| ئارام |
<%ArchiveInfo%>
له‌وبه‌ری سیاسهتهوهیهکێک له خه‌سڵه‌ت وسیما دیاره‌کانی هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی بونی ڕای جیاواز و بیری جیاواز و جیاوازی ده‌نگه‌کانه . ئێمه‌ش وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد له مێژه گورزی تاک ڕه‌وتی و نا جیاوازی ده‌ده‌ین ، چ له‌لایه‌ن سه‌رکوتکه‌رانی کورد و، چ له ناو خۆشمان‌دا . ئێستا دوای ده‌رکه‌وتنی چه‌ندین ڕه‌وت و ڕوانینی جیا هێشتا ماومانه مامه‌ڵه‌یه‌کی دروست له‌گه‌ڵ پێشهاته نه‌ته‌وه‌یه‌کاندا بکه‌ین ، له باشترین باردا عه‌قل له بیرۆکه‌یه‌کی پیرۆزی مه‌زاری حیزب ده‌رناچێت. سیاسه‌تمه‌داره‌کانی ئێمه یاری پیرۆزکردنی خۆیان له‌سه‌ر و هه‌موو شت داناوه‌و سوێندیان خواردوه که ته‌نها بیر له خۆیان بکه‌نه‌وه. که‌س له نه‌ته‌وه جیاجیاکانی دونیا به‌قه‌ده‌ر کورد کلۆڵ و نه‌گبه‌ت نیه و نه‌بوه به درێژی مێژوو ، هه‌ر ده‌وڵه‌ته‌و هه‌ر زلهێزه‌و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک به ویستی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی چه‌پۆکی پیاده‌دات ، که‌چی سیاسیه‌کانی ئێمه هه‌رده‌ستخۆشی ده‌نێرن . تا وای کردوه که‌لێنێک له نێوان هاوڵاتی و حوکمه‌ت و ده‌سه‌ڵات و حیزب و هه‌مو شتێکا دروست بوه‌و ، که‌چی ده‌شڵێن بۆ کۆچ زیاده‌کات و گه‌نج به‌دیارمانه‌وه دانانیشێت. ئه‌وه‌ی که له‌ته‌واوی نه‌ته‌وه‌کانی دی‌دا بینراوه‌و ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه که میلله‌ت و هاوڵاتی متمانه‌یان به بونی خه‌مخۆرێک ، بونی حیزبێک ، بونی ده‌سه‌ڵاتێک ، بونی حکومه‌تێک هه‌بێت ، که له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه کاتێ هاوڵاتی هه‌ست به بونی خۆی ده‌کات و هه‌ست به بونی ده‌ستێک ده‌کات له پشت باشکردنی ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌تی و به‌رگری لێ ئه‌کات ئاماده‌یه له‌پێناو مانه‌وه‌ی وه‌ک هاوڵاتی و له‌ساته‌وه‌ختی ته‌نگژه‌کاندا ببێته‌وه به پێشمه‌رگه. " جیاوازی" پێوستیه‌کی زیندوی ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌یه ، ژیان به ده‌نگی جیا و بیروڕای جیا ده‌گه‌شێته‌وه و ده‌چێته پێش ...... پاش گله‌یی و گازنده ، پاش ماوه‌یه‌ک له ڕاوه‌ستان ، پاش ماوه‌یه‌کی درێژ له کێشمه‌کێشم ، نه‌وشیروان مسته‌فا جێگری سکرتێری یه‌کێتی نیشتمانی ده‌ستکێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاندو ده‌یه‌وێت سه‌رپه‌رشتی دامه‌زراوه‌یه‌كی رۆشنبیری- ئیعلامی بکات . عه‌بدوڵا حه‌سه‌نزاده له حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران جیابۆوه و به‌نیازه درێژه به کاری سیاسی خۆی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م حیزبه بدات ، عوسمان ئۆجالان بوونی خۆی وه‌ک پڵاتفۆرمێکی جیا راگه‌یاند . هه‌ر یه‌ک له‌م سێ که‌سه پاشبنه‌مایه‌کی ( باکگراوه‌ندێکی ) کار و چالاکیان هه‌یه که دیارن و هه‌ریه‌ک له‌وان که‌سایه‌تی باڵاده‌ست و ده‌سه‌ڵات بزوێنن. پرسیارێک که جێی خۆیه‌تی لێره‌دا بکرێت ئه‌وه‌یه کامه له‌م سێ که‌سه ناسراوه له ئه‌نجامی ململانێیه‌کی فیکریانه‌وه ، جیاوازی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن ، کامه له‌مان زاده‌ی به‌هه‌مهێنه‌ری بیرۆکه‌یه‌کی جودان که بڵێین ئۆخه‌ی باڵێکی دی فیکری کوردی هاته ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیمانه‌وه که باوه‌ڕی جیاوازی خوازی فیکریمان گه‌شه‌ی پێدێت. یان ئایا ئه‌م جیابونه‌وانه‌ش وه‌ک ئه‌وانی دیمان ، جگه له توندوتیژی فیکری و قسه‌بۆیه‌ک داتاشین و هه‌ڵبه‌ستن چیدی به دوای خۆیدا ناهێنێت . چه‌نده لێره‌دا جیابونه‌وه روداوێکی ئاسایی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ماڵی کوردیه ئه‌وه‌نده‌ش مه‌ترسیداره ئه‌گه‌ر بنه‌ماکانی جیاوازی له‌سه‌ر بناغه‌ی پێشکه‌شکردنی باشتر و به‌رنامه‌ی هزری باشتر . ئایا ئێمه ئه‌م جیابونه‌وه‌یه بۆ ده‌که‌ین . خه‌ڵکی سیاسه‌ت و پێداویستی ناوخۆییان سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یان دیاری ده‌کات ، که‌چی لای ئێمه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی دراوسێکانمان سیاسه‌ت و پێداویستی ناوخۆمان بۆ دیاری ده‌که‌ن . چه‌ندێک جیابونه‌وه‌کانی ئێمه بزاڤی میللی و گیانی ئینتمایان له لای هاوڵاتی گه‌شانۆته‌وه . ئایا له به‌رئه‌وه‌ی مێژوی پێکهاته‌ی حیزبی ئێمه که له بناغه‌دا له‌سه‌ر ئه‌ساسی تاکه حیزبی بنیاتنراون بۆیه ئێستا له ساته‌وه‌ختی تێکشکانی ده‌سه‌ڵاتی تاک حیزبی دا ده‌بێت ئه‌وانیش تێکبشکێن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که هه‌ر سێ جیابونه‌وه‌که سێ دیدگا و به‌رهه‌می سێ پانتایی جیاوازن ، به‌ڵام دواجار له ساته‌وه‌ختی بونی یه‌کده‌نگی و پێکه‌وه‌بوندا له که‌رت که‌رت بون و په‌رش وبڵاوبونی ده‌نگه‌کاندا ئه‌وه‌نده‌ی تر هاوڵاتی توشی نامۆ بون و دورکه‌وتنه‌وه ده‌کات . هه‌ریه‌ک له‌م سێ جیابۆ‌وه‌یه قسه‌یان له‌سه‌ر ڕێفۆرمه ، به‌ڵام ئاخۆ ڕیفۆرم و ده‌سه‌ڵاتخوازی له‌م یاریه‌دا چ ده‌ورێک ده‌گێڕن ، چه‌نده به‌ڕاست ئه‌مان ڕیفۆرم خوازبوون ، ئه‌گه‌ر چاوێکی خێرا به مێژوی هه‌ریه‌ک له‌ماندا بگێڕین کاتێ که خۆیان له‌وپه‌ڕی توانا و ده‌سه‌لاتیاندا بون و له ناوه‌ندی بڕیارداندا بون چ جۆره ڕیفۆرمێک هاتنه‌گۆڕێ؟ لێره‌دا ده‌توانین بپرسین ئاخ‌و ده‌کرێت ڕیفۆرم بکرێته بیانوی ده‌سه‌ڵاتخوازی . بۆنا ڕه‌نگه ڕیفۆرمێکیش موسته‌حه‌ق بێت ده‌سه‌ڵات بگرێت ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی ڕۆشنی کاری هه‌بێت .. ڕیفۆرم له بونی ڕای جیاوازدا یه‌کێکه له‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی که ده‌بێت حیزبی ئێمه به عه‌مه‌لی کاری پێبکه‌ن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕیفۆرم بۆ ئه‌وه‌بێت گروپێک له به‌رامبه‌ر گروپی دوهه‌مدا دروست بکات ، کاری ئه‌وه بێت خه‌ریکی ژماردنی هه‌ڵه‌کانی ئه‌وی دی بێت ئه‌مه ده‌بێته چاو‌دێر نه‌ک ریفۆرم، ساده‌ترین بنه‌ماکانی پێکهاتنی ڕیفۆرم به‌رنامه‌ی رون و ئاشکرای کاره ، واته له ساده‌ترین پێناسه‌دا ڕیفۆرم کاره ، پێشنیاره ، به‌رنامه‌یه نه‌ک ره‌قیب بون و هه‌ڵه ژماردن .چه‌ند خۆش ده‌بووگرفته‌کانی هه‌رسێ گروپی ڕیفۆرم له‌سه‌ر بناغه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌و مافی نه‌ته‌وه‌وناساندی خاک و زمان بوایه ... زۆر بێ هیوام له‌وه‌ی که چ گروپه ڕیفۆرمخوازه‌که‌ی عه‌بدوللای حه‌سه‌نزاده له‌کوردوستانی رۆژهه‌ڵاتدا و گروپه عه‌سکه‌ریه‌که‌ی عوسمان ئوچالان له کوردوستانی باکوردا و گروپه ڕیفۆرمخوازه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له کوردوستانی باشوردا بتوانن هیچیان بۆ بکرێت بێجگه له‌و چاوه‌ڕوانیه‌ی که کورد له ئه‌مریکای ده‌کات یا تۆ بڵی ئه‌م سێ ڕه‌وته بڕیاری دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌ی نه‌ده‌ن بۆیه وا جیابونه‌ته‌وه . ..... خۆزیا وابا .. خۆزیا هه‌ڵه‌بام ....... 14:07 - 7.12.2006 - ناردنی په‌یام
|