| دایمه نه‌نكم ئاوای ده‌گوت |
<%ArchiveInfo%>
لێی پاڕامهوهله به‌ره‌به‌یانی قه‌سیده‌یه‌كی شۆخ پارامه‌وه له‌گه‌ڵ ریزبه‌ندی وشه‌كانیا ڕه‌نگم كا. له توێی په‌ڕه‌ی تاڵی په‌رچه‌می وشه‌یه‌كیم بئاڵێنێ. له‌ته‌ك خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌كانیا به ڕوناكی ئاشتم كاته‌وه له فه‌رامۆشی ده‌رم بێنێ. لێی پاڕامه‌وه.... هه‌رئه‌وه‌نده.... له تاریكی هه‌ناسه‌كانی شه‌و ده‌ركه‌وه و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م په‌نجه‌ی زه‌ردی خۆرا تڵوعێك به له‌سنگما هه‌ڵاله‌ی حه‌زێكی گه‌رمی چرۆ بپیتێنه له‌رزی لێوی سه‌وزی سۆزێك به . پڕ به له په‌نجه‌ره‌ی كراوه به ڕوی، به‌ختی به‌هارا. گیانێكی پرشنگداربه‌و بدره‌وشێره‌وه. نه‌وره‌سێكی سپی به هه‌موو وه‌رزه‌كان پڕكه له گه‌رمیان. مۆسیقایه‌ك به پڕ له باڵ و پڕ له فریشته‌ی میهره‌بان. نیشتیمانێك به پڕ له لێدانی دڵ . چارۆكه‌یه‌ك به كه‌شتی له‌نگه‌رگرتوی چه‌ند ساڵه‌ی گوێی كه‌نار به قوڵاییه‌كانی ده‌ریا شاد بكه‌وه
11:30 - 29.11.2008 - ناردنی په‌یام
|