| ئارام |
<%ArchiveInfo%>
فیتنە !ماوه‌یه‌كی باشه له مێدیای وڵاتی هۆڵه‌نده، و ئه‌وروپا و دونیا ، باس له ئه‌گه‌ری بڵاو بونه‌وه و نه‌بونی ئه‌و فیلمه ده‌كرا ، كه هه‌وڵێكی زۆری له‌گه‌ڵدا درا بڵاو نه‌كرێته‌وه ، چونكه ئه‌م فیلمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێ قه‌یرانێكی تازه و گرژی و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی تازه و ئالۆزی لێ بكه‌وێته‌وه ، دواجار ترسی دوكانداره زه‌به‌لاحه‌كان له دوكانه‌كانیان و ئه‌گه‌ری بایكۆتكردنی كالای هۆڵاندی و شتی له‌و بابه‌ته هتد.. سه‌رۆكی یه‌كێ له پارته ڕاسته‌كانی هۆڵانده كه به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كه‌یه ، وه له لایه‌ن ئیسلامیه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی پێشووتری كوشتنی له‌سه‌ره ، كه‌وتوه به قیندا و سوره له‌سه‌ر ئه‌و كورته فیلمه 15 خوله‌كیه ، كه ئامانجه‌كه‌ی نواندن و خستنه‌ڕوی " قورئان " ه وه‌ك هانده‌رێك بۆ تیرۆر و كوشتن . وا ئێستا ئه‌و فیلمه به ناوی فیتنه بڵاوكرایه‌وه ، سایتی ڕه‌سمی ئه‌و فیلمه داخرا ، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هێڵی ئینته‌رنێت بڵاوكرایه‌وه هه‌ر له ساته‌كانی ئه‌وه‌ڵه‌وه بروسكه و به‌رقیه‌كان ده‌ستیان پێكرد. ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه ته‌نها جێی سه‌رنجه " ها به قوربان تۆش ته‌ماشای بكه" ، ئه‌وه‌یه كه ، ئه‌مه بوو ئه‌م شته عه‌نتیكه و موهیمه كه دونیایان پێوه سه‌رگه‌رم كردوه .. یاریه‌كی مناڵ بازاریانه ، جگه له گه‌رمكردن و بره‌ودان به دوژمنایه‌تی و پێكه‌وه‌نه‌ژیان هیچی تری لێنابێته‌وه . خۆشی له‌و توندڕه‌وانه‌ش كه خوا خوای یه‌ك سه‌ره داویانه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه . فیلمه‌كه‌ی " ڤانكوخ " له‌ڕوی ته‌كنیك و بیرۆكه و فه‌نتازیای وێنه‌ییه‌وه زۆر پیشه‌ییانه سازكرابوو، به‌ڵام ئه‌مه له یاری مناڵان ده‌چێ . ورده ورده خه‌ریكه ئه‌و سایتانه فیلمه‌كه‌ی له‌سه‌ر داده‌نرێ داده‌خرێن ، جا تۆ وه‌ره ئیتر گوێ له قسه‌ی ئه‌وانه بگره كه فیلمه‌كه نابینن. 22:30 - 29.3.2008 - ناردنی په‌یام
|