| ئارام |
<%ArchiveInfo%>
شەرم نایەڵێتهەڵاڵەی دەنگەکانه کە له‌سنگدا به‌ندن ، کە نایەنە خوار دەردێکیان هەیە ، یا ئه‌گه‌ر جار ناجاریش بوترێن، نه‌توانن ئه‌وه‌ی که‌لە ناخیاندایه ده‌ری بخه‌ن، ئەوا شەرم ناهێڵێت. وشه‌کان له‌گه‌رودا مه‌ستن و شه‌رمده‌که‌ن. له‌گۆشه‌یه‌کدا دورگه‌یه‌کیان بۆ خۆیان پێکهێناوه. تا نه‌چیته ناوی هه‌ست به‌ڕه‌نگه‌کانی ناکه‌یت. بچم له‌وێ له‌کتێبه‌کانی چاویا دێڕ دێڕ بیخوێنمه‌وه، لێیان نزیک ببمه‌وه‌و به‌ده‌ست له‌مسیان بکه‌م و هه‌ست به‌بونیان بکه‌م. هه‌میشه هه‌روا بووم ، قه‌ت نه‌متوانیوه دوو وشه پڕ به‌دڵی خۆم به‌لێوه‌کانم بدرکێنم. ئه‌و هانم ده‌دات منیش ده‌له‌زم ، له‌چاوه‌کانیا په‌ڕه‌یه‌کی سه‌وز ده‌خوێنمه‌وه، هانم ده‌دات ، با‌نگم ده‌کات. من بێ ده‌نگ ئه‌و بێ ده‌نگ... وشه‌کان له‌ناوما بڵاوده‌بنه‌وه، له‌ڕه‌نگی ئه‌ودا ده‌یان بینم، هه‌موی به‌سه‌ر قژیدا په‌خشاون. لێی نزیک ده‌بمه‌وه‌و به‌سڵاوێک ده‌ست له‌ناو ده‌ستی ده‌خه‌م ، ده‌ستێکی ناسک و نه‌رم ، هێشتا ڕه‌نگه‌کانی ژیان له‌به‌ره‌کانیا یاری ده‌که‌ن. هه‌ست به‌ترپه گه‌وره‌کانی دڵ دەکەم ، هه‌ست به‌ته‌زوی سڕبوی خوێنی ده‌ماره‌کان دەکەم. ووتم: چ شنه‌بایه‌کی جوان له هه‌ناسه‌ته‌وه گیای دڵ ده‌گه‌شێنێته‌وه. ووتی: چه‌ن خۆش باوه‌ڕیت ، ناترسیت شنه هه‌ورێکی ڕه‌ش و گه‌رده‌لولێکی بێ ئامانی به‌ده‌مه‌وه‌بێت، دار و به‌رد له‌بنه‌وه هه‌ڵبکه‌نێت،.. پێش ئه‌وه‌ی شنه‌ی گه‌شانه‌وه‌م له‌دایک بێت قه‌ده‌ری هه‌ڵوه‌رینم له‌دایک بووه. ئه‌م جاره‌ش هیچم نه‌وت و بێده‌نگیم هه‌ڵبژارد......
14:42 - 10.10.2007 - ناردنی په‌یام
|