| دایمه نه‌نكم ئاوای ده‌گوت |
<%ArchiveInfo%>
جەژنت جوان
گوڵی ئاویی له کامه خه‌راباتی ئه‌م زه‌مینه‌دا تێکه‌ڵ به نوتفه شه‌رابه ڕژاوه‌کانی من ده‌بی گوڵی ئاویی له کامه ده‌ریای چاوێکی گه‌شتدا روخسارێکی شه‌رمنی من هه‌ڵده‌گری گوڵی ئاویی له‌کامه وێستگه‌ی چاوه‌ڕوانی به‌یانیه‌کتدا وه‌ک تاوسێکی مێینه په‌ڕه‌کانت ده‌نه‌خشێنی گوڵی ئاویی له‌کامه نوێژی جه‌ژنانتدا به به‌رۆکی دوعایه‌کتمه‌وه ده‌لکێنی گوڵی ئاویی، ماسیه سره‌که‌که‌ی ناو سینه‌ت له کامه پیاسه‌ی ، کامه قوڵاییدا ده‌گه‌ڕێ گوڵی ئاویی ، ئه‌م جه‌ژنه له‌گه‌ڵ شوشه‌یه‌ک بۆنی لاملتا ده‌چمه ژوان ده‌چم له لای هه‌ور چه‌ن گه‌ردێک هه‌ناسه‌ی ته‌ڕ کۆده‌که‌مه‌وه ده‌چم هه‌ناسهکانی تۆ له هه‌ور وه‌رده‌گرمه‌وه ئه‌وساتانه‌ی له ژوانه به‌جێماوه‌کانی که‌ناری مه‌ستیدا به ئه‌مانه‌ت له‌لایم دانا. گوڵی ئاویی ئه‌م جه‌ژنه له‌گه‌ل لێوێک له پێکی لێوت . جه‌ژنت جوان گوڵی ئاوی 02:28 - 4.1.2009 - ناردنی په‌یام
|