<%ArchiveInfo%>
به‌فرێكی زۆر شه‌قام و كوچه و ڕێگاكانی گرتوه ، هێشتا ئۆتۆمۆبیلی رێگه‌وبان پاككه‌ره‌وه‌كان ده‌ستیان نه‌كردوه به ڕاماڵینی ، به‌فرێكی نه‌رم له ئاسمانه‌وه به‌ره‌و خوار داده‌به‌زێ ، دونیا سپی ده‌چێته‌وه ، له چاوه‌ڕوانی به‌هار دا زستان گه‌ڕا‌وه‌ته‌وه ، چاوه‌كان خۆیان ئاماده كردووه پڕ بن له سه‌وزی كه‌چی به‌ره‌و سپێتی گه‌ڕانه‌وه .
له په‌نجه‌ره‌كه‌یه‌وه ده‌ڕوانێته ده‌ر ، وای له‌م هه‌موو فریشته‌یه هه‌ریه‌ك كڵۆیه‌ك به‌فری به ده‌سته‌وه گرتوه و هێواش هێواش دایده‌گرێت و دایده‌نێت و هه‌ڵده‌كشێته‌وه تا كڵۆیه‌كی دی بێنێ. ئێستا ده‌وروبه‌ر له‌و كاغه‌زه سپیه جوانه ده‌كا كه هیچی له‌سه‌ر نه‌نوسراوه و پاك پاكه ، پاش كه‌مێكی دی پڕ ده‌بێ له خه‌تی خوار و خێچی ماشێن و ده‌ست و خه‌تی ناشیرین و دوكه‌ڵی قسه بێ‌سه‌روبه‌ره‌كان . ده‌یخۆ ناشكرێ ئه‌م كاغه‌زه هه‌ر به سپێتی هه‌ڵبگیرێ و هیچی له‌سه‌ر نه‌نوسرێ ، هه‌رچی بنوسرێ سپێتی كاغه‌ز ده‌شێوێ ، به‌ڵام بۆی هه‌یه شتێكیش بنوسرێ له خودی سپێتی جوانتر ، گه‌ر به عه‌شقی سپیه‌وه بنوسرێ ڕوی سپی هه‌ر سور ده‌بێ . كاغه‌زێكی سپی ڕاسته جوانه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا یه‌ك ڕه‌نگه ، له‌گه‌ڵ نوسینا سپی ده‌ڕوا به‌ڵام ڕه‌نگه‌كان ده‌رده‌كه‌ون ...
ماوه‌یه‌كه له یه‌كێ له خه‌ونه‌كانیدا داپیره‌یه‌كی به‌رگ و كه‌وا سپی كه‌هه‌ر به شاژنی فریشته‌كانی به‌فری ده‌كرد پێی گوت :
بیرته له هه‌مان كۆتاییه‌كانی زستانی پاردا بوو چه‌ند جوان له‌ناو سه‌رما و به‌سته‌ڵه‌كا سه‌ماتده‌كرد و ده‌فڕیت و باكت نه‌بوو ، ئه‌وه بۆ ئێستا وا بێ وره و بێ توانا خۆت له ژوره‌وه خزاندوه ، هه‌ر كه ده‌تویست بڕۆی بۆ لای خۆر و ده‌ست له پرچی گه‌رمی بده‌ی ، به ئه‌سپایی خۆت كۆده‌كرده‌وه و به یه‌ك هه‌ناسه ده‌گه‌یشتیته لای ، به یه‌ك شه‌ققه‌ی باڵ ڕێگاكانت ده‌بڕی. ئێستا بۆ وا باڵه‌كانت تێكناوه و تۆزیان له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه بوه . ئه‌وه تۆ نه‌بوی حیكایه‌تی سه‌وزبونی باخ و میوه‌كانت ده‌نوسیوه و رۆژانه چه‌پكێ بۆنی ره‌نگاوڕه‌نگت ده‌چنیه‌وه ، زه‌ردبونی به‌هێ و ئاڵبونی ئاڵوباڵوت ده‌لاوانده‌وه ، له‌گه‌ڵ به‌رسیله‌دا ده‌بویته هاوڕێ و له‌ته‌ك شه‌رابدا پیاسه‌ت ده‌كرد ، گوێت بۆ حیكایه‌تی كه‌روێشكه سركه‌كان ده‌له‌قان.
ئه‌ی بۆوا ره‌نگه‌كان له ڕوتا ته‌ریون و تاریك و لێڵ ده‌نوێنی ئه‌مڕۆ خۆری تۆ بۆ وا شه‌رمنه و له پشت كۆڵانه‌كانی گه‌ڕه‌كی به‌فره‌وه خۆی گرمۆڵه داوه ؟ هه‌سته وه‌ره بتبه‌م بۆ لای ، ئه‌ویش وا له‌وێ له‌رزیه‌تی ، ئه‌ویش ماوه‌یه‌كه خه‌ریكه فێری ته‌مه‌ڵی ده‌بێت و لێم ده‌پرسێ له كوێیه ئه‌و عه‌شقه‌ی زستانی ڕابوردوو دڵی گه‌رمده‌كردیه‌وه ؟ هه‌سته ئه‌ها زستان چ موسیكێكی سپی لێده‌دا و گه‌رمت ده‌كاته‌وه ، هه‌سته و باڵه‌كانت واڵاكه هێشتا هه‌زار ساڵ زۆری ماوه.
وا بارانی هاوڕێت پرسیاری تۆم لێ ده‌كا، چی وه‌ڵام بده‌مه‌وه ده‌ڵێ بیری ته‌ڕبونی به‌ر بارانێك ناكا؟
19:15 - 28.3.2008
-
کۆمێنتی بێ‌ناو
به‌فرێكی زۆر شه‌قام و كوچه و ڕێگاكانی گرتوه ، هێشتا ئۆتۆمۆبیلە بەفرماڵەکان دەستیان بە پاککدنەوە و ڕاماڵینی چینە لەسەریەکنیشتووەکانی بەفر نەکردووە . به‌فر کلۆ کلۆ و بە نه‌رمی له ئاسمانه‌وه به‌ره‌و خوار داده‌به‌زێ و دەست لەگەردنی زەمین دەکات. دونیا سەراپا خامۆشە و سپی ده‌چێته‌وه ، له چاوه‌ڕوانی گۆپکە نێرگزی به‌هاردا بووین تارای بوکێنمان بەسەردا دەدات . وەک ئەوەی نەخوازێت ماڵئاوییمان لێبکات زستان گه‌ڕا‌وه‌ته‌وه . چاوه‌كان خۆیان ئاماده كردووه پڕ بن له سه‌وزی كه‌چی به‌ره‌و سپێتی گه‌ڕانه‌وه .
له په‌نجه‌ره‌كه‌یه‌وه ده‌ڕوانێته ده‌ر ، وای له‌م هه‌موو فریشته‌یه هه‌ریه‌ك كڵۆیه‌ك به‌فری به ده‌سته‌وه گرتوه و هێواش هێواش دایده‌گرێت تا بە مەنزەڵی دەسپێرێت دیسان هەڵدکشێتەوە تا ماندوونەناسانە كڵۆیه‌كی دی بێنێت.
ئێستا ده‌وروبه‌ر له كاغه‌زێکی سپی جوان ده‌كات كه کە هیچ خامەیەک شەکراوی خۆی لە له‌سه‌ر جێنەهێشتووە ، کاغەزێک کە خاوەن ڕوویەکی بێگەرد و پاکە . لە سات و ئاندایە و پاش كه‌مێكی دی پڕ ده‌بێت له خه‌تی خوار و خێچی ماشێن و ده‌ست و خه‌تی ناشیرین و دوكه‌ڵی قسه بێ‌سه‌روبه‌ره‌كان .
خۆ ناشكرێت ئه‌م كاغه‌زه هه‌ر به سپێتی هه‌ڵبگیرێت و هیچی له‌سه‌ر نه‌نوسرێت . هه‌رچی بنوسرێت سپێتی كاغه‌ز ده‌شێوێت ، به‌ڵام بۆی هه‌یه شتێكیش بنوسرێ له خودی سپێتی جوانتر ، گه‌ر به عه‌شقی سپیه‌وه بنوسرێت ڕوی سپی وەک گوڵاڵە سوورە سور ده‌بێت . ڕاستە كاغه‌زێكی سپی جوانه به‌ڵام ئه‌و ە جوانیەکی کز و تەنیایە، له‌گه‌ڵ نوسیندا سپی ئامێزانی ڕه‌نگه‌كان دەبێت فرەڕەنگی پەخش دەکات.
ماوه‌یه‌كه له خه‌ونه‌كانیدا داپیره‌یه‌كی به‌رگ و كه‌وا سپی كه‌هه‌ر به شاژنی فریشته‌كانی به‌فر ده‌كات دیدەنی دەکات . لە دوا دیدەنیدا پێیی گوتبوو :
گەلۆ بیرتە ؟ بیرته ساڵپاریش له كۆتاییه‌كانی دەم زستاندا چه‌ند جوان له‌ناو سه‌رما و به‌سته‌ڵه‌كدا سه‌ماتده‌كرد و بەدەم شەپۆلی سەماوە ده‌فڕیت و باكت نه‌بوو ، ئه‌وه بۆ ئێستا وا بێ وره و بێ توانا خۆت له ژوره‌وه خزاندوه ؟ هه‌ر كه ده‌تویست بڕۆیت بۆ لای خۆر و ده‌ست له پرچی گه‌رمی بده‌یت ، به ئه‌سپایی خۆتت كۆده‌كرده‌وه و به یه‌ك هه‌ناسه ده‌گه‌یشتیته لای ، لە گەڵ یه‌ك شه‌ققه‌ی باڵدا ڕێگاكانت ده‌بڕی و هەموو دونیات تەژی دەکرد. ئێستا بۆ وا باڵه‌كانت تێكناوه ؟ چۆن ڵتێگەڕاویت ۆزیان له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه ببێت؟ . ئه‌وه تۆ نه‌بویت حیكایه‌تی سه‌وزبوونی باخ و میوه‌كانت ده‌نوسیەوه و رۆژانه چه‌پكێک بۆنی ره‌نگاوڕه‌نگت ده‌چنیه‌وه . ئەوە تۆ نەبوویت زه‌ردبونی به‌هێ و ئاڵبونی ئاڵوباڵوت ده‌لاوانده‌وه . له‌گه‌ڵ به‌رسیله‌دا ده‌بویته هاوڕێ و له‌ته‌ك شه‌رابدا پیاسه‌ت ده‌كرد . گوێت بۆ حیكایه‌تی كه‌روێشكه سركه‌كان ده‌له‌قاند و شاگەشکە دبوویت.
ئه‌دی ئێستا بۆ چ ڕێت بە ڕەنگەکان داوە لە ڕوتدا ته‌رە ببن؟ بۆچی تاریك و لێڵ ده‌نوێنیت ؟ ئه‌مڕۆ خۆری تۆ بۆ وا شه‌رمنه و له پشت كۆڵانه‌كانی گه‌ڕه‌كی به‌فره‌وه خۆی گرمۆڵه داوه ؟ هه‌سته ، وه‌رە و قۆڵ بە قۆڵمدا بکە با بتبه‌م بۆ لای . ئه‌ویش وا له‌وێ له‌رزی گرتووە ، ئه‌ویش ماوه‌یه‌كه فێری ته‌مه‌ڵی بووە و لێم ده‌پرسێ له كوێیه ئه‌و عه‌شقه‌ی زستانی ڕابوردوو دڵی گه‌رمده‌كردمه‌وه ؟ هه‌سته ئه‌ها زستان چ موسیكێكی سپی لێده‌دا بە سیمفۆنیا نەرمەکانی گه‌رمت ده‌كاته‌وه ، هه‌سته و باڵه‌كانت واڵاكه هێشتا هه‌زار ساڵ زۆری ماوه. هێشتا تۆ لە هەنگاوەکانی دەستپێکدایت.
وا بارانی هاوڕێت پرسیاری تۆم لێ ده‌كات ، چی وه‌ڵام بده‌مه‌وه ؟ دەزانی چ دەڵێت ؟ ده‌ڵێت بیری ته‌ڕبونی به‌ر بارانێك ناكات.
__ فەنتازیایەکی جوان لە چیرۆکەکەتدا بەدی دەکەم ، دەستخۆشیت لێ ەکەم.
هاوڕێ
__ ببوورە نوسەری بەڕێز هەر لە خۆوە بواری ئەوەم بە خۆدا کە ووردە دەستکارییەکی کارە جوانەکت بکەم ، گووتم بزانم بە دوان گوڵێکی گەشتر ناپشکوێنن. بمبوورە.
نه‌ناسراو - 06:12 - 29.3.2008
لە دوێنێوە یەک بست باڵام زیادی کرد
زۆر سوپاس دۆستی ئازیزم ،
ئەوەندەی بابەتەکە سەرنجت دەبزوێنت و دەخوێنیتەوە ، بۆ من هەموو شتێکە ..
دەستێکی جوانت وەرداوەتە ناو بابەتەکەوە هههههههه .
پڕت کردوە لە شیعر ، وێنە شیعریەکانت زۆر جوانن ..
Aram - 22:28 - 29.3.2008
|