| دایمه نه‌نكم ئاوای ده‌گوت |
<%ArchiveInfo%>
دەمامکی رۆژی هەشتەمدهمامكی ڕۆژی هه‌شته‌م / به‌شی جواره‌م له ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی تازه‌دا، شه‌رێكی له‌گه‌ڵ كردم له داخی ئه‌وه‌ی كه له هه‌ڵپه‌ڕكێدا خه‌ڵكی دی ده‌ستیان له‌ده‌ستمه‌دابوه و هه‌ڵپه‌ڕیون . بێ ئه‌وه‌ی من بزانم له‌ده‌ستی كێوه هه‌ڵپه‌ڕیوم، كه‌وته ناوه ناتۆره و توانج و قسه‌ی ناشیرین پێیان ، ئه‌وه‌یان هه‌زه‌لی هه‌ڵئه‌په‌ڕی ، ئه‌وی دیان ورگن و كورته‌بنه بوو ، ئه‌ویتریان جله‌كانی بۆیه‌ی پیاڕژابوو . به پێی ڕوانگه‌ی ئه‌و هه‌رچی له‌و ئاهه‌نگه‌دا هه‌ن چاویان له من بڕیوه ، یه‌ك بست لێم دورنه‌ده‌كه‌وته‌وه و بۆی بلوایه بۆ ناو ئاوده‌ستی ژنانیش له گه‌ڵمدا ده‌هات . وای لێ ده‌كردم هه‌زار جار قسه‌م به‌خۆم ده‌وت كه ده‌چمه ئه‌و شوێنه گشتیانه و قه‌ت هیچ بۆنه و یاد و ئاهه‌نگێكمان نه‌ده‌گه‌یانه نیوه‌ی كاته‌كه‌ی به دڵێكی پڕ له خه‌م و توڕه‌ییه‌وه به مه‌جبوری ئاهه‌نگه‌كه‌م جێ ده‌هێشت. هه‌میشه ئه‌یسپاردم به په‌شیمانی و وای لێده‌كردم له ترسی په‌شیمانی هیچ هه‌نگاوێك هه‌ڵنه‌هێنم و له ترسی ره‌خنه شیعریه‌كانی نه‌توانم به ئاسمانی كۆپله‌یه‌كا بفڕ‌م و به ویستی خۆم باڵه‌كانم بكه‌مه‌وه ، ته‌نانه‌ت چاو كردنه‌وه‌ش حه‌رام بوو له‌ناو دێر و كۆپله‌كانی ئه‌ودا نه‌بوایه. پیاو له ماڵی دایكه‌وه، له ناز و باوه‌شی دایكه‌وه فێری ته‌مه‌ڵی ده‌بێ، هه‌رچی بوێ دایك ده‌یداته ده‌ستی و شه‌وی سه‌دجار خۆی به قوربان و به‌ساقه‌ی ده‌كا ، ئاوی ئاو ئاسایش ده‌خاته به‌رده‌ستی ، دایك له خۆشه‌ویستی و نه‌زانیه‌وه كوڕ فێری پیاوسالاری و ته‌پلۆسی ده‌كا ، دایك وا ده‌زانێ گه‌ر كوڕه‌كه‌ی له ماڵه‌وه كارێ بكات، ئه‌وا عه‌زیه‌ت ئه‌خوا، بۆیه به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێ و پێی وایه ئه‌م بۆ ئه‌وه دروست بوه كه خزمه‌تی كوڕه‌كه‌ی بكات، وه‌ختێ ژنیش دێنێ هه‌ر خودی دایك چاوی له‌وه‌یه كه چۆن ژنه‌كه خزمه‌تی كوڕه‌كه‌ی ده‌كات، دایك نیه ئه‌و گله‌ییه له كوڕه‌كه‌ی نه‌كات كه تا له لای ئه‌و بوه ده‌ستی له ڕه‌ش وسپی نه‌داوه به‌ڵام له ماڵی ژنه‌كه‌یدا وا خه‌ریكه كار بۆ ژنه‌كه‌ی ده‌كات، گه‌ر خوشك له‌ماڵا بێت ئه‌وا ئه‌ركه‌كه به‌سه‌ر خوشكه‌كانیشدا دابه‌ش ده‌بێ ، گه‌ر دایك ته‌نها بێ ئه‌وا گۆره‌ویه‌كانی كوڕه‌كه‌شی ده‌بێ ئه‌و بیان شوات . دڵپیسی خۆی به‌وه له قه‌ڵه‌م ده‌دا كه خۆی پیاوه و ره‌گه‌زی پیاو ده‌ناسێ ، ده‌ڵێ پیاو هه‌مویان وان هه‌ر هیچیان ده‌ستنه‌كه‌وێ خه‌ریكی كه‌ر و بزن ده‌بن. ئه‌وه‌ی كه له‌ناخه‌وه هه‌یه‌تی پیاوێكی تاسه‌ر ئێسقان له‌خۆبایی و حازر بۆ بێڕێزكردنی هه‌ركه‌سێك كه بیه‌وێ. شیعر ئه‌و ماسكه‌یه پیاوه ساخته‌چیه‌كان له‌سه‌ر ده‌م و چاویان دایده‌نێن تا ده‌م و چاوی ناشیرینیانی پێ بشارنه‌وه . پیاو تا له دڵ ره‌قیه‌كانی ناخی رزگاری نه‌بێت ، تا دان به كه‌سایه‌تی ژن‌دا نه‌هێنێ، گه‌ر ژن وه‌ك بونه‌وه‌رێكی سه‌ربه‌خۆ نه‌بینێ ، گه‌ر له دێوی خۆ به‌ساحه‌ب زانی ژن ڕزگاری نه‌بێ. له هه‌زاران شیعریشدا به مه‌عشوقه و به په‌ریه بالداره‌نیان وه‌سف بكه‌ن ، هه‌ر ناتوانن ژن بناسن. پیاوان بۆ ئه‌وه‌ی ژنان بناسن ده‌بێ له مانگێكدا هه‌فته‌یه‌ك ئه‌و ئازاره بچێژن كه ژن هه‌یه‌تی، یا نه‌ك نۆ مانگ ته‌نها پێنچ مانگ ئه‌و منداڵه هه‌ڵبگرن كه ده‌كرێ به ناویانه‌وه ، گه‌ر پیاو ده‌یه‌وێت با خۆی ماوه‌یه‌ك ببێ به ژنێكی باش ، ئه‌و كات بێت پێناسه‌ی ژنی باش بكات . گه‌ر ژنه‌كه‌م له ریزی كه‌نتۆره‌كه‌م ، سه‌یاره‌كه‌م ، ته‌زبیحه‌كه‌م ، سه‌لاجه‌كه‌م نه‌هاته ده‌ره‌وه و ، وه‌ك پارچه‌كانی ناو ماڵ و ده‌ره‌وه‌ی ماڵ چاوی لێ بكرێت كه پیاو به موڵكی خۆیانی ده‌زانێ ، ئه‌وا ژنه‌كه‌م وه‌ك كه‌ره‌سته‌كانی ناو سه‌لاجه‌كه كۆن ده‌بێت و رۆژێ دێ له كار بكه‌وێ و به‌رواری به‌سه‌ربچێت، به وانه‌شه‌وه كه مافخوازن و پێیان وایه ئه‌وان باشن چونكه هه‌ق ده‌ده‌ن به ژنه‌كانیان ، ژن بۆ مافی خۆی لای خۆی نه‌بێ و له پیاوه‌وه وه‌ك مه‌كره‌مه وه‌ری بگرێ ، پیاوێك كه ده‌ڵێ قاپ بۆ ژنه‌كه‌م ده‌شۆم ، فه‌رقی نیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه نایشوا ، چونكه ژن پێویستی به قاپ شتن نیه به‌ڵكو ئه‌ركێكی رۆژانه‌ی ژیان ئه‌وه‌یه كه خۆت خواردن ده‌خۆی و بۆ خۆتی ده‌خۆی ، بۆ ژنه‌كه‌تی ناخۆی ، بۆیه كه ده‌یشۆی بۆ خۆتی ده‌شۆی . پیاوێك پڕبێت له‌و شیعرانه‌ی كه جگه له خوی ئامۆژگاری هیچی تر ده‌رناده‌ن ، له‌گه‌ڵ پیاوه‌كانی دیا فه‌رقیان نیه . «رۆژێكیان به شێوه‌یه‌كی گه‌رم‌و گوڕ لاسایی یه‌كێك له فیلمه‌كانم كرده‌وه‌و، باوه‌شم به مێرده‌كه‌مدا كرد، ماچم كرد‌و...». قیامه‌ت هه‌ستاو گه‌یشته ئه‌و پله‌یه له وه‌حی پیاوانه ، كه هه‌موو ده‌مامكه شیعری و دوڕووییه‌كانی ده‌ركه‌وت و ووتی: ئه‌مه بێ ئه‌خلاقیه . ئه‌م ماچه له كوێوه فێربوی ..... ؟؟
11:49 - 12.11.2009 - ناردنی په‌یام
|