| ئارام |
<%ArchiveInfo%>
......... خانزۆر ڕاڤه له‌سه‌ر چیرۆک هه‌یه، یان زۆر پۆلێنکردنیش هه‌یه، ڕەنگ بێت نوێترینیان ئه‌و شێوازه کلاسیکیه ڕه‌تبکاته‌وه که چیرۆکی پێده‌نوسرێت و چیرۆک له کۆمه‌ڵێک وشه‌ی ساده‌و گشتیه‌وه ده‌باته فۆڕمێکی نوخبه‌یی (ته‌کنۆکرات) و وای لێده‌کات که ته‌نها که‌سانیکی دیاریکراو له مانا شاراوه‌کانی تێبگه‌ن، بۆیه سه‌ره‌نجام تێکڕای وشه‌کان به ڕاڤەکردن و له‌بری دانان بە ڕوداوه واقعیه‌کانیه‌وه ده‌لکێنین و بۆخۆمان به زیهنی خۆمان له شته‌کانی دی نزیک ده‌که‌ینه‌وه‌و لێکچوی بۆ داده‌تاشین، یاخود پێویستمان به چه‌ندین شیکه‌ره‌وه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌بێت تا له سومبوله شاراوه‌کانی ئه‌و ده‌قه‌مان بگه‌یه‌نێت. زۆرجاریش ئه‌م ڕاڤه‌کردنه سنوری نائاسایی ڕه‌تده‌کات ، ده‌چێته خانه‌ی نائه‌قڵانیه‌ته‌وه‌و ته‌مێک له خه‌یاڵ به‌ده‌وری ئه‌و ده‌قه‌دا دروست ده‌کرێت و ده‌برێته ئەودیوی ئاسمان ، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ڕاڤه‌کردنی تلۆربونه‌ی شوشه به‌تاڵه‌که‌ی عه‌باسی کیاڕۆسته‌می ده‌رهێنه‌ری ئێرانی‌دا ڕویدا، کە دواجار خۆی مه‌به‌ستێکی ئەوتۆی له‌وگرته‌یه نه‌بوه و ته‌نها ته‌کنیکێکی ئاسایی بوه، بە پێی قسەکانی خۆی.. له ڕاڤه‌کردنی" شاری مۆسیقاره سپیه‌کان" ی " به‌ختیار عه‌لی"دا کاتێک " شێرزاد حه‌سه‌ن " له‌قسه‌کردنیدا په‌نا ده‌باته‌وه بۆ به‌ر به‌ختیار وداوای لێده‌کات یارمه‌تی بدات تا وشه‌کانی بۆ ڕیزبکات به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی به‌ختیار هیچ بڵێت " ڕێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی"ی نوسەر که کۆڕگێڕ ده‌بێت ده‌ڵێت من پێم باش‌نیه به‌ختیار بکه‌وێته پای هیچ جۆره شه‌رح کردنێک و خۆی بدات له قه‌ره‌ی ڕاڤه‌ی ده‌قه‌کانی، تاخوێنه‌ر خۆی به دوای نهێنیه‌کانی وشه‌دا بگه‌ڕێ و هه‌رکه‌س له‌گه‌ڵ جێگه‌و ده‌وربه‌ری خۆیدا بیگونجێنێت. ڕه‌نگه بڵێن باشه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چ په‌یوه‌ندیه‌کی به تێ‌ڤێ‌وه هه‌یه، ئه‌م شێروڕێویه‌م بۆ ئه‌وه هێناوەتە‌وه. قه‌ده‌ر زه‌مانێکه کۆمه‌ڵێ چیرۆکی " عه‌زیز نه‌سین " ی چیرۆک نوسی به‌ناوبانگی تورکیم وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی له ترسی ئه‌و هاوڕیه‌م که کاتی خۆی پێی وتم " ده لاچۆ تۆ ئه‌وه چیته به عه‌زیز نه‌سینه‌وه گرتوته، واز له‌م کابرایه بێنه ، ئه‌و شتانه‌ی ئه‌و که‌ی چیرۆکن" ،ناوێرم هیچیان لی بکەم. ڕاسته چیرۆکه‌کانی " عه‌زیز نه‌سین " زۆر ساده‌ن ، وه‌زۆریان له حیکایه‌تی مشک وپشیله ده‌چن دوباره‌بونه‌وه‌ی زۆره ، عه‌زیز نه‌سین نه‌وه‌ی کلاسیکه به‌ڵام زۆرێک له ده‌قه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێستا‌و ئاینده‌دا ده‌گونجێن هەر لەوانیش دەدوێن ، ته‌نها عه‌یبی ده‌قه‌کانی عه‌زیز نه‌سین ئه‌وه‌یه که هه‌موو که‌س لێیان تێده‌گات ! ئه‌گه‌ر چیرۆکی " تیری له‌ی له‌م" بخوێنینه‌وه به زمانێکی زۆر ساده باس له گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵ بونی نوسه‌ر و ڕۆشنبیر ده‌کات، ئه‌وشته‌ی که من مه‌به‌ستمه لێره‌دا باسی بکه‌م ، گه‌نده‌ڵ بونی ڕۆشنبیر ، کە زۆر کەم توانراوە لەلای ئێمە لە دەقێکی ئەدەبیدا یا لە چیرۆکێکا وەک هەر دیاردە و دەرد و بەسەرهاتێکی کۆمەڵایەتی دی بەسەر بکرێنەوە. هەر بۆیە ڕەنگە من پێویستم بەوەبێت بڵێم " تیری له‌ی له‌م ......... خان" . ! ئه‌وه‌ی چاودێری بابه‌ت و قسه‌وباسه‌کانی ناو ڕۆشنبیرانی کوردی کردبێت ده‌زانێت که........... خان پێش ئه‌وه‌ی ببێته به‌شێک له ده‌سه‌ڵات چه‌ند چالاک بوو، چه‌ند به دوای ژنان و مه‌سه‌له‌که‌یانه‌وه بوو ته‌نانه‌ت جارجار به گژ ده‌سه‌ڵاتیشدا ده‌چۆوه له پێناو ژناندا، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی بوه به ڕاوێژکار وه‌ک ئه‌وه‌ی له میدیاکاندا پێیده‌ڵێن وه ئه‌م قسه‌یه هی من نیه دڵی زیاتر بۆ وه‌زیران لێده‌دات تا وه‌کوو ژنان . ئه‌مه سێیه‌م جارمه که بیر له‌وه‌بکه‌مه‌وه به خاتوو ............ بڵێم تیری له‌ی له‌م ، بۆ نه‌مده‌وت ، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه بوو باوه‌ڕم وابوو که ئه‌و ئه‌وه‌نده نزیکه خۆی هه‌ست ده‌کات ، به‌ڵام ئه‌وه سێ جاره به شێوه‌ی جیا جیا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دوباره ده‌بێته‌وه . له کوێشه‌وه له ده‌زگایه‌کی زۆر گرنگ و ڕاگه‌یاندی کوردیه‌وه که ئه‌ویش که‌ناڵی سه‌ته‌لایتی کوردستان تی‌ڤی‌ه‌و زاگرۆز تی‌ڤی‌یه، جاره‌کانی پێشوو له‌به‌رنامه‌ی " پشووی هه‌فته" ئه‌مجاره‌یان له ده‌نگ‌و باسه‌کانی سه‌ته‌لایتی زاگرۆز تی‌ڤی‌دا به‌به‌رچاوی هه‌موو لایه‌نگرانی مافه‌کانی ژنان و منداڵانه‌وه.... دوو منداڵ، کچه‌که 12 ساڵ و کوره‌که‌ش 13 ساڵ له‌یه‌کتر ماره‌کران و ئه‌م ته‌له‌فیزیۆنه خۆشه‌ویسته هه‌وا‌ڵه‌که‌ی به گه‌رمی له شوێنی هه‌ڵپه‌ڕینه‌که‌وه بۆ گواستینه‌وه ، ئه‌وه‌ی له‌هه‌وو عه‌نتیکه تر و سه‌یرتر بوو ئه‌وه‌بوو که له هه‌واڵه‌که‌دا وتی به مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی قه‌یره‌بوونی کچان ئه‌م کاره کراوه .. هاوڕێیه‌کم ووتی گومانم نیه ئه‌گه‌ر ......... خان وه‌ک جاران بوایه له‌م کاره بێده‌نگه‌ی نه‌ده‌کرد .......
ڕاڤە و راژە = شیکردنەوەی واتا ناوی ......... خانم لەبەر هەندێ هۆی تایبەت بە خۆم بە شکڵی خاڵ دانا، لە پاش ئەوەی ماوەیەکە ناوەکەی خۆیم دانابوو لینکی تیری له‌ی له‌م 16:12 - 8.2.2007 - ناردنی په‌یام
|