<%ArchiveInfo%>
چه‌تر شێرزاد حه‌سه‌ن من و كچێك..له‌دوڕیانێك‌دا لێكدی نزیك‌بووینه‌وه، قوڕه زێلاقه هه‌نگاوه‌كانی من و ئه‌وی قورس‌تر ده‌كرد، شاڕێگه‌یه‌ك كردینی به دوو پیاده كه ڕوه‌و جاده‌كه ملمان ده‌نا، له‌پڕ بارانێكی به خوڕ دایكرد ، كچه خێرا چه‌ترێكی له ژێر‌پاڵتۆ سووره‌كه‌ی ده‌رهانی و هه‌ڵیدا، له‌دواوه تێم ڕوانی، قژه قه‌ترانی‌یه‌كه‌ی، نه‌كورت‌و نه‌درێژ به‌سه‌ر پاڵتۆكه‌یدا په‌خش‌كردبوو، له‌ژێر ئه‌و پاڵتۆ ئه‌ستوره‌شدا هه‌ردوو لا كه‌فه‌ڵی له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی سه‌مایان ده‌كرد، لێزمه‌ی بارانه‌كه له‌له‌نجه‌ی خست، هێشتا مابووی بگه‌ینه سه‌ر جاده‌كه، باران و بێ‌چه‌تری ئه‌سته‌مه. باران و ته‌نیایی، له‌شوێنانی دیكه‌ی دونیا باران خه‌ڵكی پیاده و ته‌نها به‌یه‌كدی ئاشنا ده‌كا، دوو دوو ده‌خزێنه ژێر چه‌تره‌كان..كه‌چی لێره نه باران نه به‌فر و نه گڕكان ته‌نیاكان به یه‌كدی‌ئاشنا ناكا، ژێر چه‌تری ئه‌م كچه‌ی به‌رده‌مم جێی دوو كه‌سی تیا ده‌بێته‌وه، چه‌ند جوانه گه‌ر ئه‌م جوته کوڕ و کچێک‌بن، جوانتیرشه گه‌ر ئه‌و كوڕوكچه‌ش دڵدارو دڵخوازی یه‌كدیش بن.. وه‌لێ ئه‌فسووس نه‌وایه و نه‌واش ده‌بێت..ڕاڕ‌ای هیلاكی كردم، دوو دڵی كرمێ‌ی كردم، ئان‌وسات كه‌حه‌زم ده‌كرد ڕووی ببینم ئاوڕێكی دایه‌وه، ئاورێكی دوژمنكارانه، چاوه‌كانی بێزاری‌و ڕقیان ده‌نواند..بێزاری له‌چی..؟ نه‌م ده‌زانی .. گومان له‌كێ..؟ نازانم..ڕه‌نگی چ ڕقێك ..؟ چوزانم.. ئه‌و چاوانه كه هه‌ر د‌ه‌كرا غه‌رقی خۆشه‌ویستی بن منیان ترساند ..منیان ڕه‌نجاند.. پێشی كه‌وتم به‌و ئومێد‌ی خۆی بۆ نه‌گیرێ‌و با‌نگم كا ..خێراتر هه‌نگاومنا، قه‌ره به‌قه‌ره‌ی ڕۆشتم ..دزه‌نیگایه‌كم تێ بڕی.. بێ‌هوده‌بوو.. بارانیش زیاتر دایكرد، زیاتر شۆردمی ، پاشه‌كشێم كرد، گه‌یشته‌وه لام ، دیسانه‌وه بانگی نه‌كردم ، شه‌رمێكی كوشنده دایگرتم چارم نه‌ما ، تیژتر هه‌نگاومنا، ئان و سات گه‌یشتمه سه‌ر شۆسته‌كه و ئاوڕم لێ‌دایه‌وه _ وه‌ی له ڕێكه‌وت..دیم كتوپڕ خلیسكا و یه‌ك ته‌خته له‌ناو قوڕو چڵپاودا په‌له‌واژ بۆوه، ویستم بگه‌ڕێمه‌وه و له نێو ئه‌و قوڕه ده‌ریبێنم.. سڵم کرده‌وه و نه‌موێرا ..خێراتر هه‌نگاوم نا تا فریای ئه‌و پاسه بكه‌وم كه‌له‌ژێر لێزمه‌ی باراندا گران ده‌له‌نگی.. بزه‌یه‌ك نیشته سه‌ر لێوانم .. له‌خۆم پرسی: تۆ بلێ‌ی بزه‌ی سووكه ڕق‌و تۆڵه بێ له‌و كچه نه‌شمیل و بێ باكه .. ته‌ریق بوومه‌وه ..له‌و هه‌سته په‌نهانه‌ی دایگرتم...
01:29 - 16.9.2006
-
کۆمێنت بێ‌ناو
ده‌ست خۆش ئارام، بۆ نوسینه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆکه ناسکه‌ی مامۆستا شێرزاد ، به‌ڕاستی سه‌لیقه‌ت جوانه په‌ی به‌وشتانه ده‌به‌یت که ده‌بنه خۆراک بۆ هه‌ست. ماندوو نه‌بون و به‌رده‌وامی له هه‌ڵبژاردنی جوانیه‌کان و تێرکردنی چاوی ئێمه به ڕه‌نگه‌کان.
ڕه‌نگه ئێمه له ڕۆژانێکدا ئه‌و چیرۆکه‌مان خوێندبێته‌وه که نه له‌مانای چه‌تر و نه‌له باران نه‌گه‌شتبین. که‌چی خوێندنه‌وه‌ی له ئێستادا تامێکیتر ده‌دات که جیاوازه .
تۆ ئه‌ڵیی چی ؟ پێت وانییه؟
tawar - 15:38 - 22.9.2006
کۆمێنت بێ‌ناو
ئارام تو سەری خۆت ئه وه چه ند جار ئه م باسه مان بۆ نوێ ئه کیته وە!
نه‌ناسراو - 00:24 - 27.9.2006
ههههه
بابەت چۆن تازە دەکرێتەوە توسەری خۆت فێری ئەو فێڵەشم بکە.. ههههه.
زۆر جار کە دەمەوێت شتێ بنوسم ، بە چەند جارێک دەینوسم یان پاکژی دەکەم یان پیایدا دەچمەوە ، هەر بۆیە لە بەردەستدا هەڵی دەگرم ، دیارە ئەوبەردەست هەڵگرتنەش بە بابەتی تازە دەژمێردرێت، بۆیە ناوەکەم دەچێتە لیستی تازەکراوەکان ، من وای بۆ دەچم.. خۆ ئەوەنەبێت ئە کارە بە قازانجی من بێت ، چونکە لە کاتی خستنەڕوی بابەتەکە رەنگە نەچێتە لیستەکەوە و لەێ دەربچێت و هەر وابزانرێت هەر بابەتە کۆنەکانن.. سوپاس بۆ تێبینیەکەت ، ئیتر هەوڵ دەدەم راستەوخۆ لە بلۆگدا نەنوسم، هەقیشە بەڕێوەبەران بیرێک لەم مەسەلەیەش بکەنەوە.....
ئارام
Aram - 11:08 - 28.9.2006
سوپاس بۆ تەوار
شێرزاد حه‌سه‌ن زۆر کار له‌سه‌ر ئاشتکردنه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ‌ی کورد ده‌کات . ئه‌و پێی وایه ئه‌وان دوو تاکن ناموۆ به‌یه‌کدی، پێی وایه دوو عه‌نتیکه‌و عه‌جایه‌ب نین که هه‌میشه ده‌بێت له دوری یه‌کدی بن ده‌نا یه‌کدی ده‌خۆن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که مێژووی نوسینی ئه‌م چیرۆکه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانێک به‌رله ئێستا به‌ڵام هه‌مان ئه‌و نامۆبونه هه‌ر به‌رده‌وامه. ئه‌و ده‌یه‌وێت به‌هۆی بارانه‌وه دوو که‌س به‌یه‌ک ئاشنا بکات . ده‌یه‌وێت به شێوازێکی دی جیاواز له شاعیره‌کان باران جوان بکات و پیایدا هه‌ڵ بدات ، ده‌یه‌وێت بڵێت باران دوو ڕه‌گه‌زی له یه‌کدی قاچاخی له‌یه‌کتر نزیک‌کرده‌وه ئه‌م چیرۆکه وات لێده‌کات هه‌ست به‌و حاڵه‌ته ناخۆشه بکه‌یته‌وه کاتێ که بۆ یه‌که‌م جارت له تاراوگه یا له رێگاکانی سه‌فه‌ر توشی کێشه‌یه‌ک دێی به‌ڵام به‌هۆی زمان نه‌زانینه‌وه یه‌که‌م نیگه‌رانیت له دونیایی( پڕ سه‌فا و خۆشی ئێره) له لا دروست ده‌بێت ، دواجار له رێگاکانی لێکترنزیکبونه‌وه که‌م ده‌کاته‌وه. ده‌یه‌وێت ئاگادارت بکاته‌وه‌له ناخۆشی ته‌نیایی بوون له ڕێگه‌کاندا. ، شێرزاد ده‌یه‌وێت بڵێت که تاکی ئێمه چ کچ چ کوڕ ئه‌وه‌نده شه‌رمنن توشی لاڵی بوون نه‌ک ته‌نها زمان فێربوون. پرده‌کانی لێکترنزیک بونه‌وه ڕه‌شه‌بای ترس و شه‌رم له مێژه له بناخه‌وه هه‌ڵی که‌ندون . شێرزاد پێمان ده‌ڵێت که نه باران و نه به‌فر و گڕکان ته‌نیاکان به‌یه‌کدی ئاشنا ناکات ، زۆر چار ئێمه کاتێ باس له ته‌نهایی و ژیانی ته‌نهایی تاراوگه ده‌که‌ین پێمان وایه که هه‌ر له تاراوگه‌دا ته‌نهایی ده‌تکوژێت، ره‌نگه هۆیه‌کی کۆچیش خۆ ده‌ربازکردن بێت له‌و ته‌نهایه‌ی که نه زه‌بری باران و به‌فریش دوو ڕێبوار پێکه‌وه ئاشنا ناکات، ڕه‌نگه به‌شێک له هه‌ستکردنمان به ته‌نهایی له تاراوگه ئه‌و کلتوره بێت که له وڵاته‌وه له‌گه‌ڵ خۆمان هێناومانه و هه‌روه‌ک شته‌کانی دی دڵمان نایه‌ن ده‌ستیان لی به‌رده‌ین ......
Aram - 11:14 - 28.9.2006
|