<%ArchiveInfo%>
بیرت ده‌که‌م به قه‌د پانتایی هه‌موو گه‌ردون وه‌خته بۆ یه‌ک نیگا و قومێ ده‌نگ بچمه ئه‌ودیو فه‌له‌که‌ی ئاسمان . عه‌شقه جوانه‌که‌ی دڵ شه‌کره شیرینه‌که‌ی روح بمگره خۆت و ئاشتمکه‌وه به ژیان. عاشقه هوشیاره‌که‌ی زمان پڕمکه له ڕێزمانی ماچ و چاوداگرتن . په‌پوله نه‌خشینه‌که‌ی دڵ له گه‌رمی دڵت باڵێکم به‌رێ بۆ ئه‌م هه‌موو گڕه ناونیشانێکم بۆ بدۆزه‌وه ، بۆ ئه‌م هه‌موو په‌مه‌یی بونه ڕسته‌یه‌کم بۆ پێکه‌وه نێ . له‌ناو ده‌فته‌ری به‌حری شینتا وه‌ک ماسیه‌ک حه‌ز به مه‌له ده‌که‌م حه‌ز له خه‌تی لێو و نه‌رمی هه‌ڵمژینی دێڕێکت ده‌که‌م شیعرێکم بۆ بنوسه ، و بڵێ ، ئه‌وه کێیه ته‌په ته‌پ ده‌کات ، کاسه و که‌وچکم پڕ له ماچ ده‌کا پر له باوه‌ش و بۆن ده‌کا منیش به گه‌رویه‌کی پڕ له تاسه ، ده‌ڵێم ئه‌وه منم منمنۆکێ، دو چاوم هه‌یه بزبزۆکێ کێ بردویه‌تی دڵی من بێته شه‌ڕه جه‌نگی من .
18:27 - 20.4.2008
-
دەست خۆشى
سه ره تا سلاو ...ده ست خوشيت لى ده كه م بو ئه م مالبه ره جوانه به راستى بابه ته كانت زورجوانن سه ركه وتوبيت به هيواى به رده واميت
xanda - 18:58 - 20.4.2008
کۆمێنتی بێ‌ناو
دەست خۆش
خۆ شاعیران بە ئارەزووی خۆیان نییە ببنە شاعیر و هۆزانڤان، ئەوە هێزی باڵای شیعرە لێ ناگەڕێت مەلۆتکەی شیعر لە مندالانیاندا قەتیسبدرێت ، ئەو مەلۆتکەیەی دەخوازێت لە دونیای خوێندەراندا وەک کۆرپەیەکی هەمیشە ساوا گڕوگاڵ بکات. گرنگ نییە تۆ خۆت دان بەوەدا نانێت کە گوایا شیعر دەنوسیت یان شتێکی تر ، لێ ئەو تێکستانەی تۆ بەرگێک لە گوڵاڵە سورە و نێرگزیان لە خۆ ئاڵاندووە ، ئەی گوایا ئەمە شیعر نەبێت چییە ؟ بە ڕاستی من پێم وایە تۆ غەدرێک لە خۆت دەکەیت ئەوە تەنها بە پریشکی شیعر بزانیت. دەزانیت تۆ دەتەوێت زمانی شیعر لە خۆتدا بچوکتر لەوە ببینیت کە هەیە. ئەو زمانەی کە ژێیەکانی ڤایۆلینی خەیاڵ لە بیری خۆێندەردا دەهێنیتە دۆ و صۆل و ڕێ.
دەشێت لە نێوان دوو بەیتدا پچڕاندنێک ببینیت [خۆڕسکی دەق واتە ڕەشنوسی یەکەم]، لێ کاری خۆڕسک چەندە جوان و جەندە دڵفڕێن بێت بەڵام ئەستەمە ڕیزبەندی و پەیوەستکاری بخوڵقێنێت ، بۆیە شاعیر بە ڕتوشێکی نەرم دەتوانێت هەمو دەقەکە بکاتە چەپکە گوڵێکی لێک دانەبڕاو و پەیوەستکاری لە نێوان بەیتەکاندا دادەنێت [ وەستای دەق یان جواننوسی دووەم، سێهەم......]
لێ کە من دەڵێم من ناتوانم بە دەروازەی شیعردا گوزەر بکەم لە بەرئەوەیە هەرچی هەوڵ دەدەم فەرشێک لە هۆنراوە ڕابخەم تا یادەوەرییە خەوتوەکانی هزری عاشقان هەناسەی هێمنی تیا بدەن یان سەکۆی زەماوەندێک بە تەڕی شیعر ئاوبدەم تا گەڕیدە چالاکەکانی نێو هەناوی عاشقان سەمای تیادا بکەن ، سەرئەنجام دەبینم لە ئامانج دوورکەوتوومەتەوە و مەیدانێک لە بەگژدا چونەوەی سیاسی بەرپابووە. جا ئا لەو سەرهەڵدانەی شیعر پەست دەبم بۆم ناچێتەوە سەر ڕێڕەوی شیعر .
ئاخر بۆ من شیعر هەڵڕشتنی هەستی خامۆشی و جوانی و ویستی بنیاتنانە نەک گلەییکردن و پیش بەخۆداخواردنەو و سەرکۆنەکردن.
تەماشا کە کە لێرەدا کە ئەم چەند دێڕەی خوارەوە هەرچەند هیچ پەیوەندییەکیشیان بەبابەتەکەی تۆوە نییە بەڵام بزانە شیعرم جۆن لە گوڕەوشارداوە کوا جوانی ، کوا عەشق کو ڕاز و نیاز. ئەوەی من ویستومە بیڵێم باشترە بە وتار بگوترێت نەک بە شیعر بۆیە جاری پێشتر لای بەڕێزت داوای لێبوردنم کرد لەوەی کە هەوڵی ژان کردن بەشیعرەوە بدەم ، ئەمە هەوڵیک بوو هەر ڕۆژێک دوای ئەوەی بەڕێزت بە ئارامی پێشنیاری ئەوەتکردبوو کە بیر لە شیعری شارێک بکەمەوە بزانە برینی چ کوڵەواریەکی شار تیامدا کولایەوە.
باشە شار چ گوناهێکی کردووە؟
وا لە ژێر کەپرۆکەیەیکی گەردووندا، کزکراوە!
بەڵێ! بەڵێ لە گەڵ تۆمە
تۆی جاران لەبز شیرین، مەخابن ئێستا زۆر بڵێ
تۆی جاران ویژدان هەژێن، مەخابن نوکە پەیمان شکێن
بڕۆ ...دێڕ دێر بە دەفتەری یادەوەریەکانتدا بچۆرەوە
کامە وشەی ؟ کامە پیتێکی ڕازاوەی نێو هەناوی ئەو دەفتەرە
سوور سوور نەبووە بە جگەری پژاوی لاوێکیی شار
بڕۆ قەدپاڵ قەدپاڵ لە نزاری نێو کەژەکانی ئەو دەفتەرە وورد بەرەوە
پەڕە پەڕەی گوڵەکانی بۆن پێوەکە
کامە پەڕەی گوڵێک نییە
بۆی شەونمی نێوچاوانی لاوێکی شاری لێنەیەت
ئێستاش ئەوەتا پێت دەڵێم جاوی لێکە
ئەها ئەزمەڕی گرمۆڵەبوو دەست لە ئەژنۆ ناکاتەوە
چونکە ئەوە حەفدە ساڵە لاوە کوردی بێکار ڕایی دەکات
چییە؟ ئەوە چۆنە کە نایبینیت؟
خودا نەکردە خۆ کوێر نەبویت
دیارە هەروەک لاوێکی شار بە گوکانمدا چرپاندی
ئەو کوێر نییە ،بەڵکە{جوتێک کەپی نیلکلی لە جاودایە}
دەبینیت هەڤاڵی ئارام من خوازیار بووم شار بەگوڵ دابپۆشم کەچی خەیاڵم بە چ لایەکدا پێچی کردەوە ،ئەوە بۆیە دەڵیم کە شیعر و من هەریەک لە بەرێکی ڕوبارەکەین و پێ دەچێت لە شەڕەجەنگی شیعردا کوڵەوار بم.
دیسانەوە دەستخۆشیت لێ دەکەم
هەوار
نه‌ناسراو - 22:03 - 20.4.2008
سوپاس بۆ خه‌نده و هه‌وارتان
سه‌رچاوان خه‌نده . سوپاس بۆ سه‌ردانه‌كه‌ت
......................................................
هه‌وار گیان
من ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت ، شیعرنوس نیم ئه‌وه‌نده‌ی ، شیعر دۆستم ، یا هه‌ناسه‌ی بۆنداری چكلێته شیعرێك به‌سه‌ر قه‌ڵه‌مدا بڵاوبۆته‌وه ، كه زۆر جارانیش به ڕێنوسی په‌خشان دایده‌ڕێژم ، تا خۆم له گێژاوی شیعر دور ڕابگرم . راست پێت بڵێم هه‌ندێ شتیی درێژم هه‌ن یا ئه‌وانه‌ی لێره‌دان به‌شێكن له بابه‌تێكی درێژتر ، ناوێرم ده‌ریانخه‌م ده‌مه‌وێت پیشانی حه‌كیمێكیان بده‌م . هاوڕێیه‌كم هه‌یه هه‌رچه‌ند ده‌ڵێم ئه‌وه‌م به‌چاوێك بۆ ته‌ماشابكه كه كه‌م‌وكورتیه‌كانیم بۆ ده‌ربخا ، كه‌چی هه‌رجارێ ، له ساته‌كانی پیشوتر خراپ تر وه‌ختێ دێته‌وه لام ده‌كه‌وێته پیا هه‌ڵدان و به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌ڵێ تۆ قسه‌ی ئاسایشت شیعره ، به‌ڵام خۆم ناتوانم خودم قایلكه‌م به‌وه‌ی كه ببمه شاعیر ، وای كه ناخۆشه ..ههههه
به‌ڕای من شیعر وشه‌یه‌ك یا وشه‌گه‌لێكه كه پێناسه‌ی تایبه‌ت هه‌ڵناگرێت ، هه‌ركه‌س به شیوازی خۆی و پێناسی خۆی ده‌ینوسێته‌وه . تێكست ، ناوه‌رۆك ، بابه‌تی سه‌ره‌كی و لاوه‌كی توله‌ڕێگاكان و رێی ئه‌سڵی، شۆڕبونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه ، موسیكی ده‌ستپێك و كۆتایی ، موسیكی خودی وشه‌كان ، موسیكی پاشبنه‌مای خودی شیعره‌كه، جوانكاریی وشه‌سازیی موسیك، هتد .......
موسیك هه‌یه قورس و گرانه هه‌شه ئاسانه و زوو له‌به‌رده‌كرێ ، هه‌ناسه‌ی موسیك هه‌ندێ جار هه‌موی ئیقاعه، و وه‌ختی تر هه‌یه هه‌ناسه‌ی قوڵ و هه‌واییه ، شوێن كه‌وتن و تا ئه‌خیر و گوێ گرتن له حیكایه‌تی ناو شیعر زۆر گرنگه كه خوێنه‌ره‌كه‌ی تا دوایین وشه‌كان ببات ، كه ته‌واو بوو هه‌ستێك له‌لای دروست بێ خۆشی نه‌زانێ چیه ، ره‌نگه ئه‌و چه‌ند دێره‌ی كۆتایی ئه‌و هه‌سته دروست بكه‌ن .
ئه‌وه‌ی شیعر له قسه‌ی ئاسایی جودا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه بە ڕای من ، كه به قسه‌ی ئاسایی ناتوانرێ ده‌ربڕینی لێ بكرێت . گه‌ر له دونیایی واقعدا به یه‌كێ بڵێی ئه‌مرۆ له گه‌ڵ شاردا فڕیم یا شه‌ڕم كرد یا گله‌ییم لێ كرد ، گاڵته‌ی به عه‌قڵت دێت و به شێت و خه‌ڵه‌فاوت ده‌زانێ . دواجار شیعر حاڵه‌تێكی ئه‌ده‌بیه ، نوخبه‌ییه ، به تایبه‌ت ئه‌و شیعرانه‌ی كه دونیایه‌ك مه‌عریفه‌یان له دوتوێیاندا هه‌ڵ گرتوه . ساده‌ترین شیعریش ئه‌وانه‌ن كه شیعری گۆرانین ، هه‌ڵبه‌ت هه‌موشیان نا .
ئه‌زانی هاوڕێیه‌كم ده‌ڵێت كه شیعر ده‌خوێنمه‌وه ، لایه‌كی چاوم ده‌به‌م بۆ گۆشه‌یه‌ك كه تیایدا به ده‌م خوێندنه‌وه‌ی وشه‌كانه‌وه هه‌وڵده‌ده‌م به فڵچه‌یه‌ك له‌سه‌ر تابلۆیه‌ك بیانكه‌م به ڕه‌سم و بیانكێشم تا سات به ساتی دیمه‌كانی به ته‌واوه‌تی له لام به‌رجه‌سته ببن و هه‌ستیان پێ بكه‌م .
ئه‌و نوسینه‌ی تۆ شیعره، ئه‌زانی ئه‌وه‌ی تۆ پرسیاری به‌رهه‌م هێناوه ، كه له ده‌قه زیندوه‌كاندا نەبێت به‌دی ناكرێن ، سیحرێكی جوان له وه‌سفه‌كانتا بونیان هه‌یه ، كه‌مێك حه‌زت له شیكردنه‌وه هه‌یه كه " به‌رای من ئه‌و شیكاره بده‌یته ده‌ست خوێنه‌ر خۆی به دوایدا بچێ "، ره‌نگه توڕه‌ییه‌كی رۆمانسیش هه‌بێت ، دواجار دروست ئه‌وه‌ی وتوته وایه و به‌سه‌ر خۆتتدا ده‌سه‌پێ ، كه‌واته وه‌ك وتوته، كه تۆش غه‌در له خۆت ده‌كه‌ی .
Aram - 23:57 - 20.4.2008
کۆمێنتی بێ‌ناو
کاک ئارام ڕاسته ده‌شێت كارێكی قورس بێت كه تۆ خۆت حه‌ز نه‌كه‌یت به شاعیرێك بناسرێت و كاتێك هه‌ڤالان و دۆستان بیانه‌وێت به زۆری زۆرداری پێچوانه‌كه‌یت پێ بسه‌لمێنن، لێ بێگومان هەڵبه‌ت من بۆیه تۆ به شاعیر ده‌زانم چونکە هه‌روه‌ك خۆت ده‌ڵێیت هه‌ناسه‌ی شیعر له ڕۆحی نوسینه‌كانتدا هه‌ن بۆیه كه هه‌رچییه‌ك بنوسیت ده‌شێت ئه‌گه‌ر خۆی لە خۆیدا شیعریش نه‌بێت به ئاسانی ده‌توانێت به‌رگی شیعرێك له به‌ری خۆی بكات. ده‌شێت ئه‌و بۆچونه‌ی تۆ لە خۆ بەدوورگرتن و دان نان بەوەی کە شاعیر بیت یان بە ئاسانی بتوانیت رۆحی شیعر بەبەری بیرۆکەدا بکەیت له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت كه{ شاعیر} ناوێكی زۆرگه‌وره و سامناک بێت لە نەستتدا بەشێوەیەک دوودڵی دڵه ڕاوكێت تیادروست بكات له‌وه‌ی كه نه‌با كه‌م و كورتی له شیعرێكتدا كه به‌رهه‌می بێنیت هه‌بێت. هەرچەند ترسێکی وا زۆر ئاساییە بەلام بەڕای من هەرگیز نابێت لەمپەڕێک بێت لەبەردەم هەوڵداندا بۆ دەربڕینی هەستی ساحیرانەی شیعری.
هه‌رحی به‌نیسبه‌ت منه‌وه‌یه من ده‌زانم ده‌ستی شیعر نوسینم وە سترکتۆری شیعری هەیە و ئه‌گه‌ر هه‌ولی گرانتری بۆ بده‌م و كاتێكی شایسته به شیعر ته‌رخان بكه‌م بۆ له‌به‌رگرتنی تارای شیعر به سه‌بابەتێكتێكدا، به‌ڵام من لام وایه من کەسێکی کەلەلام له داڕشتنی ئه‌و بابه‌تانەی كه دكرێت شیعرێک زۆر دڵڕفێنانە بیانخولقێنێت و ئەمە جگە لەوەی من هەست دەکەم بابه‌ت له شیعره‌كاندا ده‌شێوێنم و باده‌ده‌مه‌وه بۆ ئه‌و ناوه‌رۆكانه‌ی كه باشتره به گوتار سه‌روگوێلاكیان لە قاڵب بدرێت.
ده‌شێت من به هه‌ڵه شیعرم بۆ بابه‌تگه‌لێك به‌لاوه جوان بێت كه بۆ خۆم له ده‌ربرینیاندا به‌وێنه‌ی شیعر لاواز بم ، جونكه وەک خوێنەر کاتێک شیعرێک دەخوێنمه‌وه لەو شیعرە دەخوازم ساتێك له سترێس و ساتێك له ئاه و ساتێك له بێ هیوابوون دامببڕێت ، نەک هەرئەوە بەڵکە لێی داوادەکەم کە ساتێك له هێمنی و ساتێك له گه‌شی و ساتێك له خه‌نده‌م پێ ببه‌خشێت . به‌لای منه‌وه ئه‌وه په‌یامی شیعره ، بۆ من هه‌چ شیعرێك هه‌وێنی ئه‌و په‌یامه له‌خۆ نه‌گرێت شیعرێكی قورسه له‌سه‌ر دل و نامۆیە بە ڕۆح. جا من له به‌خشینی ئەو رۆڵه به شیعر لە بابتێکدا کە دەخوازم بیجوڵێنم یەکجار دوورم و بگرە هەست دەکەم دەتەڵاتم پیایدا ناشکێت ، بۆیه ده‌ڵێم من له كوێ و شیعر له كوێ نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی ترسم له‌وه هه‌بێت ببمه شاعیر . ئاخر مرۆڤی كورد خۆی له ده‌رد و خه‌مدا سیخناخه و هه‌وری خه‌م بۆ تۆزقاڵێكیش ناخوازێت لێی به‌دوور كه‌وێته‌وه و بەرۆکی بەربدات { با ئەو مرۆڤە نوخبەش بێت ، هەرچەند من زۆر لە نوخبەکاری ئەدەب دڵگرانم} ئیتر بۆ منیش بێم بە بابه‌تێک ده‌مه‌زه‌ردی خه‌مه‌كانی بكه‌مەوە به شئعرێك كه په‌یامه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی ئه‌وه بێت ساتێك خامۆشی ببه‌خشێت. ئێستا ڕه‌نگه كه‌مێك ڕوون بێت بۆ من له خۆدا ڕانابینم گیان بە شیحرێکی ڕاستی ببەخشم.
هەڵبەت تۆ وەک خۆت دەڵێیت کە زیاتر پەخشان بە ڕۆحت ئاشناترە بێگومان هەچ هەوڵێک بۆ دەربڕینی هەستت بە پەخشان گەلێک بەپێز دەبێت ئەمە جگە لەوەی کە دەکرێت شیعری هەستبزوێن بخوڵقێنیت.
سلاوی هەوارت لێ بێتەوە
نه‌ناسراو - 03:50 - 22.4.2008
|