| ئارام |
<%ArchiveInfo%>
مێش تیڤیتوخوا به‌ڕاست یه‌ک ڕجا ، خێرتان ده‌گات ئه‌گه‌ر خزمی مه‌نسولتان هه‌یه ، ئه‌گه‌ر خزمتان هه‌یه گاردی مه‌نسوله‌کانه ، کوره ئه‌گه‌ر گاڕدی مه‌نسوله‌کان دراوسێتانن ، کوره ئه‌گه‌ر گاردی مه‌نسوله‌کان دراوسێی خزمه‌کانتانن ، خێرتان ده‌گات و ده‌ستم دامانتان. یان ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێکی دی ده‌ناسن له‌و تی‌ڤیه دامه‌وه کارده‌کات پێیان بڵێن ئه‌و مێشانه‌ی ستۆدیۆی سه‌ته‌لایتی زاگرۆس خه‌و و خۆراک و ژیانیان لێ حه‌رام کردوین ، به‌شکوو چاره‌یه‌کیان بۆ بدۆزنه‌وه ، دوێنی شه‌و ئه‌و گه‌نجه به‌سته‌زمانه‌ی به‌رنامه‌ی پێشبڕکیی گۆرانی هه‌بوو ، باوه‌ڕ بکه‌ن له‌تاو ئه‌و مێشانه دۆڕاندی و له موسیک لای ده‌داو ئاوتی ده‌کرد . ئه‌وشه‌وه‌ی تریش ژنێک باسی نایه‌کسانی ده‌کرد له‌تاوی مێشه‌کانی ناو ستۆدیو، وتی مێش رێگه له یه‌کسانی ژن و پیاو ده‌گرێت . به‌وخوایه ئه‌م جاره یه‌ک مێش ببینم ناوی تیڤیه‌که‌تان ده‌که‌مه مێش تی‌ڤی . ئه‌گه‌ر به‌زه‌یتان به میوانه‌که‌تاندا نایه‌ته‌وه به‌زایتان به ئێمه‌دا بێته‌وه . من هه‌ولێر باش شاره‌زام به‌ڵام نازانم ئاخۆ ده‌بێت به‌و زوانه هیچ گۆشتفرۆشێکیان له‌ونزیکانه نه‌کردبێته‌وه و له‌وێوه مێشه‌کان گوزه‌ر بکه‌ن بۆ ناو ستۆدۆ ، یان خوا پێمنه‌گرێت له باخه‌که‌ی ئه‌ودیو کارمه‌ندانی تی‌ڤی گۆشت ده‌برژێنن. ده‌ستم دامانتان تا که‌سایه‌تیه‌کی ناودار نه‌هاتوه‌ته ناو ستۆدیۆ چاره‌ی ئه‌و مێشانه بکه‌ن ده‌نا حه‌یاو شه‌ره‌فمان ده‌چێت . یه‌ک شتی تر توخوا ئه‌گه‌ر پێتان وتن ، ئه‌م خاڵه‌شیان بۆ زیاد بکه‌ن ، ئه‌مڕۆ به‌یانی باشی زاگرۆس تی‌ڤی باسی ئیره‌یی واته غیره ی ده‌کرد ، خه‌ریک بوو ده‌ست بکه‌م به گریان له تاو بێ ئاستی ڕاده‌ی زانیاری پێشکه‌شکه‌ران ، با قسه له شتێک نه‌که‌ن که زانیاریان له‌سه‌ر نیه، ئه‌گه‌ر ده‌شیانه‌وێت باسی شتێک بکه‌ن با زانیاری وه‌رگرن و بخوێننه‌وه گه‌ر ناش خۆ ده‌توانن شت ئاماده‌بکه‌ن و ئاماژه به سه‌رچاوه‌که‌ی بکه‌ن تا بینه‌ریش سود له سه‌رچاوه‌کان وه‌رگرێت نه‌ک وه‌ک باسه‌کانی سه‌ر ته‌نور و چاخانه‌کان که هه‌ر که‌س له ئاستی خۆی قسه‌ده‌کات و نازانێت چی ده‌ڵێت و له کوێ ئه‌م قسه‌یه وه‌رده‌گرێت پیایدا ده‌کێشێت. 14:16 - 18.12.2006 - ناردنی په‌یام
|