<%ArchiveInfo%>
وا ساڵی تازه به‌خۆی و په‌ڕتوکه‌کانیه‌وه هات، که‌چی ئێمه هێشتا فریای گوێگرتن و خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکه‌کانی ساڵی کۆن نه‌که‌وتین. ئه‌مساڵیش وه‌ک ساڵانی دی چه‌ندین چیرۆکمان له‌ده‌ست ده‌رچوو، چه‌ندین شیعری ناسکمان نه‌خوێنده‌وه‌و گوێمان له‌و موسیکه شادانه نه‌بوو که حه‌زی خه‌مه‌کانمان بگه‌شێنێته‌وه. ساڵی کۆن وه‌ک ساڵانی دی نیوه‌ی خه‌و و نیوه‌ی خه‌یاڵ و نویه‌که‌ی دی خه‌ون بوو. نه‌مانزانی ئاخۆ خه‌ونه‌کان له خه‌زانی پایزێکا هه‌ڵوه‌رین . ئاخۆ فڵچه‌ی حه‌زه‌کان له ناو ڕه‌نگاڵه‌ی به‌هاری عه‌شقا سه‌وزبون. چیرۆکه‌کانی عه‌شق زیادبون یا نه‌مان و ته‌ره‌بون. عاشقان که‌وتن و وازیان له عه‌شق هێنا، یاکۆچیانکرد؟
ئاره‌زوم وایه ساڵی تازه زیاتر دونیا به‌و حیکایه‌تانه پڕ بێ که حیکایه‌تخوانه ڕیش‌سپیه‌کانی عه‌شق نه‌یانگێڕاوه‌ته‌وه. ئاره‌زومه ساڵی تازه پڕ بێ له‌و حیکایه‌تانه‌ی گوێکان له ساردترین رۆژانی بێهه‌ستی و توندوتیژی و ناخۆشه‌ویتیدا، گه‌رمده‌که‌نه‌وه.
ساڵی تازه‌ت پڕ له حیکایه‌تی جوان
14:13 - 30.12.2007
-
ساڵی نوێت پیرۆز ئارام
سڵاو کاکە ببورە من ماوەێک نوبووم سەر قاڵی پرۆژەیێک بووم. ئارام گیان ساڵی نوێت پیرۆز ساڵێکی پڕ لە پیرۆزی و سەرکەوتن . چەوەڕوانی چەن هەواڵێکی خۆش لە م ڕۆژانەدا بکە
taqedar - 21:38 - 7.1.2008
کۆمێنتی بێ‌ناو
سڵاو لە ئارام
ماندونەبی و دەستەکانت خۆش دەمێکە بەم ناوەدا گوزەرم نەکردوە!! ببورە بیڕەحم نەبوم بەڵام ژیان وایدەخواست.
ئارام دەزانی کلیلی هێلانەکەم لە شاخێک لە وڵات لەبیرکردوە!!! گەر بۆتکرا بەڵکە قسەیەکم لەگەڵ کوردبلۆگەر بۆبکەی تۆ دەستت دەڕوا ،،
وا ئەمجارە تەوار بە چاوی کل ڕێژ بە سورمەوە هاتوە گەر قبوڵمکەنەوە. دیسان ڕێز ی تەوار ی ئەوسا و ئێستەی جاوسورماوی.
surme - 15:47 - 10.1.2008
بۆ دا یک
دا یه بۆ جی ده سته و ئه ژنۆ وا دانیستوی
له به ر خۆریک که هه ل نا یت
جا وه روا نی کاروانیکی که هه ر ناگا
ahmaaaaaaaaaaaaaaaa wzira - 12:12 - 11.1.2008
ببەخشە
تۆ ئارامی یان ساەتەکەت لاخۆت ئارام ترە !
گەر ئێمە فریای خوێندنەوەی هەموو نوسراوێک بکەوین ئەوا هەمومان دەبینە فەیلەسوف.... هاهاهاهاهاها
xogr - 12:02 - 22.1.2008
سڵاو لە گشت
سڵاو لە گشت لا ..
سەرچاوان تاقەدار گیان ، بە هیوای سەرکەوتن و دەست خۆشی لە کارەکانت، وەڵا بابە هەر چاوەڕێی شتی جوانین لە ئێوە ..
کورە ئامان کاک سەلاح بزانە نامانکەی بە شاگردی خۆت .............. هههه
......................
سڵاو لە تەواری جاران و سورەمی ئێستا .. وەڵا ناوێکی خۆشت هەڵبژاردوە...
،کە باسی تەوار دەکەی هەر لەخۆتەوە لە هەڵمەتەکانی دەترسی ، ناوەکەی بە سامە .... لەگەڵ ناسکی تەوارەکەی تۆ ....
ویستم بە برادەران ڕابگەیەنم بەڵام دیم گەڕاویتەوە و لە تەوارا شتی تازەت نوسیوە . هیوادارم ئەمجارە کلیلی هێلانەکەت لە جێیەکی قایمدا لە لای خۆت هەڵگریت .. سەرچاوان و بەخێربێتەوە بۆ بلۆگستان....
.....................
بۆ بەرێز ahmaaaaaaaaaaaaaaaa wzira
سەرچاوان ، بۆ هەرئەوەندە کەمت نوسیوە .
Aram - 11:08 - 27.1.2008
|