| ئارام |
<%ArchiveInfo%>
چیرۆکی کتێبێکی سوتاونوسەر تا بابەتێک بە بوون دێنێت یان بەرهەمێک و شاکارێک وەردەگێڕیت زۆر ماند و دەبێت و ڕۆحی دەبێت بە ئاو ئەوەی کە دەبێتە پرسیار لێرەدا ئاخۆ بەربەری بۆ ئاوا بەربەریانە کەوتۆتە گیانی کۆرپەکەی و دەستی دەچێتە کوشتنی ئەو منداڵە ، ئەگەر بەبەری بخرێتە مەحکەمەی ئەدەبیەوە چی دەڵێت و ئەم کارەی خۆی چۆن پاساودێنێت، هیچ یاسایەکی ئاسمانی و سەرزەمینی قبوڵی ناکەن کەس منداڵی خۆی بسوتێنێت ! ئایا ئەمە توندوتیژی ئەدەبی نیە؟ کێ لێی بەرپرسە؟ وەرگێڕ ؟ یان خوێنەر؟ یان دوبارە دەسەڵات!؟ دەسەڵاتی چاپ و بلاوکردنەوە ؟! بەربەری لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوە سەرەتاییانەی لەگەڵیدا کراوە لە دادگایی ڕۆژنامەکاندا دانی بەم کارەیدا ناوە و وتویەتی کە گوایە لە ترسی تۆز لی نەنیشتنی کتێبەکە لەسەر لێواری شۆستەی شەقامەکانی شار ئەم کارەی ئەنجام داوە ، هاوکات دانی بە تاوانەکەیدا ناوەو وتویەتی بۆیە ئەم کارەشم کردوە تا کتێبەکەم نەچێتە ژێر پێی ڕێبوارانی ڕێوە . ڕاستە نوسەر یان وەرگێڕ هەقی هەیە شانازی بە بەرهەمەکەی خۆی بکات و نازی پێوە بکات، بەڵام هەمیشە وا باوە کە نوسەر یان وەرگێڕ پاش ماوەیەک لە بڵاوکردنەوەی بابەتێکیان دەڵێن ئەگەر ئێستا هەمان بابەت بڵاوبکەینەوە ئەوا باشتر دەینوسینەوە و لاوازیەکانی لادەبەین، لێرەدا مەرج نیە ئەوەی ئەوان هەستی پێ دەکەن و بە لاوازی دەزانن هەمان هەست لای بەرامبەر و لە لای خوێنەر دروست بێت ، کە وایەبە بڕوای من زێدە ڕەویە گەر بوترێت خوێنهران بههای ئهم كتێبه چاكه نازانن . هیچ کات خوێنەر بهرپرس نیه له نهخوێندنهوهی دهقێک یان کتێبێک یا شاکارێک ... ئەوەندە نوسەر زۆر بوە ، خوێنەر ئەوەندە دەقی ناشیاو ناخۆشی خوێندۆتەوە ، ئیتر دەقە جوانەکانیش خوێنەریان نەماوە. کێشە بە ڕای من لێرەدا زۆری نوسەرە ، و خوێنەر نیگەران بوە لە بێپێزی بەرهەمەکان ، پێموابێت سەمەدی بەهرەنگی قسەیەکی هەیە کە دەڵێت ئەوەندە نوسین و کتێبی باش هەن ئەگەر مرۆڤ هەموو تەمەنی خۆی سەرف بکات لە پێناوی خوێندنەوەیاندا فریا ناکەوێت ، هەر بۆیە دەبێت بە ئاگابین کە چی دەخوێنینەوە ، بۆیە ئەگەر لە ناو ژیانتدا کتێبێکی خراپ بخوێنیتەوە ئەوا مانای وایە کە شانسی خوێندنەوەی کتێبێکی باشت لە دەست چووە، جا وەرە تۆ زۆرێک لەو کتێبانەی دەیانخوێنیتەوە خراپ دەرچن ، بزانە چەندە زەرەرمەند دەبیت و چەندی باشت لەدەست دەردەچێت و فریای خوێندنەوەیان ناکەویت ...... لە دونیادا وای لێهاتوە ، کتێب هەیە زۆر سەرف دەبێت هەشە سەرف نابێت. مەرج نیە ئەگەر کتێبێک سەرف نەبوو یەخەی خوێنەر بگرین، وەک وتم یەکێک لە هۆکارەکان خودی نوسەرانن، زۆرن ئەو نوسەرانەی لە هەموو تەمەنیاندا تەنها یەک شاکار و چەند بەرهەمێکیان هەیە بەڵام پەیتا پەیتا چاپدەکرێتەوە و بگرە بە دزیشەوە کۆپی دەکرێت ، و نرخەکەشی دووقات گرانتر دەبێت.. دواجار ماوەتەوە بڵێم با زوڵم لە خوێنەر نەکرێت، خوێنەر نەکرێتە زاڵم ، ئەوە نوسەرە کە خۆی زوڵم لە خۆی دەکات .
14:55 - 26.12.2006 - ناردنی پهیام
|