|
<%ArchiveInfo%>
پەڕەی یەکەم... پەڕەی دوەم... پەرەی سێهەم... پەڕەی چوارەم... پەڕەی پێنجەم... پەڕەی شەشەم... پەرەی حەوتەم ...
پەرەی هەشتەم... پەڕەی نۆهەم ... پەڕەی دەهەم... پەڕی یازدەهەم
درێژەی بابه‌ت ....
رۆژێک پێکەوە دانیشتبوون کاتێ کە ووتی: له ئاژه‌ڵناسیدا هیچ شاره‌زاییم نیه، بۆیه پێم وا بوو هه‌رچی بڵێم له‌سه‌رئه‌م مه‌سه‌له‌یه ره‌نگه له ڕوانگه‌ی ئه‌و چیرۆکانه‌وه بێت که له نه‌نکمه‌وه گوێم لێ‌بووه. له بازاڕێکی گه‌وره‌ی کاکی به کاکی‌دا، له سه‌ره‌یه‌کی درێژدا ، قاقایه‌کی زۆر زه‌ق لا گوێی سڕکرد، تا ئه‌و کات گوێی بۆ قسه‌کانیان به وردی رانه‌دێرابوو، به‌لام شێوازی پێکه‌نینه‌که‌یان وه‌ک بڵێی بیانه‌وێت ئاوڕێکیان لێ بداته‌وه و ئەویش به‌شداربێت. دوو مامه‌پیره به‌ده‌م چونه‌پێش و بڕینی ریزه‌که‌وه باسی پیاویان ده‌کرد، و نوکته‌یان له‌سه‌ر پیاو ده‌هێنایه‌وه و دوایین نوکته‌یان که له قاقاکه‌ی به ئاگا هات هه‌رئه‌وەنده‌ی تێگه‌شت که گوایه ژنه‌که به سێهەم پیاو دەڵێت ئەوە تۆش کەری سێهەمی ، لە ناو ژاوەژاوی قاقادا پیرەکەی تریان ووتی ، بەس خۆ بەڕاست لێرە لای ئێمە کەر کوا هەیە ، کەر لە رۆژهەڵات دەژی . بە بزەیەکەوە خۆی خستە ناو مامەپیرە نوکتە بازەکانەوە و ووتی ڕاستە بەڵام لێرە مانگا هەیە.
کەر گیانەوەرێکی بەهێز و ئاقڵ و لەسەرخۆیە ، لە هەزاران ساڵ پێش مەسیحیشەوە لەگەڵ مرۆڤدا هاوڕێیە، هاوڕێیه‌کی نازداری مرۆڤه ، که‌ر مناڵی زۆر خۆشده‌وێت ، چاوی زۆر جوانە و سادەیی و پاکی لە چاوەکانیدا دەردەکەوێت .که‌ر به ویژدانه. کەر ئەوەندە ئاقڵە کە بۆخۆی رێگەی رۆیشتنەوەی ماڵەوە دەزانێت . ئەگەر سەربکەویتە سەر پشتی و توشی ناڕەحەتی بێت و بشتخاتە خوار ئازارت پێناگەیەنێت. لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی سەردەمدا ئەویش گەشە دەکات و یەک شێواز نامێنێتەوە. یەكێک لە سەماکەرە باشەکانه و زەوقی زۆر به گوێگرتنه له گۆرانی و که‌یفی پێدێت . نه‌نکم دایمه ده‌یگووت که‌ره‌که‌ی باپیره‌ت که‌له ڕادیۆ شڕه‌که‌وه گوێی له گۆرانیه‌کانی حه‌سه‌ن زیره‌ک ده‌بوو گه‌شکه‌ی ده‌کرد هه‌رچی بیدیتبایه ده‌یگووت جنۆکه ده‌ستی تێوه‌رداوه توشی شێتی هاتوه، نه‌نکم ده‌یووت که‌ره‌کانیش جیاوازی چینایه‌تیان تیا هه‌یه ده‌وڵه‌مه‌ند و فه‌قیریان هه‌یه، که‌ری جوتیارێکی هه‌ژار کورتانه‌که‌ی هه‌موی پینه‌یه به‌ڵام که‌ری ئاغا‌و کوێخاکان تازه و جوانه و ڕۆنی لێده‌تکێت، ئه‌وانیش دواکه‌وتوو و پێشکه‌وتویان تێدایه، ده‌ڵێن گوایه جۆرێک که‌ری ئوستۆکراتی هه‌یه نێرگه‌له‌ش دەکێشێت، که‌ر هه‌ر له کۆنه‌وه پاڵه‌وانی داستان و به‌سه‌رهاته ناوداره‌کانە ، که‌ر حه‌زی به ته‌نهایی نیه ، به‌بێ هۆ و بێ هۆ به‌له‌سه نابێت ، . که‌ر ئه‌زانێت عیشق بکات، که‌ر بونه‌وه‌رێکی گه‌رمه، له‌سه‌رخۆیه ودڵی گه‌وره و پچوک ڕاده‌گرێت. وه نه‌بێت که‌ر ئه‌وه‌نده بێ ئاگابێت و هه‌ست به‌و قامچیانه نه‌کات که خاوه‌نه سادیسته‌کانیان لێی ده‌ده‌ن . مه‌سیح له ئنیجیلدا ده‌فه‌رموێت گه‌ر زلله‌یه‌کیان له ڕومه‌تی ڕاستت دا ڕومه‌تی چه‌پیشتیان بۆ وه‌رگێڕه با زلله‌ی دوه‌میشت لێ بده‌ن و هاوسه‌نگ بێت نه‌نکم دایمه دەیووت مانگا زۆر ده‌به‌نگه هیچ نازانێت و هیچ فێر نابێت ، قه‌ت نازانێت بگه‌ڕێته‌وه ماڵی خۆی ، هه‌میشه سه‌ریه‌شه و ناڕه‌حه‌تی به‌دواوه‌یه ، گه‌لۆر گه‌لۆر دێت و ده‌چێت . دەشیگووت کە گوایە لە دێر زەمان دەگێڕنەوە گۆشتی مانگا شێتی پێوەبوە.
12:13 - 13.10.2006
- {2}
-
چەتر
چه‌تر شێرزاد حه‌سه‌ن من و كچێك..له‌دوڕیانێك‌دا لێكدی نزیك‌بووینه‌وه، قوڕه زێلاقه هه‌نگاوه‌كانی من و ئه‌وی قورس‌تر ده‌كرد، شاڕێگه‌یه‌ك كردینی به دوو پیاده كه ڕوه‌و جاده‌كه ملمان ده‌نا، له‌پڕ بارانێكی به خوڕ دایكرد ، كچه خێرا چه‌ترێكی له ژێر‌پاڵتۆ سووره‌كه‌ی ده‌رهانی و هه‌ڵیدا، له‌دواوه تێم ڕوانی، قژه قه‌ترانی‌یه‌كه‌ی، نه‌كورت‌و نه‌درێژ به‌سه‌ر پاڵتۆكه‌یدا په‌خش‌كردبوو، له‌ژێر ئه‌و پاڵتۆ ئه‌ستوره‌شدا هه‌ردوو لا كه‌فه‌ڵی له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی سه‌مایان ده‌كرد، لێزمه‌ی بارانه‌كه له‌له‌نجه‌ی خست، هێشتا مابووی بگه‌ینه سه‌ر جاده‌كه، باران و بێ‌چه‌تری ئه‌سته‌مه. باران و ته‌نیایی، له‌شوێنانی دیكه‌ی دونیا باران خه‌ڵكی پیاده و ته‌نها به‌یه‌كدی ئاشنا ده‌كا، دوو دوو ده‌خزێنه ژێر چه‌تره‌كان..كه‌چی لێره نه باران نه به‌فر و نه گڕكان ته‌نیاكان به یه‌كدی‌ئاشنا ناكا، ژێر چه‌تری ئه‌م كچه‌ی به‌رده‌مم جێی دوو كه‌سی تیا ده‌بێته‌وه، چه‌ند جوانه گه‌ر ئه‌م جوته کوڕ و کچێک‌بن، جوانتیرشه گه‌ر ئه‌و كوڕوكچه‌ش دڵدارو دڵخوازی یه‌كدیش بن.. وه‌لێ ئه‌فسووس نه‌وایه و نه‌واش ده‌بێت..ڕاڕ‌ای هیلاكی كردم، دوو دڵی كرمێ‌ی كردم، ئان‌وسات كه‌حه‌زم ده‌كرد ڕووی ببینم ئاوڕێكی دایه‌وه، ئاورێكی دوژمنكارانه، چاوه‌كانی بێزاری‌و ڕقیان ده‌نواند..بێزاری له‌چی..؟ نه‌م ده‌زانی .. گومان له‌كێ..؟ نازانم..ڕه‌نگی چ ڕقێك ..؟ چوزانم.. ئه‌و چاوانه كه هه‌ر د‌ه‌كرا غه‌رقی خۆشه‌ویستی بن منیان ترساند ..منیان ڕه‌نجاند.. پێشی كه‌وتم به‌و ئومێد‌ی خۆی بۆ نه‌گیرێ‌و با‌نگم كا ..خێراتر هه‌نگاومنا، قه‌ره به‌قه‌ره‌ی ڕۆشتم ..دزه‌نیگایه‌كم تێ بڕی.. بێ‌هوده‌بوو.. بارانیش زیاتر دایكرد، زیاتر شۆردمی ، پاشه‌كشێم كرد، گه‌یشته‌وه لام ، دیسانه‌وه بانگی نه‌كردم ، شه‌رمێكی كوشنده دایگرتم چارم نه‌ما ، تیژتر هه‌نگاومنا، ئان و سات گه‌یشتمه سه‌ر شۆسته‌كه و ئاوڕم لێ‌دایه‌وه _ وه‌ی له ڕێكه‌وت..دیم كتوپڕ خلیسكا و یه‌ك ته‌خته له‌ناو قوڕو چڵپاودا په‌له‌واژ بۆوه، ویستم بگه‌ڕێمه‌وه و له نێو ئه‌و قوڕه ده‌ریبێنم.. سڵم کرده‌وه و نه‌موێرا ..خێراتر هه‌نگاوم نا تا فریای ئه‌و پاسه بكه‌وم كه‌له‌ژێر لێزمه‌ی باراندا گران ده‌له‌نگی.. بزه‌یه‌ك نیشته سه‌ر لێوانم .. له‌خۆم پرسی: تۆ بلێ‌ی بزه‌ی سووكه ڕق‌و تۆڵه بێ له‌و كچه نه‌شمیل و بێ باكه .. ته‌ریق بوومه‌وه ..له‌و هه‌سته په‌نهانه‌ی دایگرتم...
01:29 - 16.9.2006
- {4}
-
نامه
هه‌موو ڕۆژێ له‌به‌ر سه‌یری بتی ئه‌و به‌ژنوباڵایه له‌سه‌ر رێیا ئه‌وه‌ستم من هه‌تاکو ئاوی پێم دایه نامه‌یه‌کت بۆ بنوسم هاوڕێ؟ چی تێدا بێت ، چۆن بۆتی بڕازێنمه‌وه ؟ هه‌موو جارێک به‌وه له خشته‌ت ده‌بردم که‌ده‌تگوت خه‌تت خۆشه، ده‌تگوت نامه‌کانت سیحراویه ، زوو ڕێگه پڕ هه‌ورازه‌کانی دڵ ده‌بڕن. ئه‌ڵێ ی چی هاوڕێ نامه‌یه‌کت بۆ بنوسم ؟ هاوڕێ سیحراویه‌که‌م ، تا ئێستاش له‌و سڕه نه‌گه‌شتم چۆن ده‌تتوانی وا به ئاسانی دڵ ڕابهێنی، چۆن ده‌توانی به‌ره‌و‌ڕێگه وه‌نه‌وشه‌ییه‌کانی دڵ فه‌رشه ئاڵه‌کانی گه‌رمیی هه‌ناسه‌ت ڕابخه‌یت. ده ئاخر به‌سیه ئیدی ده‌رکه‌وه‌وه ، من نازانم تۆ له کوێی ، ئه‌وه‌نده ده‌زانم له کۆچیت، کۆچێکت کرد به‌ڵام بێ بن ، بێ کۆتایی . ده به‌سیه ئیتر ، شه‌رت بێت ئه‌م جاره نامه‌یه‌کی ئێجگار له‌وه‌ی جاران شیرێن‌تر و نازدارترت بۆ بنوسم ، به‌س تۆ ده‌رکه‌وه. ده‌زانم ته‌ممه‌ڵیت ، بڕیار بوو که له کۆچه‌که‌ت حه‌سایته‌وه نامه‌یه‌ک بنوسیت ، ده‌تگوت له‌وه‌ته‌ی هه‌م نامه‌کانم خه‌تیان ئه‌وه‌نده ناخۆشه من خه‌جاڵه‌تی ده‌مگرێت و ڕومنایه‌ت به‌ڕێیان بکه‌م، ئه‌وکات به‌زۆری زۆرداریش ئه‌رکه‌کانی قوتابخانه‌ت نه‌ده‌نوسیه‌وه ، به‌ڵام ئه‌م جاره به‌ڵێنت کرد، ده‌زانم ئێستا له ترسی نامه‌که خۆت حه‌شار داوه ، به‌ڵین بێت گه‌ر گوێت لێمه، گه‌ر ده‌رکه‌ویت ، له نامه‌که‌ت خۆشده‌بم و مه‌ینوسه، به‌س ڕه‌نگێک بنوێنه. تۆ ده‌زانیت ئه‌وه چه‌ند ساڵه رۆیشتویت ، هه‌ر له‌وساڵه‌وه‌ی که ته‌وره گه‌وره ژه‌نگاوه‌یه‌که‌ی داپیره فڕێ‌دا بوه کۆڵان له‌گه‌ڵ داره که‌ڵه‌گه‌ته‌که‌ی ماڵی خۆماندا ده‌ست له‌ناو ده‌ست ویستیان داره‌کانی دی ببڕنه‌وه، باش بیرمه ئه‌و‌ساڵه بوو کاتێ داره‌کانی دی له داره که‌ڵه‌گه‌ته‌که ته‌وه‌لابوون و دوور له ماڵی داپیره دانیشتبوون ، هه‌واڵی هه‌ڵاتنی 28 ته‌ڕه نه‌مامی تری ماڵه‌که‌مان ده‌نگی دایه‌وه. ئاخر داره گه‌وره‌کان پێیان نه‌کرا ، نه‌یان په‌رژا به سۆراخی نه‌مامه دڵته‌ڕ و عاشقه‌کان بکه‌ون ، ئێستاش به‌سه‌رهاتی ئێوه‌مان نه‌زانی ، له پرسی ئێوه‌دا ، له‌ترسی بیرنه‌که‌وتنه‌وه‌ی ئه‌وکاره‌ی داری که‌ڵه‌گه‌ت ، ئێوه‌ش له‌بیرکران. ئه‌بێ ئێستا تۆ له کوێ بیت ، له بن کام گڵکۆی کڕزۆڵی ئه‌م ماڵه‌دا خۆت مه‌ڵاسدابێت.
10:01 - 31.8.2006
- {0}
-
تیری لەی لەم _ عەزیز نەسین
تیری. له‌ی. له‌م عه‌زیز نه‌سین
هه‌بوو نه‌بوو .. نازانین ئاخۆ له‌سه‌رده‌می تازه ، یاکۆن دا بوو، یان له سه‌ده‌کانی ناوه‌راستدا بوو؟
له‌کاتێکی نه‌زانراودا.. ده‌وڵه‌تێکی نه‌ناسراو له‌م دونیا ناسراوه‌دا هه‌بوو. برسیه‌کانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له تێره‌کانی زیاتر و، بیریاره‌کانی له‌نه‌زانه‌کانی که‌متربوون. ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی توشی هه‌ژاری هاتوون.
هه‌موو خه‌ڵک سه‌ریان به‌سه‌ر سنگیان دا لار بۆته‌وه ، و چاویان ڕوو له سینه‌یان ، دڵیان له‌ئاست ئه‌وه‌ی که‌له ده‌وریان ڕوید‌اوه به‌ستراوه.
درێژەی بابه‌ت ....
03:43 - 2.8.2006
- {2}
-
|