| ئارام |
<%ArchiveInfo%>
ڕه‌چێته‌یه‌كی تازههێشتا له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌كه‌دای . من نازانم ئاوێنه‌ت لێ بشارنه‌وه هه‌ناسه‌كانت به‌ره‌و كوێ ورد ده‌بن و شه‌پۆله‌كانی نیگات له كوێدا له‌نگه‌ر ده‌گرن. ئاره‌زویه‌كی ئه‌فسوناویت تێدایه، ئاخر كوا ئاوێنه ده‌توانێ ئه‌و هه‌موو جوانیه ببینێ. ئاوێنه ره‌قه و وشك بێ هه‌سته ئه‌سته‌مه بتوانێ ڕیشاڵه‌كانی خورپه و گه‌رمی دڵۆپه خوێنه‌كانت بژمێرێ . كه‌ی ئه‌و ده‌توانێ به‌رز و نزمی ترپه‌ی دڵت بدوێنێ كه‌ی بۆن و ته‌زوی هه‌ناسه‌ت ڕایده‌چڵه‌كێنێ ئه‌زانی، ئاوێنه ناتوانێ مۆسیقای ئه‌و پرچانه بهۆنێته‌وه نازانێ ده‌ستبخاته ناو نۆته‌كانی ژاكاندنی و سه‌مفۆنیای تاڵه‌كانی بنوسێته‌وه. نه ته‌ڕی لێو ده‌یبزوێنێ و نه جریوه‌ی ده‌نگ ده‌یپه‌شۆكێنێ نه نه‌غمه‌ی شه‌رمی چاو ده‌یهه‌ژێنێ . ئاوێنه شه‌وان ئه‌و هه‌موو ڕوناكیه‌ی له تۆدایه نایبینێ چاوه‌كانی كز بون و تاریك ده‌نوێنێ. ئه‌وه‌نده عه‌شقی ئه‌وینی ئاوێنه‌ی شه‌ویش خه‌وی پێوه ده‌بینی . خه‌وه‌كانت پڕبون له پارچه شوشه‌ی ورد هه‌ست به خوێنی به‌ری پێت ناكه‌ی خوێنێكی ئاڵ له بنه‌وه دڵۆپ ده‌كا. سه‌یرم لێ دێت ، ئه‌م هه‌موو خوێنه مه‌سته‌ت له كوێ بوو ئه‌م هه‌مو كاته‌ت له كوێ بوو ده ده‌ی دوركه‌وه لێی و واز بهێنه له‌م به‌زمانه ئاخر من بڵێم چی ، دكتۆر بۆی نوسیوی خۆت دووربگری له ئاوێنه ..11:17 - 23.6.2008 - ناردنی په‌یام
|