|
<%ArchiveInfo%>
له به‌ره‌به‌یانی قه‌سیده‌یه‌كی شۆخ پارامه‌وه له‌گه‌ڵ ریزبه‌ندی وشه‌كانیا ڕه‌نگم كا. له توێی په‌ڕه‌ی تاڵی په‌رچه‌می وشه‌یه‌كیم بئاڵێنێ.
له‌ته‌ك خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌كانیا به ڕوناكی ئاشتم كاته‌وه له فه‌رامۆشی ده‌رم بێنێ. لێی پاڕامه‌وه.... هه‌رئه‌وه‌نده....
له تاریكی هه‌ناسه‌كانی شه‌و ده‌ركه‌وه و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م په‌نجه‌ی زه‌ردی خۆرا تڵوعێك به له‌سنگما هه‌ڵاله‌ی حه‌زێكی گه‌رمی چرۆ بپیتێنه له‌رزی لێوی سه‌وزی سۆزێك به . پڕ به له په‌نجه‌ره‌ی كراوه به ڕوی، به‌ختی به‌هارا. گیانێكی پرشنگداربه‌و بدره‌وشێره‌وه. نه‌وره‌سێكی سپی به هه‌موو وه‌رزه‌كان پڕكه له گه‌رمیان. مۆسیقایه‌ك به پڕ له باڵ و پڕ له فریشته‌ی میهره‌بان. نیشتیمانێك به پڕ له لێدانی دڵ . چارۆكه‌یه‌ك به كه‌شتی له‌نگه‌رگرتوی چه‌ند ساڵه‌ی گوێ‌ی كه‌نار به قوڵاییه‌كانی ده‌ریا شاد بكه‌وه
11:30 - 29.11.2008
- {0}
-
هێشتا تۆ له‌لای منی
که‌چی زۆرده‌ترسم كه‌لێم ونی
ده‌ترسم ماناكان بۆ عه‌شق وته‌یان نه‌مێنێ
شیعره‌كان بۆ ساغی، به‌غه‌یری خه‌سته‌یی ، چی‌یان نه‌مێنێ
هێشتا شیعر بۆنی تۆی لێدێ
كه‌بۆن نه‌ما ، بۆ كوێ بچێ به‌سته‌زمانێ
هێشتا مه‌ستی ی له‌ڕه‌نگت ده‌پرسێ
ئاخۆ وه‌ك جاران شه‌رابی مابێ دڵی جانانێ
هێشتا نالی له‌شیعر ده‌پرسێ
ئاخۆ حه‌بیبه مه‌یلی جارانی مابێ و پێی بزانێ
16:49 - 2.10.2008
- {1}
-
گه‌ر له‌و سه‌فه‌ره شومه هاتیه‌وه ، بێ ده‌رگا لێدان یه‌كسه‌ر خۆت بكه‌وه به ناو كۆڵانه چۆڵه‌كانی سینه‌ی حه‌زێكما. گه‌ر پێت خۆش بوو ئه‌مجاره كه هاتیه‌وه ، مه‌ركانیه‌ك قسه و حیكایه‌تی شیرین عه‌شقی شه‌راب بێنه با ئه‌مجاره ئه‌و پێكانه له ده‌ست نه‌ده‌ین كه له كزه‌ی پایزێكا شینیان كردین ، ته‌ڕیان كردین ،گه‌رمیان كردین با ئه‌مجاره گه‌ر خۆمان دا به باڵ ، له‌ززه‌ت له شه‌ققه‌كان ببینین با ئه‌مجاره گه‌ر به‌رگی پرته‌قاڵمان ڕنی ، پڕ ببین له بۆن ....
له‌شه‌مه‌نده‌فه‌ردا دانیشتبووم خه‌تم ده‌کێشا، پاش خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ی چه‌ند په‌ره‌یه‌ک ، چه‌ند سه‌ر‌خه‌تێکم لا گه‌ڵا‌ڵه‌بوون ، له‌پێش دوایین وێستگه‌دا ژنێک پێی وتم ، من ده‌زانم تۆ چی ده‌نوسیت! ته‌ماشای ڕه‌نگی قژیم کرد ، ڕه‌نگی به‌خۆمانی نه‌ده‌کرد ، شکڵی له‌وه‌نه‌ده‌چوو که‌دێڕه‌جاڵجاڵۆکه‌ییه‌کانم له‌به‌ریه‌ک شیبکاته‌وه‌و له‌ماناکانی تێبگات . پێم سه‌یر بوو، بۆ ساتێک هه‌ستێک دایگرتم که‌پێم وابوو ڕه‌نگ بێت گاڵته‌م پێ بکات .. وتم : چی ده‌نوسم. وتی: شتێک ده‌نوسیت که‌منیش نوسیومه. چیرۆکێک ده‌نوسیت که‌بۆ خوێندنه‌وه‌نابێت، به‌خه‌تێک ده‌نوسیت له‌راسته‌وه‌بۆ چه‌پ.. له‌بیرت کردوه‌که، هه‌موو هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ره‌و راست بنوسن ، تۆ نه‌بێت....
15:45 - 1.9.2008
- {0}
-
دره‌نگه سه‌فه‌ر
سه‌فه‌رنامه‌یه‌ک پێی وتم بڕۆ گه‌ڕ ڕاستده‌که‌ی
له‌نه‌غمه‌ی باڵی نه‌وره‌س بگه.
رۆژمێرێک پێی وتم ، گه‌ر ده‌ته‌وێت بڕۆ
مێژوی باڵه‌کانی کۆچ بدۆزه‌وه
مێژوو پێی وتم گه‌ر نیازت هه‌یه بڕۆ
بۆنی وێستگه ڕژاوه‌کان کۆبکه‌وه
بۆنی تکاوی ڕێگاکان پێیان وتم گه‌ر تۆ مه‌راقته
عه‌شق ئه‌م کاره‌ی کرد.
وه‌ختێ عه‌شقم دۆزیه‌وه پێی وتم:
دره‌نگ سه‌فه‌رت کرد و
به‌کاروان ناگه‌یته‌وه.
15:38 - 1.9.2008
- {0}
-
به تۆوه جوانه ناز
به ته‌نهایی ، به شوێن پێی تۆدا به شوێن، ده‌نگی دا گلۆرده‌بمه‌وه و له بێده‌نگیتدا ، ڕاده‌وه‌ستم و له باڵای پرسیارێكت ، ڕاده‌مێنم. دوای ماوه‌یه‌ك له بێ وه‌ڵامی، پێده‌گرم و وه‌ك جارانی دی ، سیگارێك پێده‌كه‌م
به ته‌نهایی ، له شوێن جێ ژوانێك ده‌گه‌ڕێم تا له بنیا به له‌ززه‌تی ساته‌كانی چرۆ ده‌ركردن بگه‌م له ژێر لێوه‌وه خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌و رازانه سه‌رقاڵ ده‌كه‌م كه ڕۆژانێك یاریان له‌گه‌ڵ شه‌رابیكی پیردا ده‌كرد به دوای ئه‌و جێگانه‌دا وێڵ ده‌بم كه ڕۆژانێك به بۆن ڕاخرابوون له ناو وشه‌ی ئه‌و سینه‌یه‌دا ده‌توێمه‌وه كه به ڕه‌نگی گوڵه شینه‌كان داپۆشرابون
شاخه كریستاڵیه‌كانی بێده‌نگی له‌ده‌وری شوشه شه‌رابی دڵ دانێ نه با گڕی ئه‌و به‌ر هه‌یوانه‌ی دڵت سه‌رتاپای هه‌ڵپڕوكێنێت. ئاخۆ نازانی به تۆوه جوانه ژوان ، به‌تۆوه سه‌وزه چاوی به‌هار ، به تۆوه زه‌رده پرچی پایزی ، به تۆوه جوانه ناز درێژەی بابه‌ت ....
17:57 - 26.8.2008
- {1}
-
شەتڕەنج
ئه‌ڵێ ....دوو كه‌س شه‌تره‌نج ده‌كه‌ن به ٣ مانگ لێ ده‌بنه‌وه ، چونكه هه‌ر سه‌ربازێك ده‌كوژن سێ رۆژ ته‌عزێی بۆ دائه‌نێن....
21:32 - 8.8.2008
- {0}
-
سەتەلایت
ئه‌ڵێ ماڵێك حه‌زیان له سه‌ته‌لایت ئه‌بێ ، به‌ڵام هه‌رچه‌ن ئه‌كه‌ن نازانن چۆن بیكڕن. بۆ چه‌ن رۆژێ دواتر ژنه‌كه ته‌ماشا ده‌كا پیاوه‌كه‌ی سه‌ته‌لایتی كڕیوه ، ئه‌ڵێ پیاوه‌كه تخوا ئه‌وه به چی ئه‌و سه‌ته‌لایته‌ت كڕی پاره‌ت له كوێ بوو : پیاوه‌كه‌ش ئه‌ڵێ وه‌ڵا ژنه‌كه ته‌له‌فیزۆنه‌كه‌م فرۆشت
02:38 - 1.8.2008
- {0}
-
بۆ منە
به‌سته‌یه‌ك له ده‌نگی گوڵ ،چه‌پك چه‌پك ده‌هۆنمه‌وه نه‌سیمێك له بۆنی ریحان ، دڵۆپ دڵۆپ له بارانێكه‌وه ده‌ئاڵێنم دیوانێك له گه‌ڵای پایز ده‌كه‌مه باڵ بۆت له خه‌وێكما گه‌ر هه‌بیت ، هه‌موو دونیا هی منه هه‌موو دونیا بۆ منه
02:35 - 1.8.2008
- {1}
-
ڕه‌چێته‌یه‌كی تازه
هێشتا له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌كه‌دای .
من نازانم ئاوێنه‌ت لێ بشارنه‌وه هه‌ناسه‌كانت به‌ره‌و كوێ ورد ده‌بن و شه‌پۆله‌كانی نیگات له كوێدا له‌نگه‌ر ده‌گرن.
ئاره‌زویه‌كی ئه‌فسوناویت تێدایه،
ئاخر كوا ئاوێنه ده‌توانێ ئه‌و هه‌موو جوانیه ببینێ.
ئاوێنه ره‌قه و وشك
بێ هه‌سته
ئه‌سته‌مه بتوانێ ڕیشاڵه‌كانی خورپه و
گه‌رمی دڵۆپه خوێنه‌كانت بژمێرێ .
كه‌ی ئه‌و ده‌توانێ به‌رز و نزمی ترپه‌ی دڵت بدوێنێ
كه‌ی بۆن و ته‌زوی هه‌ناسه‌ت ڕایده‌چڵه‌كێنێ
ئه‌زانی، ئاوێنه ناتوانێ مۆسیقای ئه‌و پرچانه بهۆنێته‌وه
نازانێ ده‌ستبخاته ناو نۆته‌كانی ژاكاندنی و
سه‌مفۆنیای تاڵه‌كانی بنوسێته‌وه.
نه ته‌ڕی لێو ده‌یبزوێنێ و
نه جریوه‌ی ده‌نگ ده‌یپه‌شۆكێنێ
نه نه‌غمه‌ی شه‌رمی چاو ده‌یهه‌ژێنێ .
ئاوێنه شه‌وان ئه‌و هه‌موو ڕوناكیه‌ی له تۆدایه نایبینێ
چاوه‌كانی كز بون و تاریك ده‌نوێنێ.
تۆ
ئه‌وه‌نده عه‌شقی ئه‌وینی ئاوێنه‌ی
شه‌ویش خه‌وی پێوه ده‌بینی .
خه‌وه‌كانت پڕبون له پارچه شوشه‌ی ورد و
هه‌ست به خوێنی به‌ری پێت ناكه‌ی
خوێنێكی ئاڵ له بنه‌وه دڵۆپ ده‌كا.
سه‌یرم لێ دێت ، ئه‌م هه‌موو خوێنه مه‌سته‌ت له كوێ بوو
ئه‌م هه‌مو كاته‌ت له كوێ بوو
ده ده‌ی دوركه‌وه لێی و واز بهێنه له‌م به‌زمانه
ئاخر من بڵێم چی ،
جادوگه‌ران ده‌ڵێن خۆت دووربگره له ئاوێنه
درێژەی بابه‌ت ....
11:17 - 23.6.2008
- {0}
-
به‌ره‌به‌یانی مه‌ستترین عه‌شق
به‌یانیه‌كی دیت باش شازاده‌ی میهره‌بانی شیعر
ئه‌وه‌نده‌م غه‌ریبی كردی ئه‌مشه‌و ،به‌قه‌د به‌رینی ئاسمانی فڕین
ئه‌وه‌نده‌م گریه كرد ده‌ترسام هه‌رچی جۆگه و ڕوباره‌كانی نیشتیمانی دڵم هه‌یه وشك بكه‌ن.
ئه‌وه‌ند گریام چاوه‌كانم ئێستاش ئه‌برژێنه‌وه و قرچه‌ی جه‌رگیان دێت
باوه‌رناكه‌م قه‌ت ئه‌وه‌نده، ئه‌م موریدی جوانیه گریابێت
به قوڵپ ئه‌گریام و گیرسانه‌وه‌ی نه‌بوو
قوڵپ قوڵپ
تۆ خۆت ئاگات له قوڵپی گریان هه‌یه ده‌زانی قوڵپ چۆنه.
ئه‌وه‌نده له قوڵاییه‌وه كانی فرمێسكه‌كان هه‌ڵده‌قوڵان ئێستاش له‌شم سڕه و ماندو و هیلاكه ،
خاكی ڕوم شل شل و هه‌ڵته‌كاوه.
ئه‌ڵێ ی بیری ئاوی فرمێسكم لێداوه
یه‌كه‌م جارمه كه رێگه له خۆم نه‌گرم و بیه‌ڵم فرمێسكه‌كانم به ئازادی و سه‌ر‌به‌ستی بێنه‌ده‌ر
یه‌كه‌م جارمه گوێ بۆ ئه‌فسانه‌ی ئه‌و حیكایه‌تانه نه‌گرم كه ده‌ڵێن عه‌یبه تۆ كوڕی نابێ بگری
تۆ پیاوی بۆ پیاو شه‌رم و ترسنۆكیه گریان
هه‌میشه دڵ ره‌قانه له ناوه‌وه ده‌مپه‌ساندن و فرمێسكه‌كانم رێگه‌یه‌كیان شك نه‌ده‌برد بۆ سه‌ر هێنانه ده‌ر
ئازادیم لێ زه‌ود كردبون و له ناو سنورێكی قوڵی به خه‌م مینڕێژكراو ،
به پان و به‌رینی ئه‌ندێشه‌ی ناوخۆیی ته‌نراو ، ده‌رگاكانی ها‌تنه‌ده‌ره‌وه‌م له‌سه‌ریان داخستبوو.
ئه‌بێ ئه‌م گریانه چی به ده‌مه‌وه بێ؟
نازانم؟
ئه‌بی سه‌ره‌تاكانی ته‌سلیم بون و نیشانه‌كانی ره‌ق بونی عاتیفه
تان و پۆی پیربونی دڵی پێوه‌بێ؟
نازانم؟
یا ره‌نگه به‌ره‌به‌یانی مه‌ستترین عه‌شق بێت. درێژەی بابه‌ت ....
01:16 - 12.6.2008
- {3}
-
هێشتا
هێشتا كاتژمێره‌كه‌ی ده‌ستم له‌و رۆژه‌وه كه پایزی تیا سه‌وزبوو
وه‌ستاوه.
هێشتا لێوی جێماوی سه‌رگه‌ڵاكان لاره لاریانه.
هێشتا ئێواره‌یه‌كی ئه‌فسوناوی له‌چاوه‌ڕوانی دوو عاشق‌دا،
مه‌سته.
هێشتا شه‌كری مره‌بای ماچێ له‌شوێنی خۆی شیرین ده‌نوێنێ.
هێشتا خه‌می دوری ڕیگا له‌كاروان له‌فیكردا ماوه.
هێشتا سه‌كۆی دڵێكی شین وه‌ك هه‌ور ده‌گرمێنێ ،
ده‌گری به‌سه‌ر باڵا و بۆنی خاكی جێ ژوانی ئێوارانێ
درێژەی بابه‌ت ....
18:24 - 4.6.2008
- {0}
-
بیرت دەکەم
بیرت ده‌که‌م به قه‌د پانتایی هه‌موو گه‌ردون وه‌خته بۆ یه‌ک نیگا و قومێ ده‌نگ بچمه ئه‌ودیو فه‌له‌که‌ی ئاسمان . عه‌شقه جوانه‌که‌ی دڵ شه‌کره شیرینه‌که‌ی روح بمگره خۆت و ئاشتمکه‌وه به ژیان. عاشقه هوشیاره‌که‌ی زمان پڕمکه له ڕێزمانی ماچ و چاوداگرتن . په‌پوله نه‌خشینه‌که‌ی دڵ له گه‌رمی دڵت باڵێکم به‌رێ بۆ ئه‌م هه‌موو گڕه ناونیشانێکم بۆ بدۆزه‌وه ، بۆ ئه‌م هه‌موو په‌مه‌یی بونه ڕسته‌یه‌کم بۆ پێکه‌وه نێ . له‌ناو ده‌فته‌ری به‌حری شینتا وه‌ک ماسیه‌ک حه‌ز به مه‌له ده‌که‌م حه‌ز له خه‌تی لێو و نه‌رمی هه‌ڵمژینی دێڕێکت ده‌که‌م شیعرێکم بۆ بنوسه ، و بڵێ ، ئه‌وه کێیه ته‌په ته‌پ ده‌کات ، کاسه و که‌وچکم پڕ له ماچ ده‌کا پر له باوه‌ش و بۆن ده‌کا منیش به گه‌رویه‌کی پڕ له تاسه ، ده‌ڵێم ئه‌وه منم منمنۆکێ، دو چاوم هه‌یه بزبزۆکێ کێ بردویه‌تی دڵی من بێته شه‌ڕه جه‌نگی من درێژەی بابه‌ت ....
18:27 - 20.4.2008
- {4}
-
چونە دەرەوەی حەسار
عاشقه نوستوه‌كه له‌كوێی ئه‌مرۆ رۆژێكی جوانه وه‌ره با دڵمان پڕ له نه‌شئه‌كه‌ین با دڵمان هه‌تا ئهبه‌د بسپێرین به‌عه‌شق وه‌ره با حوزنی ئه‌و شه‌وانه، عه‌شقی ئه‌و شه‌وانه بچنینه‌وه، كه‌خۆشمان نه‌مانزانی چۆن له‌ده‌ستمان ده‌رباز بون وه‌ره ئه‌مجاره گه‌نجانه‌تر له‌سڕی ڕوتبونه‌ی شه‌و ده‌گه‌ین له‌ناو كه‌ناری مانگدا وه‌ره‌وه چكلێتی لێوی شه‌وێك ئاڵده‌كه‌ینه‌وه وه‌ره و به‌رگی شینی شه‌وێك روتده‌كه‌ینه‌وه سینه‌ی سیحری شه‌وێك تا به‌ره‌به‌یان گه‌رم ده‌كه‌ینه‌وه وه‌ره ، دڵی عه‌شق گه‌ر ئه‌مجاره له‌كار كه‌وت مه‌حاڵه بكه‌وێته‌وه گه‌ڕ و زیندوبێته‌وه وه‌ره و شێتانه ببه هاوڕێم ، وه‌ره دار و په‌ردوی مه‌مله‌كه‌تی خاپوربوی دڵی شیعر سه‌ریه‌ك بخه‌وه هه‌ر ئه‌مشه‌وم وه‌خت ماوه بۆ زیاره‌تی كه‌عبه‌ی ڕووت تا نه‌رۆشتوم و له‌دونیا نه‌بوم بێخه‌به‌ر ، ده‌ستم بگره‌و پڕمكه له‌نور به‌شكه گه‌ر چومه دیداری خودا ، پڕیشكی نوری تۆ بناسێته‌وه، بمكاته په‌ری بۆ خزمه‌تی ڕوناكی ئه‌به‌دیی تۆ عه‌شقه جوانه‌كه‌ی ئه‌و به‌ری دیار ، شیعره نه‌نوسراوه‌كه‌ی مه‌ستیی كه‌نار ده‌زانم دڵت له‌شیعر تۆراوه، چونكه قودره‌تی وه‌سفی تۆی له‌خۆیا پێ هه‌ڵناگیرێ ده‌زانم دڵت له‌چیرۆكه دڵ یه‌شاوه‌كان ڕه‌نجاوه ، كه چیرۆكی شیكارێكی زه‌ردی ملی پایزتی نه نه‌خشاندوه. ده‌زانم ئه‌فسانه‌كان نه‌یان توانیوه سیحری چاوێكت بنوسنه‌وه ئه‌مشه‌و گه‌ر بێیت ، نه‌شیعرێك و نه‌دوان ، نه‌چیرۆكێك و نه‌دوان ، نه‌ئه‌فسانه‌یه‌ك و نه‌سیان له‌دڵمدا به‌رپاده‌كه‌ی گه‌ر بێیت ئیعلانی عه‌شقێكی نه‌نوسراوه ده‌كه‌ین گه‌ر بێیت ئیعلانی سه‌ربه‌خۆیی وڵاتی باران ده‌كه‌ین مه‌مله‌كه‌تی باڵ جودا ده‌كه‌ینه‌وه و ئاسمانی فڕین ده‌ده‌ینه‌وه ده‌ست عه‌شق فڕین پڕده‌كه‌ین له‌شێتی و مه‌ستی ده‌چین له‌وپه‌ڕی دونیا ، له‌ژێر كه‌پرێكی ئه‌فسوناویا ترێ ده‌ڕنین بۆ شه‌رابی دوای فڕینێكی ته‌نهاییانه ئه‌زانی ئه‌چین بۆ كوێ ؟ ئه‌چین سه‌فه‌ر ده‌ده‌ینه‌وه ده‌ستی دایكی ئه‌چین هیلاكی موسافیره عاشقه‌كان ده‌كه‌ینه مێژوو و سه‌فه‌رنامه‌ی عه‌شق ده‌كه‌ینه كتێبێكی پیرۆز ئه‌چین نه‌خشه‌ی سه‌ڵته‌نه‌تی عه‌شق سه‌رله‌نوێ داده‌ڕێژینه‌وه، تۆ ببه‌ره شازاده و منیش به‌نده حه‌زده‌كه‌م وێنه‌ی ئه‌وساته بكێشم كه به‌خه‌یاڵ شیعرێكی تۆم ، له‌من زیاتر كه‌س شكنابه‌ی بیكه‌یته سه‌گوزشته‌ی رۆمانێك ، له‌تۆ زیاتر كه‌س شك نابه‌م كه تۆ هی منیت ئه‌مجاره به‌ڵێن له"با" ی هۆنراوه وه‌رده‌گرم ئه‌وه‌نده سارد نه‌بێت ، كه‌ڵكی روتبونه‌وه‌ی پێوه‌بێت به" ته‌م"ی ده‌وروبه‌ری باخچه‌ی قه‌سیده‌یه‌ك ده‌ڵێم بۆ یه‌ك رۆژ قودره‌تی خۆی بنوێنێ، دونیا پركات له‌حوزنی دوو ده‌ستی شه‌رمن به‌فه‌رهادی نه‌وره‌سێك ده‌ڵێم له‌په‌نا هێلانه‌كه‌ی شیریندا ئه‌فسانه‌یه‌ك بۆ باڵی عه‌شق له‌كێوی فڕین‌دا سازبدا ده‌چینه ده‌ره‌وه‌ی حه‌سار، ده‌چین له‌پشت گاشه‌به‌رده‌كانی زه‌مه‌نه‌وه به‌فه‌رامۆشی و له‌رزی عه‌شق پێده‌كه‌نین
درێژەی بابه‌ت ....
17:45 - 15.4.2008
- {3}
-
کە گەڕایتەوە
كه گه‌ڕایته‌وه له‌گه‌ڵ خۆتدا ،
به‌شی ئینجانه‌یه‌ك پیاسه‌م له‌م شوێنانه بۆ بچنه‌وه :
قه‌ره‌باڵغی چیرۆكێكی به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره ،
سه‌ره‌وخواربونه‌وه‌ی هه‌ناسه‌ی دێڕێكی جاده‌ی كاوه ،
ژماره‌ی شیشه‌كانی په‌خشانێكی باخی گشتی ،
شیعرێكی قه‌ره‌باڵغی جاده‌ی مه‌وله‌وی،
یه‌ك عه‌لاگه‌ی پڕ موسیكی هاوار هاواری میوه‌فرۆشێكی داره‌سوتاوه‌كه و،
نازی گۆران و عه‌شقی نالی و كۆپله‌یه‌كی گه‌رمی بێكه‌سم بۆ بهێنه.
كه هاتیه‌وه له‌گه‌ڵ خۆت باوه‌شێك وه‌ستانی به‌رده‌ركی سه‌رام بۆ بهێنه ،
توره‌كه‌یه‌ك پیاسه‌ی سه‌هۆڵه‌كه و
نه‌رمه هه‌وایه‌كی تێكه‌ڵ به دووكه‌ڵی برژانی دڵی عاشقانی سه‌رچنارم له‌گه‌ڵ خۆت بۆ بهێنه،
له پاڵ تاڤگه‌كه‌یا هه‌ڵپه‌ڕكێ جێماوه‌كانی زه‌ماوه‌ند بچنه‌وه و ،
زمانی عه‌شقی كه‌ناریه‌كانیم بۆ لێكبده‌ره‌وه، له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆی مێژویدا ده‌نگ و باسێكی بنوسه‌وه.
به كتێبه تۆزاویه‌كانی سه‌ر شه‌قام بڵێ زۆریان بیرده‌كه‌م.
له‌سه‌ر سینی گوڵه‌به‌رۆزه فرۆشێك نه‌ختێ ناوكی سوێرم بۆ بهێنه،
له لای كۆنه‌فرۆشه‌كانی به‌رده‌م مه‌حكه‌مه هۆره‌ی ته‌نزیلاتێكم بۆ بهێنه.
به‌سه‌رهاتی دانیشتن و داستانی پاره‌كۆكردنه‌وه‌یه‌كی ناو پاسێكم بۆ بگێڕه‌وه ،
چاوی ته‌ماشایه‌كم بۆ پڕكه له وێنه‌ی سه‌وز و شین .
بایی دوو دینار پاقله‌م بۆ بێنه ، به‌س تخوا لیمۆ‌ندۆزی پێوه‌مه‌كه .
شوشه‌یه‌ك بۆنم له قه‌ره‌باڵغی عه‌تری ئاڵه‌تی حه‌وزه‌وشكه‌كه بۆ پڕكه.
نازی خۆپێچانه‌وه‌ی پاروێك نانی گه‌رمم بۆ هه‌ڵبگره كه به ده‌وری كه‌بابێكا وه‌ك لاولاو خۆی لول ده‌كا
ده‌سكێ تور و كه‌وه‌ر و ته‌ڕه‌تیزه‌ی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ی گۆرانیه‌كی لاكۆڵانم بۆ چه‌پك بكه.
به‌سه‌رهاتی مزره‌سێو و چواله و رێواسی ئه‌سحابه‌سیم بۆ بهێنه‌وه.
وێنه‌ی خرمه‌ی قه‌پێك خه‌یاری گوڵبه‌ده‌مم بۆ بگره.
به ئاڵوباڵو و كاهوو بڵێ حه‌زم لێیانه ،
به‌سته‌یه‌ك بنه‌گۆزروان و چاوبازه‌ی گۆیژه‌م بۆ هه‌ڵكه‌نه.
گه‌ر باخه‌وانه‌كه‌ی باخی گشتیت دی بیرت نه‌چی لێی بپرسه ، چی ده‌كاته بن ئه‌و گوڵانه وا بۆنیان رۆژه‌ڕێیه‌ك ده‌ڕوا ،
گه‌ر نهێنیه‌كه‌ی پێ وتی بیرت نه‌چی نه‌ختێكی بهێنه‌وه بۆ بن گوڵه‌كانی ئێره.
به هاوڕێكانم بڵێ به‌شی منیش هه‌ڵگرن ، نه‌كا تا دێمه‌وه هه‌نار بگرێ گوڵ.
بۆ شیعرێك وه‌سفێكم له لای منداڵیی چوارباخه‌وه بۆ بێنه‌وه.
گه‌ر مناڵیمت دی پێی بڵێ: نه‌ده‌كرا ئه‌وه‌نده شه‌رمن نه‌بیت
گه‌ر دایكمت دی پێی بڵێ ده‌سته‌كانی ماچ ده‌كه‌م و گه‌ردنم ئازادكا
سه‌رێك له حه‌وت ماڵه‌كه‌ی حاجی حان بده و چایه‌ك لای پوره سه‌لمه بخۆره‌وه
له ئیسكان بپرسه ، دیه‌ی گه‌ردانه‌یه‌كی عه‌شقی بیره؟
بزانه قاتی دوه‌می شێمحێدین ئێستاش ڕێچكه‌ی ڕه‌و به‌به‌رده‌میدا تێپه‌ڕ ده‌بێت؟
له هه‌واری تازه بپرسه ، دوایین ئێواره‌ی بیره؟
وای ، حه‌زم له كاردوه تخوا كه گه‌رایته‌وه له‌گه‌ڵ خۆت بیهێنه.
درێژەی بابه‌ت ....
22:47 - 9.4.2008
- {4}
-
بەهەشت لە ژێر نوری پیاودایە

01:04 - 2.4.2008
- {0}
-
فیتنە !
ماوه‌یه‌كی باشه له مێدیای وڵاتی هۆڵه‌نده، و ئه‌وروپا و دونیا ، باس له ئه‌گه‌ری بڵاو بونه‌وه و نه‌بونی ئه‌و فیلمه ده‌كرا ، كه هه‌وڵێكی زۆری له‌گه‌ڵدا درا بڵاو نه‌كرێته‌وه ، چونكه ئه‌م فیلمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێ قه‌یرانێكی تازه و گرژی و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی تازه و ئالۆزی لێ بكه‌وێته‌وه ، دواجار ترسی دوكانداره زه‌به‌لاحه‌كان له دوكانه‌كانیان و ئه‌گه‌ری بایكۆتكردنی كالای هۆڵاندی و شتی له‌و بابه‌ته هتد..
سه‌رۆكی یه‌كێ له پارته ڕاسته‌كانی هۆڵانده كه به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كه‌یه ، وه له لایه‌ن ئیسلامیه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی پێشووتری كوشتنی له‌سه‌ره ، كه‌وتوه به قیندا و سوره له‌سه‌ر ئه‌و كورته فیلمه 15 خوله‌كیه ، كه ئامانجه‌كه‌ی نواندن و خستنه‌ڕوی " قورئان" ه وه‌ك هانده‌رێك بۆ تیرۆر و كوشتن .
وا ئێستا ئه‌و فیلمه به ناوی فیتنه بڵاوكرایه‌وه ، سایتی ڕه‌سمی ئه‌و فیلمه داخرا ، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هێڵی ئینته‌رنێت بڵاوكرایه‌وه هه‌ر له ساته‌كانی ئه‌وه‌ڵه‌وه بروسكه و به‌رقیه‌كان ده‌ستیان پێكرد.
ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه ته‌نها جێی سه‌رنجه" ها به قوربان تۆش ته‌ماشای بكه" ، ئه‌وه‌یه كه ، ئه‌مه بوو ئه‌م شته عه‌نتیكه و موهیمه كه دونیایان پێوه سه‌رگه‌رم كردوه .. یاریه‌كی مناڵ بازاریانه ، جگه له گه‌رمكردن و بره‌ودان به دوژمنایه‌تی و پێكه‌وه‌نه‌ژیان هیچی تری لێنابێته‌وه . خۆشی له‌و توندڕه‌وانه‌ش كه خوا خوای یه‌ك سه‌ره داویانه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه .
فیلمه‌كه‌ی" ڤانكوخ" له‌ڕوی ته‌كنیك و بیرۆكه و فه‌نتازیای وێنه‌ییه‌وه زۆر پیشه‌ییانه سازكرابوو، به‌ڵام ئه‌مه له یاری مناڵان ده‌چێ . ورده ورده خه‌ریكه ئه‌و سایتانه فیلمه‌كه‌ی له‌سه‌ر داده‌نرێ داده‌خرێن ، جا تۆ وه‌ره ئیتر گوێ له قسه‌ی ئه‌وانه بگره كه فیلمه‌كه نابینن.
22:30 - 29.3.2008
- {0}
-
باران پرسیاری تۆم لێ ده‌كا
به‌فرێكی زۆر شه‌قام و كوچه و ڕێگاكانی گرتوه ، هێشتا ئۆتۆمۆبیلی رێگه‌وبان پاككه‌ره‌وه‌كان ده‌ستیان نه‌كردوه به ڕاماڵینی ، به‌فرێكی نه‌رم له ئاسمانه‌وه به‌ره‌و خوار داده‌به‌زێ ، دونیا سپی ده‌چێته‌وه ، له چاوه‌ڕوانی به‌هار دا زستان گه‌ڕا‌وه‌ته‌وه ، چاوه‌كان خۆیان ئاماده كردووه پڕ بن له سه‌وزی كه‌چی به‌ره‌و سپێتی گه‌ڕانه‌وه .
له په‌نجه‌ره‌كه‌یه‌وه ده‌ڕوانێته ده‌ر ، وای له‌م هه‌موو فریشته‌یه هه‌ریه‌ك كڵۆیه‌ك به‌فری به ده‌سته‌وه گرتوه و هێواش هێواش دایده‌گرێت و دایده‌نێت و هه‌ڵده‌كشێته‌وه تا كڵۆیه‌كی دی بێنێ. ئێستا ده‌وروبه‌ر له‌و كاغه‌زه سپیه جوانه ده‌كا كه هیچی له‌سه‌ر نه‌نوسراوه و پاك پاكه ، پاش كه‌مێكی دی پڕ ده‌بێ له خه‌تی خوار و خێچی ماشێن و ده‌ست و خه‌تی ناشیرین و دوكه‌ڵی قسه بێ‌سه‌روبه‌ره‌كان . ده‌یخۆ ناشكرێ ئه‌م كاغه‌زه هه‌ر به سپێتی هه‌ڵبگیرێ و هیچی له‌سه‌ر نه‌نوسرێ ، هه‌رچی بنوسرێ سپێتی كاغه‌ز ده‌شێوێ ، به‌ڵام بۆی هه‌یه شتێكیش بنوسرێ له خودی سپێتی جوانتر ، گه‌ر به عه‌شقی سپیه‌وه بنوسرێ ڕوی سپی هه‌ر سور ده‌بێ . كاغه‌زێكی سپی ڕاسته جوانه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا یه‌ك ڕه‌نگه ، له‌گه‌ڵ نوسینا سپی ده‌ڕوا به‌ڵام ڕه‌نگه‌كان ده‌رده‌كه‌ون ...
ماوه‌یه‌كه له یه‌كێ له خه‌ونه‌كانیدا داپیره‌یه‌كی به‌رگ و كه‌وا سپی كه‌هه‌ر به شاژنی فریشته‌كانی به‌فری ده‌كرد پێی گوت :
بیرته له هه‌مان كۆتاییه‌كانی زستانی پاردا بوو چه‌ند جوان له‌ناو سه‌رما و به‌سته‌ڵه‌كا سه‌ماتده‌كرد و ده‌فڕیت و باكت نه‌بوو ، ئه‌وه بۆ ئێستا وا بێ وره و بێ توانا خۆت له ژوره‌وه خزاندوه ، هه‌ر كه ده‌تویست بڕۆی بۆ لای خۆر و ده‌ست له پرچی گه‌رمی بده‌ی ، به ئه‌سپایی خۆت كۆده‌كرده‌وه و به یه‌ك هه‌ناسه ده‌گه‌یشتیته لای ، به یه‌ك شه‌ققه‌ی باڵ ڕێگاكانت ده‌بڕی. ئێستا بۆ وا باڵه‌كانت تێكناوه و تۆزیان له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه بوه . ئه‌وه تۆ نه‌بوی حیكایه‌تی سه‌وزبونی باخ و میوه‌كانت ده‌نوسیوه و رۆژانه چه‌پكێ بۆنی ره‌نگاوڕه‌نگت ده‌چنیه‌وه ، زه‌ردبونی به‌هێ و ئاڵبونی ئاڵوباڵوت ده‌لاوانده‌وه ، له‌گه‌ڵ به‌رسیله‌دا ده‌بویته هاوڕێ و له‌ته‌ك شه‌رابدا پیاسه‌ت ده‌كرد ، گوێت بۆ حیكایه‌تی كه‌روێشكه سركه‌كان ده‌له‌قان.
ئه‌ی بۆوا ره‌نگه‌كان له ڕوتا ته‌ریون و تاریك و لێڵ ده‌نوێنی ئه‌مڕۆ خۆری تۆ بۆ وا شه‌رمنه و له پشت كۆڵانه‌كانی گه‌ڕه‌كی به‌فره‌وه خۆی گرمۆڵه داوه ؟ هه‌سته وه‌ره بتبه‌م بۆ لای ، ئه‌ویش وا له‌وێ له‌رزیه‌تی ، ئه‌ویش ماوه‌یه‌كه خه‌ریكه فێری ته‌مه‌ڵی ده‌بێت و لێم ده‌پرسێ له كوێیه ئه‌و عه‌شقه‌ی زستانی ڕابوردوو دڵی گه‌رمده‌كردیه‌وه ؟ هه‌سته ئه‌ها زستان چ موسیكێكی سپی لێده‌دا و گه‌رمت ده‌كاته‌وه ، هه‌سته و باڵه‌كانت واڵاكه هێشتا هه‌زار ساڵ زۆری ماوه.
وا بارانی هاوڕێت پرسیاری تۆم لێ ده‌كا، چی وه‌ڵام بده‌مه‌وه ده‌ڵێ بیری ته‌ڕبونی به‌ر بارانێك ناكا؟
19:15 - 28.3.2008
- {2}
-
ساڵی تازه
وا ساڵی تازه به‌خۆی و په‌ڕتوکه‌کانیه‌وه هات، که‌چی ئێمه هێشتا فریای گوێگرتن و خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکه‌کانی ساڵی کۆن نه‌که‌وتین. ئه‌مساڵیش وه‌ک ساڵانی دی چه‌ندین چیرۆکمان له‌ده‌ست ده‌رچوو، چه‌ندین شیعری ناسکمان نه‌خوێنده‌وه‌و گوێمان له‌و موسیکه شادانه نه‌بوو که حه‌زی خه‌مه‌کانمان بگه‌شێنێته‌وه. ساڵی کۆن وه‌ک ساڵانی دی نیوه‌ی خه‌و و نیوه‌ی خه‌یاڵ و نویه‌که‌ی دی خه‌ون بوو. نه‌مانزانی ئاخۆ خه‌ونه‌کان له خه‌زانی پایزێکا هه‌ڵوه‌رین . ئاخۆ فڵچه‌ی حه‌زه‌کان له ناو ڕه‌نگاڵه‌ی به‌هاری عه‌شقا سه‌وزبون. چیرۆکه‌کانی عه‌شق زیادبون یا نه‌مان و ته‌ره‌بون. عاشقان که‌وتن و وازیان له عه‌شق هێنا، یاکۆچیانکرد؟
ئاره‌زوم وایه ساڵی تازه زیاتر دونیا به‌و حیکایه‌تانه پڕ بێ که حیکایه‌تخوانه ڕیش‌سپیه‌کانی عه‌شق نه‌یانگێڕاوه‌ته‌وه. ئاره‌زومه ساڵی تازه پڕ بێ له‌و حیکایه‌تانه‌ی گوێکان له ساردترین رۆژانی بێهه‌ستی و توندوتیژی و ناخۆشه‌ویتیدا، گه‌رمده‌که‌نه‌وه.
ساڵی تازه‌ت پڕ له حیکایه‌تی جوان
درێژەی بابه‌ت ....
14:13 - 30.12.2007
- {5}
-
تۆ و رۆژهه‌ڵات
دایه لات سه‌یر نه‌بێت و ڕەنگه تۆ ڕیت نه‌که‌وتبێته ئه‌و ناوە. خۆ منیش هێشتا نه‌مدیوە دایه ، ته‌نها یه‌ک جار نه‌بێت که وه‌کو خه‌و چومه باو‌ه‌شی و ده‌ستیم گرت و نام به‌سنگمه‌وە.. پڕ به سینه بۆنمکرد.. دایه ڕۆژهه‌ڵات ئه‌وه‌نده ناسکانه له‌گه‌ڵم ده‌دوا، به‌شێوەیه‌ک سه‌ری به‌سه‌ر دڵمدا شۆڕکردبۆوه و گوێ‌ی له ترپه‌کانی ده‌گرت هه‌ستم به ڕیشوو ڕیشووی ده‌ماره‌کانی ده‌کرد. به‌ڵام هه‌ر زوو دایه له‌خه‌و‌ه‌که خه‌به‌رم بۆوه ، تێر تێر و به‌دڵی خۆم لا ملیم بۆننه‌کرد و زەردەی گه‌ردنیم نه‌لاواندەوە. ئاواتم بوو چاو له چاوە سه‌وزه‌کانی ببڕم به‌ڵام دایه وە‌ختێ چاوم ده‌خسته سه‌رچاوه‌کانی سڕده‌بووم و بێ هۆش ده‌مام، چه‌ند جارێک له خه‌وەکه‌ما خه‌ریک بوو ببورێمه‌وە و له‌هۆش خۆم بچم.
دایه له خه‌وه‌که‌ما " خودایه به خێری بگێڕی" من و ڕۆژهه‌ڵات له‌ژێر که‌پرێکا دانیشتبوین و دەستمان خستبوە ناو دەستی گه‌ڵا وەریوەکانی چواردەورەمان. باسی عه‌شق و ئه‌وینمان بۆ باڵنده‌کانی دەورمان دەگێڕایه‌وە. دایه نازانم بۆ خه‌وه خۆشه‌کان هێندە کورتن و خه‌وە ناخۆش و تاریکه‌کان به‌درێژایی ته‌مه‌ن دەمێننه‌وە. هه‌رچی ڕێبوارانی رێ‌بوو سه‌رنجیان لێ دەداین و دەیانگووت: تۆ ته‌ماشای ئه‌و دوو عاشقه بکه‌ن چۆن له‌گه‌ڵ یه‌کدی تێکه‌ڵبون. ئاخر دایه وام هه‌ستدەکرد و دەمزانی له دڵی خۆیاندا دەڵێن : تۆ ته‌ماشا قه‌ت نه‌یدیوە و نایناسێ که‌چی دەڵێی له‌گه‌ڵیدا له‌دایک بوەو گه‌ورەبوە و لە نزیکیا ژیاوە. ده‌ڵێی هه‌زار ساڵه پێکه‌وەن. دەیانوت تۆیه‌ک خه‌ڵکی باشور چۆن ئاوا عه‌شقی رۆژهه‌ڵات دەبی. رۆژهه‌ڵات زۆر شیتانه گوێ‌ی نه‌دەدا و گوێ‌ی نه‌داوە، هه‌رچیه‌کی بویستایه له‌خه‌وەکه‌ما دەیکرد. ڕەنگه جارجار په‌لەیشی پێوە دیار بێت، به‌ڵام ئه‌وە هیچ نیه له‌چاو ناسکیه‌کانیا. دایه له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتا نانمان خوارد، داوەتی خوانێکی زۆر نایابی کردم، به‌ڵام به‌ڕاستی له‌به‌رئه‌وەی ئه‌وەندە تامه‌زرۆی رۆژهه‌ڵات خۆی بووم نه‌مزانی نانه‌که‌م چۆن خوارد.
رۆژهه‌ڵات کیژێکی جوانی ژیکه‌ڵه و میهرەبانه، حه‌زی له شیعرەو ئارەزوی به‌ردەوامی موسیکه، وەختی گریانیش له‌گه‌ڵ موسیک نه‌بێت ئیدارە ناکات.. دەزانم دایه تۆ هه‌رچی موسیک بێت پێی دەڵێی"لۆتی "، به‌ڵام به‌قه‌ولی خۆت ئه‌و"لۆتیانه" نه‌بونایه قه‌ت رۆژهه‌ڵات به‌ری نه‌دەگرت، قه‌ت وا ناسک نه‌دەبوو، گه‌ر ناڵه‌ی شمشاڵی ، دەنگی ژێ‌ی که‌مانی تاڵه‌کانی قژی نه‌بوایه، ئاوا ئاوی سازگاری کانیه‌که‌ی به‌پاکی نه‌دەگه‌یشته جێ و پڕدەبوو له‌به‌رد. دایه خۆت دەزانی من هه‌ر له منداڵیه‌وە چاوی سه‌وزم پێ جوانه، دەزانی دایه چاوی سه‌وزی رۆژهه‌ڵاتم دی!
پێش ئه‌وەی له‌خه‌وەکه‌م به‌ئاگابێم دایه رۆژهه‌ڵات کیسه‌یه‌ک قه‌زوانی سه‌وزی ترش و شیرینی دامێ، دەنکێکم لێخوارد و دڵم نه‌هات هه‌موی ته‌واوکه‌م، دایه کیسه‌که بۆنی تورەکه‌که‌ی رۆژهه‌ڵاتی گرتوە..
دایه رۆژهه‌ڵات کچی نیشتیمانه‌که‌ی خۆتە، ناشێ بیرت نه‌مابێت. بیرت نایه دایه ئه‌و ساڵه‌ی شیرازەی ماڵ نه‌ما، هه‌موو ئارەزوە کچانه‌ییه‌کان به‌رەو ماڵه گه‌رم ودڵه میهرەبانه‌که‌ی کچه‌ی تاقانه‌ی رۆژهه‌ڵاتت که‌وتنه‌ڕێ. خۆ ئه‌وە یه‌که‌م جار نه‌بوو دایه که رۆژهه‌ڵات وەک ناز، کچێتی نیشتیمانت بلاوێنێته‌وە. له ناو بۆن و ئامێزیا ، له پاڵ کوره‌دارە گه‌رمه‌که‌ی دڵیا، له به‌ری سه‌رەوەی دیوەخانه‌که‌ی رۆحیا وەک خانه‌خوێ دانه دانه‌ی ته‌زبیحه ونبوەکان دوای لا ئیلاهه ئیلله‌ڵایه‌کی دورودرێژ و ماندویی بچنێته‌وە.
ئه‌ی خودا چه‌ندە حه‌زم له رۆژهه‌ڵاته ، چه‌ندە عه‌شقیم، چه‌نده‌م خۆشدەوێت... ئێستاش نازانم کامه "شومال" یه‌تی، وە‌ختێ باسی "شومال و جنوب"یم بۆ دەکه‌ن دەبێ وچانێ بگرم و بپرسم ، ناوی شانە بە شانەی شارە هەنگوینیەکانی ببەم ئه‌وجا تێدەگه‌م.
ئه‌وەندە تامه‌زرۆی دیداریم، به‌سه‌رهاته خۆش و ناخۆشه‌کانی بۆم دەبنه ئه‌و حیکایه‌تانه‌ی به‌هه‌زاران جۆر دەگێڕدرێته‌وە و هیچکامیان له‌وی دییان ناکا، گه‌ر هه‌زار جاریش هه‌مان چیرۆکم بۆ بڵێنه‌وە ، تامی له ئه‌وەڵین جارەکه‌ی خۆشترە و دڵم نایه‌ت هه‌موو جه‌سته‌م نه‌که‌مه گوێ و تامی نوقڵی به‌سه‌رهاته ترش و شیرینه‌کانی له‌ژێر زمانما هه‌ست پێنه‌که‌م.
ئاخر دایه تۆ نازانی رۆژهه‌ڵات چ شۆخه کیژێکه...
هۆ رۆژهه‌ڵات گوێت لێمه.......
درێژەی بابه‌ت ....
15:45 - 16.12.2007
- {2}
-
|