| ئارام |
<%ArchiveInfo%>
هێشتا
هێشتا كاتژمێره‌كه‌ی ده‌ستم له‌و رۆژه‌وه كه پایزی تیا سه‌وزبوو وه‌ستاوه. هێشتا لێوی جێماوی سه‌رگه‌ڵاكان لاره لاریانه. هێشتا ئێواره‌یه‌كی ئه‌فسوناوی له‌چاوه‌ڕوانی دوو عاشق‌دا، مه‌سته. هێشتا شه‌كری مره‌بای ماچێ له‌شوێنی خۆی شیرین ده‌نوێنێ. هێشتا خه‌می دوری ڕیگا له‌كاروان له‌فیكردا ماوه. هێشتا سه‌كۆی دڵێكی شین وه‌ك هه‌ور ده‌گرمێنێ ، ده‌گری به‌سه‌ر باڵا و بۆنی خاكی جێ ژوانی ئێوارانێ . 18:24 - 4.6.2008 - ناردنی په‌یام
|