| ئارام |
<%ArchiveInfo%>
چیرۆکی دوو قاره‌مان![]() مه‌سه‌له‌یه‌ک هه‌یه ده‌ڵێت له سیاسه‌ت و خۆشه‌وستیدا هه‌موو شتێک جاهیزه ، واته قابیلی کردنه. تۆ بڵێی ئه‌مه خۆشه‌ویستی بێت ؟ نا باوه‌ڕ ناکه‌م ؟ ده‌ی که وایه ئه‌مه سیاسه‌ته! ئه‌ی خاک به دامان تۆ ته‌ماشی ئه‌و سیاسه‌ته بکه که چۆن مرۆڤ له ناوەرۆک و پێکهاتەی خۆی دورده‌خاته‌وه ، ئه‌و قاره‌مانانە‌ی که بۆ ساتێکیش دان به بوونی ئه‌سڵدا نانێن ، به‌ناوی جیهاد و ئه‌ممه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامه‌وه ڕه‌وانه‌ی جه‌هه‌ننه‌مه سه‌رزه‌مینیه دروستکراوه‌کانی خۆیانی ده‌کات ، به‌رگێک ده‌پۆشن که بۆ ئه‌و ئه‌سڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ڕابەری مەزن فه‌رمووی ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌لام وه‌ک ژه‌هر خواردنه‌وه وایه، تۆ بلێی پۆشینی ئه‌م جاره‌ی ئه‌م قاره‌مانه‌شمان وه‌ک جامه ژه‌هره‌که بێت یان بۆ په‌شیمانی‌یه ؟ تۆ بڵێی ئه‌م قاره‌مانەی ئێستا کاتێک که ده‌بینێت قاره‌مانه‌که‌ی جاران پشتاوپشت سواری که‌رێک کراوەو و به‌ناو خه‌ڵکی ئاوایدا ده‌یگێڕن ، ئه‌ویش له داهاتوی خۆی نه‌ترسێت، یان قاره‌مان ویژدانی زیندوو بوبێته‌وه و به نیازه و به‌ڵێنی داوه پێش ئه‌وه‌ی بیبه‌ن، خۆی به پێی خۆی بچێت! نازانم ! ئاخر چۆن شه‌رم نیه ، تۆیه‌کی قاره‌مان به‌رگێک ده‌پۆشیت که به‌ده‌ستی خۆت که‌ڵه‌کێوی و ئاسکه‌کانی ئه‌م ئه‌سڵه‌ت برژاندوە و جەستەی بەرخە نێرەکانیت بە تێزاب داماڵیوە . ئاخر قاره‌مان چۆن خه‌جاڵه‌تی نیه ، تۆ کێت پێده‌ڵێن ! چۆن قاره‌مان خۆی ده‌خاته ئاستی ئه‌و پۆشینه‌وه ، ده‌ته‌وێت چیمان پێ بڵێت؟ چیمان بۆ بسه‌لمـێنیت له‌وه زیاتر، چیترت به ده‌سته‌وه‌یه بۆمانی بکه‌یت ؟ ئاخر کێ بێت ئێوه‌ی قاره‌مان نه‌ناسێت ، کێ بێت چیرۆکی قاره‌مانیه‌کانتان نه‌زانێت ، قاره‌مانەکەی پێش تۆ کاتێک ئه‌و به‌رگه‌ی پۆشی جه‌هه‌ننه‌مێکی له عه‌رعه‌ردا به‌رپاکرد و حه‌شری خوداوه‌ندی گۆڕی بۆ سه‌رئه‌رز ! و ئه‌و ئه‌رکه‌ی له کۆڵ خودا کرده‌وه! قاره‌مان حه‌زده‌که‌ی داستانی قاره‌مانیه‌کانت بۆبگێڕمه‌وه؟ ئاخر قاره‌مان کێ هه‌یه نه‌زانێت تۆ نوێنه‌ری نوورانی خوداوه‌ندی لێره. کێ بێت ئیتر به‌وه سه‌رسام بێت که ئه‌ها قاره‌مانه‌کان چه‌ند جوان و پاک و بێگه‌ردن. کێ بێت تێنه‌گات که ئه‌و ده‌سته که‌شفه. ئه‌و که ئه‌وه‌ی پۆشی ئه‌وه‌ی کرد، ئه‌ی تۆ که ئه‌مه‌ت پۆشی کامه‌ت کرد و کامه‌ی تر ده‌که‌ی ......... دایمە نەنکم وایدەگووت ! 14:42 - 29.9.2006 - ناردنی په‌یام
|