریەکان هەردەم گیان بەبەر خۆشەویستیەکانماندا دەکەنەوە وەک چۆن بای شەماڵ ڕوخساری لە ئارەق شەڵاڵبوومان فێنک دەکاتەوە .
ذاخؤ چەند هەزار دایکی کورد ڕۆژانە بە دیار وێنەی خۆشەویستە جگەرگۆشەکانیانەوە فرمێسکی ئەخەوانی تەلیسمە لە گلێنەی چاوەکانیان بکات.
نازانم بۆچی خۆمان لە خۆڵدا دەگەوزان تا لە نێو ژووری حەمامەکانمان نەکەن.

نه‌ناسراو - 10:02 - 30.3.2008


لاپه‌ڕه‌ی پێش لاپه‌ڕه‌ی پاش