| ئارام |
<%ArchiveInfo%>
چونە دەرەوەی حەسارعاشقه نوستوه‌كه له‌كوێی ئه‌مرۆ رۆژێكی جوانه وه‌ره با دڵمان پڕ له نه‌شئه‌كه‌ین با دڵمان هه‌تا ئهبه‌د بسپێرین به‌عه‌شق وه‌ره با حوزنی ئه‌و شه‌وانه، عه‌شقی ئه‌و شه‌وانه بچنینه‌وه، كه‌خۆشمان نه‌مانزانی چۆن له‌ده‌ستمان ده‌رباز بون وه‌ره ئه‌مجاره گه‌نجانه‌تر له‌سڕی ڕوتبونه‌ی شه‌و ده‌گه‌ین له‌ناو كه‌ناری مانگدا وه‌ره‌وه چكلێتی لێوی شه‌وێك ئاڵده‌كه‌ینه‌وه وه‌ره و به‌رگی شینی شه‌وێك روتده‌كه‌ینه‌وه سینه‌ی سیحری شه‌وێك تا به‌ره‌به‌یان گه‌رم ده‌كه‌ینه‌وه وه‌ره ، دڵی عه‌شق گه‌ر ئه‌مجاره له‌كار كه‌وت مه‌حاڵه بكه‌وێته‌وه گه‌ڕ و زیندوبێته‌وه وه‌ره و شێتانه ببه هاوڕێم ، وه‌ره دار و په‌ردوی مه‌مله‌كه‌تی خاپوربوی دڵی شیعر سه‌ریه‌ك بخه‌وه هه‌ر ئه‌مشه‌وم وه‌خت ماوه بۆ زیاره‌تی كه‌عبه‌ی ڕووت تا نه‌رۆشتوم و له‌دونیا نه‌بوم بێخه‌به‌ر ، ده‌ستم بگره‌و پڕمكه له‌نور به‌شكه گه‌ر چومه دیداری خودا ، پڕیشكی نوری تۆ بناسێته‌وه، بمكاته په‌ری بۆ خزمه‌تی ڕوناكی ئه‌به‌دیی تۆ عه‌شقه جوانه‌كه‌ی ئه‌و به‌ری دیار ، شیعره نه‌نوسراوه‌كه‌ی مه‌ستیی كه‌نار ده‌زانم دڵت له‌شیعر تۆراوه، چونكه قودره‌تی وه‌سفی تۆی له‌خۆیا پێ هه‌ڵناگیرێ ده‌زانم دڵت له‌چیرۆكه دڵ یه‌شاوه‌كان ڕه‌نجاوه ، كه چیرۆكی شیكارێكی زه‌ردی ملی پایزتی نه نه‌خشاندوه. ده‌زانم ئه‌فسانه‌كان نه‌یان توانیوه سیحری چاوێكت بنوسنه‌وه ئه‌مشه‌و گه‌ر بێیت ، نه‌شیعرێك و نه‌دوان ، نه‌چیرۆكێك و نه‌دوان ، نه‌ئه‌فسانه‌یه‌ك و نه‌سیان له‌دڵمدا به‌رپاده‌كه‌ی گه‌ر بێیت ئیعلانی عه‌شقێكی نه‌نوسراوه ده‌كه‌ین گه‌ر بێیت ئیعلانی سه‌ربه‌خۆیی وڵاتی باران ده‌كه‌ین مه‌مله‌كه‌تی باڵ جودا ده‌كه‌ینه‌وه و ئاسمانی فڕین ده‌ده‌ینه‌وه ده‌ست عه‌شق فڕین پڕده‌كه‌ین له‌شێتی و مه‌ستی ده‌چین له‌وپه‌ڕی دونیا ، له‌ژێر كه‌پرێكی ئه‌فسوناویا ترێ ده‌ڕنین بۆ شه‌رابی دوای فڕینێكی ته‌نهاییانه ئه‌زانی ئه‌چین بۆ كوێ ؟ ئه‌چین سه‌فه‌ر ده‌ده‌ینه‌وه ده‌ستی دایكی ئه‌چین هیلاكی موسافیره عاشقه‌كان ده‌كه‌ینه مێژوو و سه‌فه‌رنامه‌ی عه‌شق ده‌كه‌ینه كتێبێكی پیرۆز ئه‌چین نه‌خشه‌ی سه‌ڵته‌نه‌تی عه‌شق سه‌رله‌نوێ داده‌ڕێژینه‌وه، تۆ ببه‌ره شازاده و منیش به‌نده حه‌زده‌كه‌م وێنه‌ی ئه‌وساته بكێشم كه به‌خه‌یاڵ شیعرێكی تۆم ، له‌من زیاتر كه‌س شكنابه‌ی بیكه‌یته سه‌گوزشته‌ی رۆمانێك ، له‌تۆ زیاتر كه‌س شك نابه‌م كه تۆ هی منیت ئه‌مجاره به‌ڵێن له"با" ی هۆنراوه وه‌رده‌گرم ئه‌وه‌نده سارد نه‌بێت ، كه‌ڵكی روتبونه‌وه‌ی پێوه‌بێت به" ته‌م"ی ده‌وروبه‌ری باخچه‌ی قه‌سیده‌یه‌ك ده‌ڵێم بۆ یه‌ك رۆژ قودره‌تی خۆی بنوێنێ، دونیا پركات له‌حوزنی دوو ده‌ستی شه‌رمن به‌فه‌رهادی نه‌وره‌سێك ده‌ڵێم له‌په‌نا هێلانه‌كه‌ی شیریندا ئه‌فسانه‌یه‌ك بۆ باڵی عه‌شق له‌كێوی فڕین‌دا سازبدا ده‌چینه ده‌ره‌وه‌ی حه‌سار، ده‌چین له‌پشت گاشه‌به‌رده‌كانی زه‌مه‌نه‌وه به‌فه‌رامۆشی و له‌رزی عه‌شق پێده‌كه‌نین .... 17:45 - 15.4.2008 - ناردنی په‌یام
|