<%ArchiveInfo%>
كه گه‌ڕایته‌وه له‌گه‌ڵ خۆتدا ،
به‌شی ئینجانه‌یه‌ك پیاسه‌م له‌م شوێنانه بۆ بچنه‌وه :
قه‌ره‌باڵغی چیرۆكێكی به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره ،
سه‌ره‌وخواربونه‌وه‌ی هه‌ناسه‌ی دێڕێكی جاده‌ی كاوه ،
ژماره‌ی شیشه‌كانی په‌خشانێكی باخی گشتی ،
شیعرێكی قه‌ره‌باڵغی جاده‌ی مه‌وله‌وی،
یه‌ك عه‌لاگه‌ی پڕ موسیكی هاوار هاواری میوه‌فرۆشێكی داره‌سوتاوه‌كه و،
نازی گۆران و عه‌شقی نالی و كۆپله‌یه‌كی گه‌رمی بێكه‌سم بۆ بهێنه.
كه هاتیه‌وه له‌گه‌ڵ خۆت باوه‌شێك وه‌ستانی به‌رده‌ركی سه‌رام بۆ بهێنه ،
توره‌كه‌یه‌ك پیاسه‌ی سه‌هۆڵه‌كه و
نه‌رمه هه‌وایه‌كی تێكه‌ڵ به دووكه‌ڵی برژانی دڵی عاشقانی سه‌رچنارم له‌گه‌ڵ خۆت بۆ بهێنه،
له پاڵ تاڤگه‌كه‌یا هه‌ڵپه‌ڕكێ جێماوه‌كانی زه‌ماوه‌ند بچنه‌وه و ،
زمانی عه‌شقی كه‌ناریه‌كانیم بۆ لێكبده‌ره‌وه، له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆی مێژویدا ده‌نگ و باسێكی بنوسه‌وه.
به كتێبه تۆزاویه‌كانی سه‌ر شه‌قام بڵێ زۆریان بیرده‌كه‌م.
له‌سه‌ر سینی گوڵه‌به‌رۆزه فرۆشێك نه‌ختێ ناوكی سوێرم بۆ بهێنه،
له لای كۆنه‌فرۆشه‌كانی به‌رده‌م مه‌حكه‌مه هۆره‌ی ته‌نزیلاتێكم بۆ بهێنه.
به‌سه‌رهاتی دانیشتن و داستانی پاره‌كۆكردنه‌وه‌یه‌كی ناو پاسێكم بۆ بگێڕه‌وه ،
چاوی ته‌ماشایه‌كم بۆ پڕكه له وێنه‌ی سه‌وز و شین .
بایی دوو دینار پاقله‌م بۆ بێنه ، به‌س تخوا لیمۆ‌ندۆزی پێوه‌مه‌كه .
شوشه‌یه‌ك بۆنم له قه‌ره‌باڵغی عه‌تری ئاڵه‌تی حه‌وزه‌وشكه‌كه بۆ پڕكه.
نازی خۆپێچانه‌وه‌ی پاروێك نانی گه‌رمم بۆ هه‌ڵبگره كه به ده‌وری كه‌بابێكا وه‌ك لاولاو خۆی لول ده‌كا
ده‌سكێ تور و كه‌وه‌ر و ته‌ڕه‌تیزه‌ی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ی گۆرانیه‌كی لاكۆڵانم بۆ چه‌پك بكه.
به‌سه‌رهاتی مزره‌سێو و چواله و رێواسی ئه‌سحابه‌سیم بۆ بهێنه‌وه.
وێنه‌ی خرمه‌ی قه‌پێك خه‌یاری گوڵبه‌ده‌مم بۆ بگره.
به ئاڵوباڵو و كاهوو بڵێ حه‌زم لێیانه ،
به‌سته‌یه‌ك بنه‌گۆزروان و چاوبازه‌ی گۆیژه‌م بۆ هه‌ڵكه‌نه.
گه‌ر باخه‌وانه‌كه‌ی باخی گشتیت دی بیرت نه‌چی لێی بپرسه ، چی ده‌كاته بن ئه‌و گوڵانه وا بۆنیان رۆژه‌ڕێیه‌ك ده‌ڕوا ،
گه‌ر نهێنیه‌كه‌ی پێ وتی بیرت نه‌چی نه‌ختێكی بهێنه‌وه بۆ بن گوڵه‌كانی ئێره.
به هاوڕێكانم بڵێ به‌شی منیش هه‌ڵگرن ، نه‌كا تا دێمه‌وه هه‌نار بگرێ گوڵ.
بۆ شیعرێك وه‌سفێكم له لای منداڵیی چوارباخه‌وه بۆ بێنه‌وه.
گه‌ر مناڵیمت دی پێی بڵێ: نه‌ده‌كرا ئه‌وه‌نده شه‌رمن نه‌بیت
گه‌ر دایكمت دی پێی بڵێ ده‌سته‌كانی ماچ ده‌كه‌م و گه‌ردنم ئازادكا
سه‌رێك له حه‌وت ماڵه‌كه‌ی حاجی حان بده و چایه‌ك لای پوره سه‌لمه بخۆره‌وه
له ئیسكان بپرسه ، دیه‌ی گه‌ردانه‌یه‌كی عه‌شقی بیره؟
بزانه قاتی دوه‌می شێمحێدین ئێستاش ڕێچكه‌ی ڕه‌و به‌به‌رده‌میدا تێپه‌ڕ ده‌بێت؟
له هه‌واری تازه بپرسه ، دوایین ئێواره‌ی بیره؟
وای ، حه‌زم له كاردوه تخوا كه گه‌رایته‌وه له‌گه‌ڵ خۆت بیهێنه.
.
22:47 - 9.4.2008
-
کۆمێنتی بێ‌ناو
دەستت خۆش و بیر و هزرت ڕوناک بن.
جارێک لێرە لە نێو گوڕ و تەوژمی ڕوباری یەکێک لە بەرهەمەکانتدا ویستم مەلەوانی بکەم و شانەی پرچە لوولەکەی بکەم ، تەوژمەکان دەیانبردم و هەر بەوەدا ڕادەگەشتم خۆم بە دار‌و دەوەنی قەراخ ڕوبارە گەڕکەوتووەکەیدا بگرمەوە و ڕێگا بە بنەی کووزەڵە سەوزەکانی بن ڕۆخەکەی بدەم هەناسەم بەبەردا بهێننەوە. بەلام نا ئەمجارە دەست لە هیچ وەرنادەم و لێدەگەڕێم خواستەکانت لەسەر هەڕووتە و ئەزمەڕ و گوێژەوە بەئارامی جاوەڕوانی ڕاسپارەدکانت بکەن .
ذەزانیت پێش یازدە ساڵ کە لە نیشتمان دوورکەوتمەوە و بارێکی قورس لە یادەوەریە هەستپێنەکراوەکانی دەرونمم لەسەر نەڕەی شانم نابوو هەرگیز وام بەبەرچاواندا نەدەهات کە ڕۆژێک دابێت ئەو یادە خەفەبوانەی نێو ئاگردانی هەناوم ببنە ئەستێرەی پرشینگدار و بێن لەسەر گۆرەپانی سینەم هەم تامی تامیم لێبکەن و هەم زاخاوەی مێشکیشم بدەنەوە. دەستت خۆش .
دیارە هێمنی لووتکەی ئەدەب لە خۆڕا نەیدەناڵاند و بۆ جودا بوونەوە و بڵێت ' یادی یاران و ولاتم ڕۆژ و شەو ، لێی حەرام کردووم قەرار و خورد و خەو '
جا تۆ لەوەبگەڕێ ! دەزانیت دەکرێت بەشی ئینجانەیەک پیاسەت بە ڕێکی و بەپێی داواکاریەکانت پێبگات ، بەلام بەڕاست چۆن توانیت بڕێک لالەزاری باخی بەختیاریش نەخوازیت تا چاوەخەواڵوەکانی قوژبنێکی هۆدەکەت پڕتەلیسم نەکاتەوە.
کە عەلاگەیەک مۆسیکی پڕ لە هاوار و هارەی میوەفرۆشان دەخوازیت ، نەدەبوو بیر لە کارتۆنێک تابلۆی نورانی خاڵۆیەکی گۆچان بەدەستی جگەرەفرۆش بکەیتەوە کە شەختەی ڕەنگەکانی داڤینشی دادەمێنن لە نەخشاندنی سمێڵ و بەرچەنە زەرد بووەکەی .
خۆزگە لەگەڵ باوەشە ڕاوەستانێکی بەردەرکی سەرادا ، چەپکە گوڵێک لە داستانی پڕ لە هاتوچۆی بەیانیانی ئەسحابەسپیشت بیر نەدەچوو .
گوایە حەزت لە پاقلەیە و لیمەندۆزی پێوەناکەیت بەڵام بیرت چووە کە سوێری دەسکە فەریکەنۆکێکە لە تامی لیمەندۆزی تەرەت دەکات.
ئەدی چۆن بە هەڤاڵەکەت ناڵێیت کە بە بۆی عەتر ی ئاڵەت و زەردە چەوە کاس دەبێت ئاگای لە خۆی بێت نەبا منداڵێکی دەستگێڕی لە دەست مراقبی بەلەدێ هەڵهاتوو بەر لا قەبرغەی بکەوێت . ناوی بنەگۆزروانت هانیووە و کەچی پیشۆکی هاوسەریتان هاویشتۆتە نێو دەفتەری بێ ناوانەوە .
هەر بیرت لای لێوی هەنارەکانی عەبابەیلێیە ، ئەی نەدەکرا ئاوڕێکیش لە برۆی هەنجیرێکی خەواڵوی نێو بەرچنەیەکی ناوچەی قووڵەڕەش و خەمزە بدەیتەوە.
سەیرە چۆن ئامۆزاکەت پێی نەگوتبویت کە شەرمنی منداڵیەکەت لە گەڵ لەنگەری کۆلارەیەکدا بۆ ئاسمان بنێریت تا لە گەردنی ئاسماندا ڕیشۆڵەیەک وەک ملوانکە لەملی خۆیەوەی بئاڵێنێت.
دەستی دایکت ماچ بکە بەڵام کوا دایکان گرێ لەسەر گەردنان دادەنێن تا لە دواییدا ئازادیان بکەن.
بەرد و داری مەڵکەندی نەماوە ماچم نەکردبێت ، بۆنێك کە حەمامی بەرخی بە منداڵی پێی داووم ئێستاش لە بێخی سەرم دێت ، سەیر کەچی تائێستا نازانم کامەن حەوت ماڵەکەی حاجی حان هەتا لە ئامێزیان بگرم.
ئا توخوا لە بیرت نەچێت نەبا جارێک نۆرەبڕی نانەواخانەم لە پورە سەلمەیەکی حاجی حان کردبێت بڵێ ناکرێت ئەوەی لە دڵ گرتبێت ، ئاخر لە منداڵێکی نەفام کوا دەگیرێ.
بیرت نەچێت هەواری تازە هەرگیز ئازیزانی خۆی لە بیر ناکات دەڵێت گوایا شنەی مەحەببەتی سینەی ئەو بۆ هەتاهەتایە.
ئەوەتا بەدوای بێکەسدا دەیڵێینەوە
' ئەی وەتەن مەفتوونی تۆم و شێوەتم بیرکەوتەوە '
داخۆ بتوانم بێمەوە و گشت قەرزەکانت بدەمەوە.
هیوای جۆشتر بوونت دەخوازم. سوپاس کە بەو بابەتە
باوەشێنێکی هەناوت کردم.
هەوار
نه‌ناسراو - 08:37 - 10.4.2008
سڵاو لە هەوارت
سڵاو دۆستی ئازیز . من ئەوەی کە پێم کرا لێرەدا خۆم بە ئاوی موفەڕکە پیرۆزەکانی تەڕکەم تەنها بەشی ژەمێکی حەزەکانی بەهارێکم بوو ، بەشەکانی دی و حەزەکانی دی و فەسڵەکانی دیم لە دوتوێ ئاوریشمی یادەوریدایە، ئەوانیش دێنە زمان ...
بۆ نایەی پێکەوە گەڕەک بە گەرەک و کوچە بە کوچە و چرکە بە چرکەی بۆنی خاکی دوای بارانێکی بنوسینەوە ....
من دەڵێم تۆ پڕی لە شیعر ، تۆ دەڵێی نا.
بیرێک لە شیعری شارێک بکەرەوە و لەو هەموو هاواری عەشقەت بێبەری مەکە ...
Aram - 18:19 - 15.4.2008
کە گەرایتەوە
کە گەڕایتەوە شیعرێکی جوانتر بنووسە بەراستی زۆر شتی بیر هێنامەوە دەستەکانت نەڕزێ
serwan - 20:01 - 20.4.2008
هەروادەکەم
سوپاس بۆ سەردانەکەت سیروان گیان ، حەتمەن هەر وادەکەم
بەخێربێیتەوە ، ماوەیەک بوو دیار نەبوی تاقەتت لە بلۆگچێتی نەمابوو .
Aram - 00:01 - 21.4.2008
|