| ئارام |
<%ArchiveInfo%>
کامیان کەرترن ، مانگا یان کەر ؟
کەر گیانەوەرێکی بەهێز و ئاقڵ و لەسەرخۆیە ، لە هەزاران ساڵ پێش مەسیحیشەوە لەگەڵ مرۆڤدا هاوڕێیە، هاوڕێیه‌کی نازداری مرۆڤه ، که‌ر مناڵی زۆر خۆشده‌وێت ، چاوی زۆر جوانە و سادەیی و پاکی لە چاوەکانیدا دەردەکەوێت .که‌ر به ویژدانه. کەر ئەوەندە ئاقڵە کە بۆخۆی رێگەی رۆیشتنەوەی ماڵەوە دەزانێت . ئەگەر سەربکەویتە سەر پشتی و توشی ناڕەحەتی بێت و بشتخاتە خوار ئازارت پێناگەیەنێت. لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی سەردەمدا ئەویش گەشە دەکات و یەک شێواز نامێنێتەوە. یەكێک لە سەماکەرە باشەکانه و زەوقی زۆر به گوێگرتنه له گۆرانی و که‌یفی پێدێت . نه‌نکم دایمه ده‌یگووت که‌ره‌که‌ی باپیره‌ت که‌له ڕادیۆ شڕه‌که‌وه گوێی له گۆرانیه‌کانی حه‌سه‌ن زیره‌ک ده‌بوو گه‌شکه‌ی ده‌کرد هه‌رچی بیدیتبایه ده‌یگووت جنۆکه ده‌ستی تێوه‌رداوه توشی شێتی هاتوه، نه‌نکم ده‌یووت که‌ره‌کانیش جیاوازی چینایه‌تیان تیا هه‌یه ده‌وڵه‌مه‌ند و فه‌قیریان هه‌یه، که‌ری جوتیارێکی هه‌ژار کورتانه‌که‌ی هه‌موی پینه‌یه به‌ڵام که‌ری ئاغا‌و کوێخاکان تازه و جوانه و ڕۆنی لێده‌تکێت، ئه‌وانیش دواکه‌وتوو و پێشکه‌وتویان تێدایه، ده‌ڵێن گوایه جۆرێک که‌ری ئوستۆکراتی هه‌یه نێرگه‌له‌ش دەکێشێت، که‌ر هه‌ر له کۆنه‌وه پاڵه‌وانی داستان و به‌سه‌رهاته ناوداره‌کانە ، که‌ر حه‌زی به ته‌نهایی نیه ، به‌بێ هۆ و بێ هۆ به‌له‌سه نابێت ، . که‌ر ئه‌زانێت عیشق بکات، که‌ر بونه‌وه‌رێکی گه‌رمه، له‌سه‌رخۆیه ودڵی گه‌وره و پچوک ڕاده‌گرێت. وه نه‌بێت که‌ر ئه‌وه‌نده بێ ئاگابێت و هه‌ست به‌و قامچیانه نه‌کات که خاوه‌نه سادیسته‌کانیان لێی ده‌ده‌ن . مه‌سیح له ئنیجیلدا ده‌فه‌رموێت گه‌ر زلله‌یه‌کیان له ڕومه‌تی ڕاستت دا ڕومه‌تی چه‌پیشتیان بۆ وه‌رگێڕه با زلله‌ی دوه‌میشت لێ بده‌ن و هاوسه‌نگ بێت نه‌نکم دایمه دەیووت مانگا زۆر ده‌به‌نگه هیچ نازانێت و هیچ فێر نابێت ، قه‌ت نازانێت بگه‌ڕێته‌وه ماڵی خۆی ، هه‌میشه سه‌ریه‌شه و ناڕه‌حه‌تی به‌دواوه‌یه ، گه‌لۆر گه‌لۆر دێت و ده‌چێت . دەشیگووت کە گوایە لە دێر زەمان دەگێڕنەوە گۆشتی مانگا شێتی پێوەبوە. 12:13 - 13.10.2006 - ناردنی په‌یام
|