| دایمه نه‌نكم ئاوای ده‌گوت |
<%ArchiveInfo%>
ده‌مامكی ڕۆژی ههشتهمدهمامكی ڕۆژی هه‌شته‌م / به‌شی دوه‌م هه‌میشه له ڕابوردو ڕاماو و ، ئاوڕ ده‌ره‌وه له دواوه ، ناوێرم له‌گه‌ڵیا بچمه جێیه‌ك ، هه‌زاران جنێو به‌م و به‌و ده‌دا ئه‌مه چیه ته‌ماشایه‌ك ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌ونده‌ی ده‌مێنێ یه‌خه‌ی دوا به‌یه‌كی ڕێبوارانی سه‌ر رێگه بگرێ . وه‌ختێ خۆشی له نه‌وس و هه‌وه‌سیا چاوی به ئه‌ندازه‌ی سینی ڕادارێك بزده‌كاته‌وه و له‌م و له‌و ده‌ڕوانی ، ده‌ڵێ چاو له ئاست جوانی دا شه‌رمنه و ناگیرێ .
له هیچ شوێنێك باوی ئه‌و جنێوانه نه‌ماوه كه‌چی ئه‌م پیاوه‌ی من هه‌ر ده‌م پیسه ، ده‌ڵێم باشه تۆ وه‌ك له شیعرا وشه‌كانت ناسكه خۆت بۆ ئه‌وه‌نه ده‌مپیسی و دایمه لیك به ده‌مته‌وه‌یه ، ده‌ڵێت لێم جوانه و له مه‌مله‌كه‌تی ئێمه ئه‌و گوفتانه ئاساییه. شیعر نه‌ماوه به‌سه‌ر باڵا و به‌ژن و ناسكی ژنا نه‌یڵێ، كه‌چی كه ده‌چینه ئاهه‌نگێكه‌وه ، به قه‌سد یا بێ قه‌سد كاكی گۆرانی بێژ به‌نده‌كانی نزیكن له‌وه‌ی كه به منا هه‌ڵبدا ده‌كوێته جوێندان و شایی و حه‌فله‌مان لێ ده‌كا به ژه هری مار. من كه‌سی وام نه‌دیوه ئه‌وه‌نده له خۆی رازی بێت و خۆی به شت بزانی ، ئاخر وتمان خوێندنه‌وه فێری ئه‌وه‌مان ده‌كا كه زۆر پرسیار بكه‌ین و گومان بكه‌ین ، به‌ڵام نه‌ك ئه‌وه‌نده له‌خۆ رازی بوون ، به‌ڵام كاتێ گومان حه‌ره‌می حورمه‌تی كه‌سایه‌تی ده‌شكێنێ ، گومانێكی داوێن پیسه. گومان وه‌ختێ جوانه به دونیای مه‌عریفه‌ت ئاشت كاته‌وه ، نه‌ك بۆ ناو ژوره تاریكه‌كانی ملكه‌چ بونت بباته‌وه . قسه‌ی جوان و خۆشی له كاتی ره‌خنه و پرسیار خستنه سه‌ر من ئه‌وه‌یه ، به من ده‌ڵێ ده‌تكه‌م به به‌شه‌ر ، ئاقڵت ده‌كه‌م ، ئه‌قڵت بسپێره به من . من وام لێهاتوه بۆ ئه‌و و بۆ گومانه‌كانی ئه‌و بژیم ، رقم له گومانه ، رقم له پرسیاره گه‌ر وا بكرێ ، ئه‌یه‌وێ من بكات به خۆی ، خۆیه‌ك پڕ له ده‌رونێكی نه‌خۆش و كه‌سایه‌تیه‌كی دووڕوو ، شیعر كردویه‌تی به مناڵێكی توڕه‌و عیناد ، شیعر كردویه‌تی به‌و بێ هۆشه‌ی هه‌رچیه‌كی گوتبێ و كردبێت ، پێی نه‌وتوه بۆ وا ده‌كه‌ی و وا ده‌ڵێی. هه‌رشتێ به دڵی خۆی نه‌بێت ، نابێ ببێ و كردنی مه‌حاڵه . هه‌میشه ده‌سته‌و ئاماده وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی بۆ جه‌نگێكی كت و پڕ و ڕانه‌گه‌یه‌نراو ئاماده‌كردبێ ، ساده‌ترین وشه له منی نه‌فامه‌وه! به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی چه‌ند رۆژه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵگیرسێ ، گه‌ر شه‌ڕی وشكانی و ئاسمانیش بوستێ ، ئه‌وه هه‌میشه شه‌ڕی مێدیای هه‌ر به‌رده‌وامه و وه‌ستان له مه‌زه‌بیا نیه. یه‌كه‌مین ساته‌كانی یه‌كتر ناسینمان به شه‌ڕ ده‌ستی پێكرد ، وه‌ختێ له كتێبخانه‌ی گشتی به ده‌م سه‌عی كردنه‌وه گوێم له چركه چركی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی ده‌ستی بوو ، وه‌ك هه‌وری به‌هار له پڕ گرمانم به‌سه‌ریدا و وتم ئه‌رێ پێت وایه ته‌نها خۆت لێره دانیشتویت ، ئه‌ویش كه‌مێ خه‌جاڵه‌تی كێشا و به‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی بۆ نواندم و بێده‌نگ كه‌وتمه‌وه خوێندنی خۆم. ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌وه‌وه ناڵاندم كه به‌بێ ئاگایی لێی توره‌بوم ، كه ده‌كرا به شێوازێكی دی تێی بگه‌یه‌نم ، به‌ڵام هیستریای سه‌عی و ئیمتیحان و نمره‌ی باش ، هۆشیان له‌لا نه‌هێشتبوم ، هه‌ستم به‌وه كرد كه ره‌قیم نواند له به‌رامبه‌ریدا . نازانم بۆ به دوای فورسه‌تێكدا ده‌گه‌رام تا شیاو بێ و بلوێ داوای لی بوردنی تیا بكه‌م لێی؟ ..........باشتره بڵێم ماویه‌تی.......
10:56 - 12.11.2009 - ناردنی په‌یام
|