<%ArchiveInfo%>
ئەم کتێبە تازانە لە کوردستان کەوتنە بەردیدەی خوێنەران ناونیشان جۆر کارەبا نایەتەوە دۆکیومێنتاری ئەمشەو کارەبا هەیە خەیاڵی عیلمی کارەبا و دەنگدان سیاسی من کارەبام هەیە کەواتە من هەم فەلسەفی کارەبا و پیاوخۆران شانۆنامە کارەبا وردیلەکە چیرۆکی مناڵان ماڵیک پڕ پڕ لە کارەبا شیعر و خەیاڵ و فەنتازیا چۆن بزانین کارەبا هەیە ؟ ئەندازیاریی ( بۆ پێشکەوتوان ) کورد و بێ کارەبایی لێکۆڵینەوەی مێژویی کارەبا و ئەعصاب دەروونناسی خۆزگە کارەبا بوومایە شیعری نەوجەوانان کارەباسالاریی یان مەرگەسات؟ فیمینیزم سەد شایەتحاڵی کارەبای بەردەوام مێژوویی عەمودەکانتان بەرنەوە ! زنجیرە وتاری ئۆپۆزیسیۆنیانە کارەبای ڕووت چیرۆکی سێکسی ژەنەڕاڵەکانی کارەبا عەسکەری ئەحکامی هاتنەوەی کارەبا لە هەر چوار مەزهەبەکەدا ئایینی *** *** *** کارەبا واتە بەرق ، دۆکۆمێنتاری واتە بەڵگەنامەیی ، عەمود واتە دارتێل لەسیخورمەوە .......................................
22:13 - 10.1.2007
-
کۆمێنت بێ‌ناو
بابەتی جوان چاپ کراوه،وادیارە دەزگای رۆشنبیری ئەرکی دەزگای کارەبای وه ئەستۆ گرتووە.مەخابن خۆ بەرپرسان ئەم بابەتانە ناخوێننەوە باستر وایە هەمووی بسوتێنین لە جێگای سووتەمەنی و کارەبا!!!!
رۆنان - 00:36 - 12.1.2007
کۆمێنت بێ‌ناو
هاهاهاهاها. ده‌ست خۆش. ده‌ردت داوه‌تێ.
خه‌م مه‌خۆ، خه‌یاڵی-عیلمیه‌کانی دۆنه‌که داکیومنتری ئێستان. :)
شۆرباوته‌ماته - 06:47 - 12.1.2007
ئارام و کارەبا
سڵاو ئارام ئەوە چۆنم بە جێ هێشت هەر وایە .
بەخوا دەڵێی کارەباکەی تۆش زیزبووە و نایەتەوە.
ئومێدی گەڕانەوە بۆ خۆت و کارەباکەت. لەگەڵ ڕێز
tawar - 03:18 - 30.1.2007
مازوو http://mazoo.blogfa.com
سڵاو .وێرای پیرۆزبایی ساڵی نوێ و نه‌ورۆزی کورده‌واری داواکارێکم لێتان هه‌بو. من ئه‌م پرسیاره له خۆم و چه‌ند که‌س له هاورێیانم ئه‌که‌م.داوا ئه‌که‌م له ئێوه‌یش له پێنچ که‌سی تر ئه‌م پرسیاره بپرسن. پرسیاره‌که:له‌و ساڵه‌ی وا تێپه‌ڕی چ رووداو گه‌لێک به لای خۆته‌وه گرینگ بوون و کاریگه‌ریان له سه‌رتۆ هه‌بو؟؟چ ئاڵ و گۆرێک لا تۆ دا پێک هاتووه؟؟تکایه به که‌یفی خۆت پێنچ دانه‌یان بنووسه!!
نه‌ناسراو - 01:04 - 21.3.2007
|