| دایمه نه‌نكم ئاوای ده‌گوت |
<%ArchiveInfo%>
ده‌مامكی ڕۆژی ههشتهمدهمامكی ڕۆژی هه‌شته‌م / به‌شی یه‌كه‌م شاعیره ، ده‌یان ووت دڵ ناسكه ، كه وه‌سف ده‌كا و ده‌لاوێته‌وه ، هه‌زاران گوڵ و په‌پوله‌ی جوان له زاریه‌وه دێنه ژیانه‌وه ، وشه‌كانی دونیای جه‌نجاڵی واقع جێده‌هێڵن و له رۆمانسیترین فه‌نتازیادا له‌سه‌ر هه‌ور و له نێوان دڵۆپه‌كانی باران و له ناو باخچه هه‌ڵواسراوه‌كانی عه‌شقا ، ستایشی ئاڵ بونه‌وه ده‌كه‌ن. كه مه‌ی و شیعر تێكه‌ل ده‌كا ، هه‌ر جاره‌ی ڕه‌نگێك ده‌نه‌خشێ كه له ڕه‌نگه‌كانی دی ناكه‌ن ، هه‌مو رۆژێ قه‌سیده‌یه‌كی بۆ باڵای ناسكبونه‌وه‌ی په‌ڕه‌كانی عه‌شق چڕیوه . ده‌بێژن له رۆژنامه‌كانیشدا شیعر و بابه‌تی بڵاوكراوه‌ی هه‌یه . ده‌یان ووت كه له ده‌میه‌وه هه‌وا دێته ده‌ر ، هه‌ناسه‌كه‌شی ده‌بێته به‌یتێك له ناسكی و وشه‌ی بۆندار و خوێن‌شیرین ، به‌ناو ئه‌و ئاسمانه‌دا سه‌ما ده‌كه‌ن كه ئه‌وی تیادا ده‌بێت ، دڵ سه‌غی و گه‌وره ، میهره‌بان و دڵ نه‌رم ، ژیر و پڕ مه‌عریفه ، كامڵ و دنیا دیده . سوارچاكێك ، تیرێك له كه‌وانیه‌وه ده‌ر نه‌چوه گه‌ر زه‌مانه‌تی پێكانی نیشانه‌ی نه‌كردبێ ، گه‌ر جارێكیش نیشانه‌ی نه‌پێكابێ ئاوڕی لێ نه‌داوه‌ته‌وه و لای لێ نه‌كردۆته‌وه . به‌ڵام هه‌ر زوو ده‌ركه‌وت كه ئه‌وه‌نده عاشقه و قه‌ناعه‌تی به بونی عه‌شق هه‌یه كه شته‌كان موڵكی خۆی بن ، عه‌شقی ئه‌م نه‌وسه بۆ زه‌ودكردنی شته‌كان ، تا له لای خۆی بۆی بسه‌لمێ ، بۆیه ئه‌و شتانه‌ی ده‌ستكه‌وێت چونكه خۆی قابیلی ئه‌وه‌یه و شایه‌نیه‌تی. خۆی عاشقێكی مه‌زنه و خوای عه‌شق پاداشتی ده‌داته‌وه . عه‌شقی ئه‌م جاڵجاڵۆكه‌یه‌كه به ژه‌هر تۆری تێكترژاوی خۆی له ده‌وری رۆح و جه‌سته چێده‌كات . عه‌شقی ئه‌م عه‌شقێكی نه‌رجسی و پڕ له خۆپه‌رستیه ، عه‌شقی ئه‌م پڕه له‌و حه‌قیقه‌ته دۆڕاوانه‌ی كه سه‌ده‌یه‌كه به‌سه‌رچون و مۆدێلیان نه‌ماوه ، عه‌شقی سوتان و خۆكێشان به باڵی پیاودا ، عه‌شقی به‌خوابونی پیاو و سوجده‌ی ژن. خۆم جوانناكه‌م و ده‌ست به خۆمدا ناهێنم ، ده‌نوكی له‌سه‌رمه‌و هه‌ر ده‌ڵێ بۆنی سیر و پیازی چێشتخانه‌ت لێ دێت ، وه‌ختێ جلێكی جوان له‌به‌رده‌كه‌م هاواری لێ هه‌ڵده‌ستێ ، ده‌مێ ده‌ڵێ تۆ بۆ ده‌ره‌وه خۆت ده‌ڕازێنیته‌وه كه‌چی له ماڵه‌وه ناسازی، یا ده‌لێ ئه‌وه چیت بیستوه وا خۆت كه‌شخه كردوه. گه‌ر خۆتی لێ ته‌وه‌لا ده‌كه‌ی و نایدوێنی لوت ده‌كا و ده‌ڵێ نایه‌ی به لاما و لێم ناپرسی و نامدوێنی و نازم ناكێشی ، گه‌ر تۆزێ لێی نزیك ده‌بیته‌وه‌و قسه‌ی خۆشی بۆ ده‌كه‌یت و به ساقه و قوربانی ئه‌بیت، ئه‌ڵێ چیه وا دیاره مه‌رامێكت هه‌یه وا ئاوا به ده‌ورما دێیت و ده‌چیت. جلێكم نه‌كڕیوه ئه‌م ده‌نوكی لێنه‌كوتابێت و سه‌ری پیا شۆڕنه‌كردبێته‌وه ، یا پاره‌كه‌ی پێ زۆر بوه یا نه‌قدی له كه‌مه‌ر و به‌ر یه‌خه و سنگ و به‌رۆكه‌كه‌ی گرتوه ، ئه‌مه ته‌سكه ، ئه‌مه ره‌نگه‌كه‌ی زه‌قه . من شاعیرم نه‌دیوه ئه‌وه‌نه زه‌وق مردوو بێ سه‌لیقه بێ ، ئه‌و رۆژه ته‌نوره‌یه‌كم كرێ فه‌تحه‌یه‌ك له یه‌كێ له لاكانیدا ، كه‌چی بڵێ چی باشه ، ئای ئه‌وه خۆ له بیریان چوه ئه‌و تۆزه‌ی بدورنه‌وه ، ئا بێنه با خۆم بۆت بدورمه‌وه . ئه‌وه‌نده له خۆی ڕازیه‌و به ده‌وری خۆیدا دێت و ده‌چێ ، خۆی نه‌بێ گشت كه‌سێكی پێ فشه‌یه ، پیاوم نه‌دیوه ئه‌وه‌نده له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌دا به به‌ژن و باڵای خۆیدا هه‌ڵبدا . ده‌می پیس و جوێن فرۆش ، هه‌رچی به دڵ نه‌بێ و حه‌زی لێی نه‌بێ ده‌یداته به‌ر ڕه‌حمه‌تی ناوگه‌ڵی و، خۆی تێ ده‌سوێ ، سه‌یر له‌وه‌شدایه ئه‌وانه‌ی كه زیاتر ده‌كه‌ونه به‌ر شه‌پۆلی قسه سارده‌كانی پیاوه‌كانن به‌ڵام بێ گومان له داخی من و به‌مه‌به‌ستی سوك كردنیان له‌به‌ر چاوی من ، به‌ڵام دواجار وه‌ك هه‌موو جنێوفرۆشه‌كانی دی جنێوه‌كانی هه‌ر به ئاڕاسته‌ی نه‌رمه‌ی گۆشتی ژنه‌كانیانه. ..........باشتره بڵێم ماویه‌تی.......
12:33 - 1.11.2009 - ناردنی په‌یام
|